هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا نزیكه‌ی سێ ملیۆن ملیۆن به‌رمیل بووه و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر له 177 ملیۆن دۆلاره، ئه‌وه‌ش كه‌متره به‌راورد به مانگی پێشوتر.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی نیسانی 2021 گه‌یشتۆته 88 ملیۆن و 398 هه‌زار و 319 به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی پێنج ملیار و 525 هه‌زار و 330 دۆلار.
وه‌زاره‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی نیسانی ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 863 هه‌زار و 403 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا.
نه‌وتی خاوی كه‌ركوك له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به زیاتر له 62 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و داهاته‌كه‌ی ده‌كاته زیاتر له 177 ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه مانگی ئادار داهاتی نه‌وتی كه‌ركوك زیاتر له سێ ملیۆن و 71 هه‌زار به‌رمیل بوو به داهاتی نزیكه‌ی 195 ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ها له مانگی شوباتی 2021 هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك سێ ملیۆن و 772 هه‌زار و 428 به‌رمیل بوو به داهاتی زیاتر له 212 ملیۆن، له مانگی كانونی دوه‌میی ئه‌مساڵیشدا سێ ملیۆن و 52 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كرا و داهاته‌كه‌ی گه‌یشته زیاتر له 162 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.