هێشتا زیاتر له 671 هه‌زار ئاواره له هه‌رێمی كوردستانن، بێ ئه‌وه‌ی هیچ واده‌یه‌ك بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان دانرابێت، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ په‌یوه‌ندی به حكومه‌تی هه‌ولێره‌وه هه‌یه و به‌ربه‌ست دروستده‌كه‌ن.
له هه‌رێمی كوردستان هێشتا 671 هه‌زار و 238 هاوڵاتی ئاواره بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه، كه له هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌كانیان تێدایه و به‌شێكی كه‌میان له كه‌مپه‌كاندا ده‌مێننه‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم.
كه‌ریم نوری، بریكاری وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق به عیراقییه‌ی نیمچه‌فه‌رمی راگه‌یاندووه "كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دانه‌خراون به‌هۆی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم دروستی ده‌كات".
گومانیشی هه‌بوو "دۆسیه‌ی ئاواره و مه‌ینه‌تییه‌كانیان بۆ ئامانجی هه‌ڵبژاردن به‌كاربهێنرێت"، له‌كاتێكدا به‌وته‌ی پلانی داخستنی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی له پارێزگاكانی دیكه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه.
حكومه‌تی عیراقی، ساڵی رابردوو له چوارچێوه‌ی پلانێكدا زۆرینه‌ی كه‌مپه‌كانی داخست و ئاواره‌كانی گه‌ڕانده‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌نگاوه ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان نه‌گرته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌پێی لێكتێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كۆچ و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم.
به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، 25 كه‌مپی ئاواره‌یی له پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك هه‌ن.
وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران له به‌یاننامه‌یه‌كیشدا داوای له ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێم كردووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی ئاره‌زوی گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان هه‌یه، په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن تا گه‌ڕانه‌وه‌یان تۆماربكرێت و به‌ڵگه‌نامه پێویسته‌كانیان پێبدرێت.
عه‌لی عه‌باس جهانگیر، وته‌بێژی وه‌زاره‌ت له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت ئه‌و تۆماره‌ی بۆ ئاواره‌كان ده‌كرێت، ده‌بێته به‌ڵگه‌یه‌كی كارپێكراو بۆ زانیاری له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیانی ئاواره و پاراستنی مافه‌كانیان له داهاتودا.
ئاواره‌كانی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان زۆرینه‌یان له عه‌ره‌بی سونه و خه‌ڵكی پارێزگای نه‌ینه‌وان، به‌دوایدا پێكهاته‌كانی ئێزیدی، كریستیان و خه‌ڵكی پارێزگاكانی دیكه‌ی عیراق دێت.
له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش (2014-2017) نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بون و هێشتا نزیكه‌ی ملیۆنێك كه‌س بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.