پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له وتارێكدا بۆ رایگشتی و سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق داوایكرد واز له توندوتیژی و حزبایه‌تی بهێنن، له رێی دیالۆگێكی بنیاتنه‌رانه‌وه ده‌رفه‌ت به‌و كه‌سانه بده‌ن وازیان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان هێناوه و هه‌وڵ بۆ ئاشته‌وایی ده‌ده‌ن.
وتاره‌كه‌ی پاپا له هۆڵێكی گه‌وره‌ی كۆشكی كۆماری بوو، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ینی 5ی ئاداری 2021 له‌لایه‌ن به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراقیه‌وه به مه‌راسیمێك پێشوازی لێكرا و دواتر چاوی به سه‌ركرده و لێپرسراوانی باڵای حكومی، سیاسی، ئایینی و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه‌وت.
پاپا داوای روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كرد و ستایشی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له عیراق كرد.
هه‌روه‌ها وتی عیراق له رابردودا به‌ده‌ست جه‌نگ و تیرۆره‌وه زۆری ناڵاندویه‌تی، له‌و ململانێیانه‌ی مه‌رگ و وێرانكاری به‌دوای خۆیدا هێناوه، زیانه قوڵه‌كه‌ش له دڵ و ده‌رونی خه‌ڵكدایه.
پاپا وتی ته‌نیا ده‌توانێت ئاماژه به ئێزیدییه‌كان بكات، كه قوربانی بێتاوانی هێرشه نامرۆڤایه‌تییه‌كان بون، به‌هۆی ئایینه‌كه‌یانه‌وه به‌ر چه‌وساندنه‌وه و كوشتن كه‌وتن، ناسنامه و مانه‌وه‌شیان روبه‌ڕوی مه‌ترسی بۆوه.
"پێكه‌وه‌ژیانی برایانه پێویستی به دیالۆگی راستگۆیانه هه‌یه"، له‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به فره پێكهاته‌یی عیراق كرد و وتی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌ی به یه‌كگرتویی و برایه‌تی ده‌ناسرێت ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه‌یه رۆڵه‌كانی به هاوكاری و هاوسۆزی یه‌كتری ده‌ژین.
"وه‌ك حاجییه‌ك هاتوم بۆ عیراق، كه ئاشتیم هه‌ڵگرتووه، به‌ناوی سه‌ید مه‌سیح-ی میری ئاشتییه‌وه".
پاپا ده‌ڵێت ساڵانێكه نزا بۆ عیراق ده‌كه‌ن، تا ئاشتی و سه‌قامگیری تیایدا به‌رقه‌رار بێت، "ئایینیش ده‌بێت له خزمه‌ت ئاشتی و برایه‌تییدا بێت".
پاپای ڤاتیكان دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ گه‌یشته عیراق، دوای دیداره‌كانی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، سه‌ردانی كڵێسای سه‌یده نه‌جاتی كرد و بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه 6ی ئادار بچێته نه‌جه‌ف بۆ دیداری ئایه‌توڵا عه‌لی سیستانی، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه، دواتر سه‌ردانی شاری مێژویی ئور ده‌كات.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌ر له قسه‌كانی پاپا وتارێكی پێشكه‌شكرد و له به‌شێكیدا وتی سه‌رباری ئه‌و توندوتیژی و ستەمکارییه‌ی روبەڕوی عیراق بۆته‌وه، به‌ڵام عیراقییەکان شانازی به‌وه‌وه دەکەن به پێكهاته و ئینتیمای جیاوازەوە درێژەیان بە پێکەوەژیان داوە، موسڵمان و مەسیحی و جولەکە و کاکەیی و سائیبی و ئێزیدی؛ پێکەوە دراوسێ بون و وەک برا له یه‌ك شاردا ژیاون.
"عیراقییەکان شانازی دەکەن کە پارێزەری كڵێساکان بوون".
"فرەیی و لێبوردەیی و پێکەوەژیان و یەکترقبوڵکردن لەژێر ھەڕەشەی توندوتیژی و تیرۆر و گوتاری ڕق و کینەدایە، ئەمەش کتومت ناکۆکە لەگەڵ گیانی پەیامی پێکەوەژیان و روحی لێوردەیی ھەموو ئاینە ئاسمانییەکان" به‌رهه‌م ساڵح وای وت.
سه‌رۆك كۆمار ده‌ڵێت له هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كاندا موسڵمان، كریستیانی، ئێزیدی، کاکەیی، سائیبی و ئەوانی دیکە لەسەرجەم پێکھاتەکان، تێکڕا پێکەوە و بێ جیاوازی كرانه ئامانج.
وتی "بەتایبەت ئاماژە بە موعاناتی گەورەی برا مەسیحیەکانمان بکەین، کە بەشێوەیەکی زۆردارانە، ناچارکران ماڵەکانیان و نیشتمانەکەیان لەیەککاتدا بەجێبھێڵن".
به‌رهه‌م ساڵح دەسپێشخەری دامەزراندنی (ماڵی ئیبراھیم بۆ دیالۆگی دینی) راگه‌یاند، بەچاودێری نوێنەرانی ڤاتیکان و نەجەف و ئەزھەر و زەیتونە و ناوەندە ئایینییە گەورەکان، بە ئامانجی لێکۆڵینەوە و هێنانه‌كایه‌ی لێكتێگه‌یشتن.
سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا بۆ عیراق چه‌ند رۆژێك (5-8ی ئادار) ده‌خایه‌نێت، له سێیه‌م رۆژدا (7ی ئادار) ده‌چێته شاره‌كانی هه‌ولێر، موسڵ و قه‌ره‌قوش، چاوی به لێپرسراوان، كه‌سانی ئایینی و هاوڵاتیانی كریستیان ده‌كه‌وێت.