نه‌بیل حه‌مدی بوشناق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك هۆشداری له هه‌ڵكشانی توشبوانی كۆرۆنا ده‌دات و ده‌ڵێت ناوه‌نده ته‌ندروستییه‌كان له توانایاندا نه‌ماوه نه‌خۆشی زیاتر وه‌ربگرن.
ئه‌و هۆشدارییه له‌كاتێكدایه ته‌نیا سێشه‌ممه 20ی نیسانی 2021 به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق 86 توشبوی نوێی كۆرۆنا و دوو حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له پارێزگای كه‌ركوك تۆماركراون.
نه‌بیل حه‌مدی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ماوەی چەند رۆژێكە ڤایرۆسی كۆرۆنا بەشێوەیەكی مەترسیدار و چاوەڕواننەكراو بڵاوده‌بێته‌وه، توشبوونی هاوڵاتیان روو لەهەڵكشانە و ئامارەكانی گیانلەدەستدان بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیادیانكردووه".
"پێشبینی دەكەین لەدوو هەفتەی داهاتوو ئامارەكانی توشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا و گیانلەدەستدان زیاتریش ببن".
له كۆی ژماره‌ی توشبوانی رۆژانه‌ی كۆرۆنا له كه‌ركوك لانیكه‌م سێ كه‌سیان منداڵ و له خوار ته‌مه‌نی 15 ساڵییه‌وه‌ن.
بوشناق ده‌ڵێت ئێستا سه‌دا 75ی توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك هه‌ڵگری نه‌وه‌ی نوێی ڤایرۆسه‌كه‌ن، كه له نه‌وه‌كانی پێشتری ئه‌و ڤایرۆسه‌كه خێراتر بڵاوده‌بێته‌وه.
"نەخۆشخانەی تایبەت بەچارەسەری كۆرۆنا توانای وەرگرتنی نەخۆشی نەماوە و رەنگە بارودۆخه‌كه لە كۆنتڕۆڵ دەربچێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری ته‌ندروستی هۆكاری هه‌ڵكشانی ژماره‌ی توشبوان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ پاپه‌ندنه‌بونی هاوڵاتیان به رێكاره‌كانی خۆپارێزی و داواشده‌كه‌ن زۆرترین كه‌س سه‌ردانی بنكه‌كانی ته‌ندروستی وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بكه‌ن.
به‌پێی بڕیاره‌كانی حكومه‌تی عیراقی، هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و به‌ستنی ده‌مامك نه‌بێت، به‌بڕه پاره‌ی جیاواز، كه 25 هه‌زار تا 100 هه‌زار دیناره، غه‌رامه ده‌كرێت و بۆ شوێنه گشتییه‌كانیش پاره‌ی غه‌رامه‌كه زیاد ده‌كات.
قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ شه‌وانه له كاتژمێر 10ـه‌وه تا به‌ره‌به‌یان و قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تیش رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممان جێبه‌جێده‌كرێت.
كۆی توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك گه‌یشتۆته 41 هه‌زار و 53 كه‌س، له‌و ژماره‌یه زیاتر له 37 هه‌زاریان چاكبونه‌ته‌وه و نزیكه‌ی 900 كه‌سیش گیانیانله‌ده‌ستداوه.