ته‌نیا له مانگێكدا، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار هاوسه‌رگیری له پارێزگاكانی كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا تۆماركراون، له به‌رانبه‌ردا جیابونه‌وه كه‌میكردووه و نزیكه‌ی 800 حاڵه‌ت هه‌بوون، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25ی نیسان ئاماره‌كانی هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه‌ی له پارێزگاكانی عیراق بۆ مانگی ئاداری 2021 بڵاوكرده‌وه، به‌بێ هه‌رێمی كوردستان له‌و مانگه‌دا 31 هه‌زار و 643 هاوسه‌رگیری و شه‌ش هه‌زار و 603 جیابونه‌وه تۆماركراون.
به‌پێی ئاماره‌كه له مانگی ئاداردا هه‌زار و 564 هاوسه‌رگیری له كه‌ركوك تۆماركراون له‌گه‌ڵ 246 جیابونه‌وه.
هه‌روه‌ها له پارێزگای نه‌ینه‌وا سێ هه‌زار و 283 هاوسه‌رگیری و 541 جیابونه‌وه‌ش تۆماركراون.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له مانگی تشرینی دوه‌می 2020ـه‌وه تائێستا ته‌نیا دوجار ئاماری هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه‌ی بڵاوكردۆته‌وه.
به‌پێی به‌راوردی نێوان هه‌ردوو ئاماره‌كه جیابونه‌وه له هه‌ردوو پارێزگای كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا كه‌میكردووه.
له مانگی تشرینی دوه‌می 2020 له كه‌ركوك هه‌زار و 503 هاوسه‌رگیری و 247 جیابونه‌وه هه‌بون، له نه‌ینه‌واش سێ هه‌زار و 465 هاوسه‌رگیری هه‌بووه له به‌رانبه‌ر 618دا جیابونه‌وه‌دا.