هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا بۆ نزیكه‌ی چوار ملیۆن به‌رزبۆته‌وه و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر له 2012 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی شوباتی 2021 گه‌یشتۆته 82 ملیۆن و 877 هه‌زار و 757 به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی پێنج ملیار و 26 هه‌زار و 807 دۆلار.
وه‌زاره‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی شوباتی ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سێ ملیۆن و 772 هه‌زار و 428 به‌رمیل هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا.
نه‌وتی خاوی كه‌ركوك له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به 56.353 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و داهاته‌كه‌ی ده‌كاته زیاتر له 212 ملیۆن و 587 هه‌زار دۆلار.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه مانگی كانونی دوه‌می 2021 هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك سێ ملیۆن و 52 هه‌زار و 194 به‌رمیل بوو به داهاتی زیاتر له 162 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وتی باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.