نه‌جوا ئیسماعیل، له ژورێكی ماڵه نوێیه‌كه‌ی خۆیدا و به په‌ت خۆی ده‌خنكێنێت، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی كه‌سوكاری، كه هێشتا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كه ده‌كرێت.
روداوه‌كه دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 19ی نیسانی 2021 بووه له كۆمه‌ڵگه‌ی بۆزایە-ی سەر بە ناحیەی ئەلقوش له ده‌شتی نه‌ینه‌وا.
"كچه‌كه‌م زۆر دڵی به هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ی خۆش بوو، هیچ كێشه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌بوو، ئه‌مڕۆ كاتێك ته‌له‌فۆنیان كرد و وتیان خۆی خنكاندووه توشی شۆك بوم، نه‌جوا پشتی منی شكاند" ئیسماعیل عومه‌ر، باوكی نه‌جوا بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
باوك و دایكی نه‌جوا له‌گه‌ڵ دوو منداڵیاندا له شاری سلێمانی كارده‌كه‌ن.
نه‌جوا ئیسماعیل (19 ساڵ)، دوو مانگ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ كوڕێكی ته‌مه‌ن 22 ساڵ و به خواستی خۆی له 19ی شوباتی 2021 هاوسه‌رگیریی كردووه.
پۆلیس وتیان هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌شكه‌نجه و لێدان به جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه
ساڵح حه‌جی، ئامۆزای نه‌جوا به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌ڵێت ئه‌م به‌یانییه نه‌جوا له خه‌و خه‌به‌ری كردۆته‌وه و پێكه‌وه نانی به‌یانییان خواردووه، به‌وته‌ی ئه‌و هیچ نیشانه‌یه‌كی خه‌مۆكی و كێشه‌ی پێوه‌دیار نه‌بووه، به‌ڵكو دڵخۆشیش بووه، تا دوانیوه‌ڕۆ ئه‌و روداوه رویداوه".
"نه‌جوا له ژورێكی ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به په‌ت خۆی خنكاندووه" به‌وته‌ی ساڵح.
ئه‌و قسه‌یه‌ی كه‌سوكاری نه‌جوا هێشتا له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه نه‌سه‌لمێنراوه به‌وپێیه‌ی له لێكۆڵینه‌وه‌دان و ناشیانه‌وێت بۆ میدیا لێدوان بده‌ن.
ئامۆزاكه‌ی نه‌جوا وتی "پۆلیس وتیان هیچ نیشانه‌یه‌كی ئه‌شكه‌نجه و لێدان به جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه، به‌ڵام نازانرێت هۆكاری خۆكوشتنه‌كه‌ی چییه، له‌كاتێكدا كێشه‌ی نه‌بووه، به دڵی خۆی هاوسه‌رگیری كردووه و به ره‌زامه‌ندی خێزانی هه‌ردولا".
نه‌جوا ئاواره‌ی شنگاله و هه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێنرایه‌وه بۆ ئه‌و قه‌زایه و له‌وێ به‌خاكسپێردرا.
ئه‌وه‌ش دووه‌م روداوی "خۆكوشتنه" له نێو خه‌ڵكی شنگالدا له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر.
شه‌وی 18ی نیسانی 2021یش ماهیر دینۆ (14 ساڵ)، له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به فیشه‌ك گیانیله‌ده‌ستدا، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی حه‌سۆ حه‌سه‌ن موراد، كه به نوێنه‌رایه‌تی كه‌سوكاری قوربانییه‌كه قسه‌ی بۆ (كه‌ركوك ناو) كرد.
ئه‌و مێردمنداڵه دانیشتوی گه‌ڕه‌كی سوڵاغی سه‌ر به قه‌زای شنگال بوو.
حه‌سۆ وتی "ماهیر چۆته ده‌ره‌وه بۆ یاری بلیارد، باوكی ته‌له‌فۆنی بۆ كردووه تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ئه‌و پێی‌خۆش نه‌بووه بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام باوكی توڕه بووه، بۆیه كاتێك گه‌ڕاوه‌ته‌وه چۆته ژورێك و دوای چه‌ند خوله‌كێك فیشه‌كێكی ده‌مانچه‌ی به‌دڵی خۆیه‌وه ناوه".
ئه‌و ده‌مانچه‌یه هی باوكی ماهیر بووه و له ماڵه‌وه دانراوه.
حكومه‌تی فیدراڵی عیراق له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له هۆكاره‌كانی "خۆكوشتنی هاوڵاتیانی ئاواره"ی ئێزیدی پێكهێنا به‌ڵام هێشتا ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی ئاشكرانه‌كراوه.
بەپێی ئامارێكی قایمقامیەتی شنگال – لە پارێزگای دهۆك جێگیربون- لە دوای هێرشی داعش بۆ شنگال لە 3ی ئابی 2014ـەوە زیاتر له 250 ئێزیدی لەناو كەمپەكانی ئاوارەییدا بە فیشەك و بە پەت گیانیانلەدەستداوە كە زۆرینەیان لە رەگەزی مێ بون.