چه‌كدارانی داعش به ماتۆڕسیكل هێرشده‌كه‌نه سه‌ر كێڵگه‌ی بای حه‌سه‌ن، دوای كوشتنی پۆلیسێك و برینداركردنی دوو پۆلیسی پاسه‌وانی نه‌وت، دوو بیری نه‌وتیش له ناوچه‌كه‌دا ده‌ته‌قێننه‌وه.
هێرشه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی ئایاری 2021 بووه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پاسه‌وانی نه‌وت له گوندی عه‌زیزییه‌ی كیڵگه‌ی نه‌وتی بای حه‌سه‌ن له قه‌زای دوبزی پارێزگای كه‌ركوك، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی زیاد له سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو).
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی پاسه‌وانی نه‌وت وتی "داعش به ماتۆڕسكیل هێرشه‌كه‌یان كردووه و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك به‌ناوی شكور مه‌حمود (55 ساڵ) كوژراوه و دوو پۆلیس تر به‌ناوه‌كانی موعه‌زز عه‌لی و حسێن عه‌لی برینداربون".
"له‌و شه‌ڕه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان چه‌ند كاتژمێرێك روبه‌ڕوی چه‌كداره‌كانی داعش بونه‌ته‌وه، دواتر داعشه‌كان به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتون" به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئاگادار له بای حه‌سه‌ن به (كه‌ركوك ناو)ی وت له‌و هێرشه‌دا هه‌ردوو بیری نه‌وتی ژماره 177 و 183 ته‌قێنراونه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی تایبه‌ت به كۆمپانیای نه‌وتی باكوره‌وه ئاگره‌كه‌ی بیری ژماره 177 كۆنتڕۆڵكراوه.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه ئاگری بیری ژماره 183 كۆنتڕۆڵنه‌كراوه.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.
ئه‌و روداوه دوابه‌دوای زه‌نجیره‌یه‌ك هێرشی چه‌كدارانی داعش دێت بۆ سه‌ر هێزه عیراقییه‌كان و پێشمه‌رگه له سنوری پارێزگای كه‌ركوك.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت هه‌ر شه‌وی رابردوو داعش له ناحیه‌ی ریاز به نیازی كرده‌وه‌ی توندوتیژی دزه‌یانكردۆته ناوچه‌كه به‌ڵام حه‌شدی شه‌عبی روبه‌ڕویان بونه‌ته‌وه و دواتر چه‌كداره‌كان هه‌ڵاتون.
له پارێزگای كه‌ركوك هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆیی، حه‌شدی شه‌عبی، پۆلیسی فیدراڵی و سوپا له‌چوارچێوه‌ی ژوری ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا دۆسیه‌ی ئه‌منییان له ده‌ستدایه.