هێزە ئەمنییەكانی كەركوك "خۆكوژێك" دەكوژن

كه‌ركوك، 28ى نيسانى 2020، خۆكوژێك به‌ر له‌ گه‌یشتنی به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری خۆی ته‌قاندۆته‌وه‌ فۆتۆ: ده‌زگای ئه‌منییه‌كانی كه‌ركوك

كەركوك ناو

هێزە ئەمنییەكانی كەركوك، لە بەردەم دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی كەركوك تەقە لە "خۆكوژێك" دەكەن و بەر لە خۆتەقاندنەوەی دەیكوژن.

روداوەكە كاتژمێر 8:45 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ی نیسان رویدا، بەرلەوەی خۆكوژەكە بچێتە ناو سیاجی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی كەركوك و خۆی بتەقێنێتەوە.

سەرچاوەیەك لە ئیدارەی كەركوك، بە (كەركوك ناو)ی وت "خۆكوژەكە پشتێنی بۆمبڕێژكراوی بەستبوو، هەوڵیداوە بچێتە ناو دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی كەركوك، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی دەزگاكەوە تەقەی لێكراوە و تەقیوەتەوە".

دەزگای ئاسایشی نیشتیمانیی كەركوك دەكەوێتە نزیك ژوری بارزگانی و گۆڕەپانی ئاهەنگەكان لە ناوەندی شاری كەركوك.

دەزگاكە ژمارەیەك دەستگیركراوی تیایە كە تۆمەتبارن بە تیرۆر و بازرگانیكردن بە گورچیلەی هاوڵاتیانەوە.

دوای روداوەكە هێزە ئەمنییەكان، لە چەند شوێنێكی ناو شار بڵاویانپێكراوە و دەرگای چەند دەزگایەكی ئەمنییان بەكاتی داخست، لەوانەش دەزگای هەواڵگری كەركوك.

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT