كڵێسای سریانی كاسۆلیكی (سه‌یده نه‌جات)، یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكانه بۆ عیراق، هه‌ینی 5ی ئاداری 2021 له‌وێ چاوی به قه‌شه و كه‌سانی ئایینی و مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی كریستیانی ده‌كه‌وێت.
ئه‌و كڵێسایه، به گه‌وره‌ترین كڵێسای به‌غدادی پایته‌خت داده‌نرێت و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی هه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌دوای هێرشه‌كه‌ی ساڵی 2010ی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق"، كه به خۆته‌قاندنه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان كۆتاییهات و به‌هۆیه‌وه ده‌یان كه‌س له زیاره‌تكارانی ناو كڵێساكه كوژران و برینداربون.
ئه‌ندازیارییه‌كی تایبه‌ت
كڵێساكه ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی كه‌راده‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه، له ته‌نیشت ره‌سافه‌ی شاری به‌غداد، له ساڵی 1952دا بنیاتنراوه، سه‌ره‌تا هۆڵێكی مامناوه‌ند بووه و له ساڵی 1968، دوای سێ ساڵ له‌كاركردن كراوه به‌و كڵێسایه‌ی ئێستا هه‌یه.
بۆلۆنی كافكا، ئه‌ندازیاری ته‌لاسازی نه‌خشه‌ی باڵه‌خانه‌كه‌ی كێشاوه، له‌وه‌شدا نوسینگه‌ی ئه‌ندازیاری رۆما بۆ وێنه‌كێشانی هونه‌ری هاوكارییان كردووه و هه‌ریه‌ك له ڤیكتۆر تابۆنی و عه‌دنان ساجد، پیاوانی خاوه‌نكاری عیراقی پرۆژه‌كه‌یان بنیاتناوه.
كڵێساكه له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی نه‌خشه‌ی ئه‌ندازیاریی دیار و تایبه‌ت بنیاتنراوه، له به‌له‌م ده‌چێت، خاچی سه‌ر باڵه‌خانه‌كه له‌شێوه‌ی كه‌واندایه، ئه‌وه‌ش واده‌ریده‌خات به‌له‌مێكه و باوه‌ڕدارانی هه‌ڵگرتووه، وه‌ك ئه‌و به‌له‌مه‌ی عیسا مه‌سیح و خوێندكاره‌كانی هه‌ڵگرتبوو.
كڵێسای سه‌یده نه‌جات له 17ی ئاداری 1968ی زایینیی‌دا كراوه‌ته‌وه، له سه‌رده‌می مه‌تران یوحه‌نا باكۆس، له‌نێو كڵێساكه‌دا خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی هه‌یه (خوێندنگه‌ی ئه‌فرامییه)، له ته‌نیشتیشی باڵه‌خانه‌ی كۆن (ماڵی قه‌شه‌كان) هه‌بووه و له سه‌رده‌می مه‌تران مه‌تا مته‌وه‌كا شابا تێكدراوه و جارێكی‌تر بنیاتنراوه‌ته‌وه.
"تیرۆر" ده‌ستی به كڵێساكه گه‌یشت
دوانیوه‌ڕۆی 13ی تشرینی یه‌كه‌می 2010، چه‌كدارانی سه‌ر به رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق" كه ناوه كۆنه‌كه‌ی رێكخراوی داعش_ـه، له‌كاتی مه‌راسیمێكی ئایینی‌دا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر كڵێساكه و ده‌وروبه‌ری 120 كه‌سیان به بارمته گرت.
داواكاری چه‌كداره‌كان ئازادكردنی زیندانییه‌كانی رێكخراوی قاعیده بوو له عیراق و میسر.
هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر له‌گه‌ڵ چه‌كداره‌كان روبه‌ڕوی پێكدادن بونه‌وه، ژماره‌یه‌ك له هێرشكاران كوژران و به‌دیل گیران.
وه‌زاره‌تی ناوخۆیی عیراق، دوای رۆژێك له روداوه‌كه بڵاویكرده‌وه 52 كه‌س له بارمته و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، 67 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون.
زانیاری جیاواز له‌سه‌ر ژماره‌ی هێرشبه‌ره‌كان هه‌بوو، لیوا قاسم عه‌تا، وته‌بێژی ئه‌وكاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا وتی هێزه عیراقییه‌كان هه‌شت هێرشبه‌ریان كوشتووه، له‌كاتێكدا به‌وته‌ی سوپای ئه‌مریكا ژماره‌ی كوژراوه‌كان له نێوان پێنج تا حه‌وت كه‌سدا بون.
بۆ دوه‌مجار.. سه‌یده نه‌جات له ڤاتیكان ئاماده‌یه
دوابه‌دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كڵێسای سه‌یده نه‌جات له به‌غداد، پاپای پێشوتری ڤاتیكان بێندیكتی شانزه‌هه‌م ئیدانه‌ی كرد و به "توندوتیژیی دڕندانه‌ی" ناوبرد.
1ی تشرینی دوه‌می 2010 پاپا له مه‌راسیمێكی ئایینی له گۆڕه‌پانی قه‌دیس بوترس وتی، نزا بۆ قوربانیانی ئه‌و هێرشه كوێرانه‌یه ده‌كات، كه دژی كۆبونه‌وه‌ی هاوڵاتیان له ماڵێكی خودا ئه‌نجامدراوه، له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنه ماڵێكه بۆ خۆشه‌ویستی و ئاشته‌وایی.
بێندیكتی شانزه‌هه‌م جارێكی‌تر بانگه‌وازی بۆ ئاشتی كرده‌وه له به‌رانبه‌ر ئه‌و توندوتیژییه ترسناكه به‌رده‌وامه‌ی هێشتا خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پارچه‌پارچه ده‌كات.
دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له 10 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و روداوه‌دا، پاپای ئێستای ڤاتیكان، پاپا فرانسیس بڕیاریداوه له یه‌كه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عیراق، بچێته كڵێسای سه‌یده نه‌جات.