كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا (تاهیره‌ی مه‌زن)، به كاری خۆبه‌خشی و خێرخوازی بنیاتنرا، بۆ زیاتر له نیو سه‌ده له‌سه‌رپێ مایه‌وه و ده‌رگاكانی دانه‌خست، تا داعش داروبه‌ردی سوتاند، به‌ڵام هه‌ر نه‌كه‌وت؛ خه‌ڵك جارێكی‌تر نۆژه‌نیان كرده‌وه و پاپای ڤاتیكانیش یه‌كه‌م نوێژی ئاشتی تیادا ده‌كات.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 7ی ئاداری 2021 پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان له سێیه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌یدا ده‌گاته قه‌ره‌قوش (به‌خدیدا)، شاری مێژویی زۆرینه كریستیان و ناوه‌ندی قه‌زای حه‌مدانییه، به دوری 32 كیلۆمه‌تر له باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری موسڵ.
پاپا ده‌رگا داخراوه‌كانی كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا ده‌كاته‌وه و مه‌راسیمێكی ئایینی تیادا به‌ڕێوه‌ده‌بات.
ئه‌و كڵێسایه له ساڵی 1932دا بناغه‌ی دانراوه، به هه‌وڵی هاوڵاتیانی خێرخواز ته‌واوی پێداویستییه‌كانی بنیاتنانی بۆ دابینكراوه، هه‌ر خه‌ڵكیش رۆژانه كاریان تێدا كردووه به درێژایی 15 ساڵ، تا له 1947دا به‌ڕوی كریستیانه‌كاندا كراوه‌ته‌وه و عیباده‌تی تیادا كراوه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی عه‌مار یاكۆ، سه‌رپه‌رشتیاری كڵێساكه بۆ (كه‌ركوك ناو).
كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا، گه‌وره‌ترین كڵێسای عیراقه و به یه‌كێك له كڵێسا گه‌وره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست داده‌نرێت.
یاكۆ ده‌ڵێت كڵێساكه ته‌نیا له‌كاتی هێرشه‌كانی داعشدا ده‌رگاكانی داخراوه، كاتێك له حوزه‌یرانی 2014دا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر قه‌ره‌قوش و ته‌واوی پارێزگای نهینهودا، "چه‌كدارانی داعش ته‌واوی كڵێساكه‌یان سوتاند، هه‌موو په‌یكه‌ره‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌یان شكاند، كتێبه‌كانیان دڕاند، گۆڕه‌پانی پشت كڵێساكه‌یان كرد به گۆڕه‌پانی جه‌نگ و وێرانكارییه‌كی گه‌وره‌یان به‌جێهێشت".
روبه‌ری كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا زیاتر له سێ هه‌زار مهتردوجایه، نه‌خشه‌كه‌ی دوو ئه‌ندازیاری كریستیانی نه‌ینه‌وا دایانناوه، به‌شێوازی ئه‌ندازیاری پێشكه‌وتووه بنیاتنراوه، به‌رزی یه‌كێك له پایه سه‌ره‌كییه‌كانی 15 مه‌تره، هۆڵێكی گه‌وره و چه‌ندین ژوری تێدایه، توانای له‌خۆگرتنی نزیكه‌ی چوار هه‌زاری كه‌سی هه‌یه.
"به هه‌وڵی خه‌ڵك و كه‌سانی خێرخواز و رێكخراوه‌كانی كریستیانی دوباره كڵێساكه نۆژه‌نكرایه‌وه و ئاماده‌یه بۆ پێشوازی له پاپا" سه‌رپه‌رشتیاری كڵێساكه وای وت.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا له كۆتاییه‌كانی ساڵی 2019دا ده‌ستیپێكردووه و هه‌موو قۆناغه‌كانی پرۆژه‌كه ته‌واو بون و یه‌كه‌م مه‌راسیمی ئایینیش له رۆژی گه‌یشتنی پاپادا تیایدا ده‌كرێت.
سه‌ڵاح سه‌ركیس، دانیشتوی قه‌ره‌قوش و شاره‌زای مێژوی ناوچه‌كه، كه ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنگه‌یه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داعش زیانی زۆری به شاره‌كه گه‌یاند، زیاتر له دوو هه‌زار خانوی هاوڵاتیانی وێران كرد و نۆ كڵێساكه‌ی قه‌ره‌قوشی سوتاند، له‌وه‌شدا زیانی گه‌وره به‌ر كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا كه‌وت".
له‌و نۆ كڵێسا سوتێنراوهی ده‌ستی داعش له قه‌ره‌قوش، پێنج كڵێسایان نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا وێرانكاری زۆر ماوه، له نێویاندا خانوی هاوڵاتیان، به‌وهۆیه‌وه سه‌دا 35ی دانیشتوانه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه زیاتر له 20 هه‌زار كه‌س ده‌بن، به‌وته‌ی سه‌ركیس.
كڵێسای تاهیره ئهلكوبرا، ناوبانگێكی زۆری له‌نێو كریستیانه‌كانی عیراقدا هه‌یه و بۆته ناسنامه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌قوش، ئه‌وه‌ش هۆكارێكه بۆ سه‌ردانیكردنی پاپا، وه‌ك سه‌رۆكی كڵێساكه باسیده‌كات.
عه‌مار یاكۆ ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی پاپا-دا، خه‌ڵك بۆ پێشوازی ده‌چنه شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شار به‌ره‌و كڵێسا، دواتر له‌نێو كڵێساكه‌دا پیاوانی ئایینی و لێپرسراوانی به كورتی باس له بارودۆخی ناوچه‌كه، وێرانكارییه‌كانی داعش و قۆناغی ئێستای قه‌ره‌قوش ده‌كه‌ن، پاشان پاپا وتارێكی ده‌بێت، نزای بۆ هاوڵاتیان هه‌یه و نوێژی ئاشتیش ده‌كات.