كاسبكارانی شاری كه‌ركوك، به تایبه‌ت بازاڕی حه‌سیره‌كه داواده‌كه‌ن كارئاسانییان بۆ بكرێت تا بتوانن كاسبی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له‌رێی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ یان رێكاری دیكه‌وه.
به‌بڕیاری حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، له ته‌واوی پارێزگاكاندا به‌بێ هه‌رێمی كوردستان له 12ی ئایاره‌وه تا 22ی هه‌مان مانگ قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوه‌تی هاتوچۆ ده‌سه‌پێنرێت، به ئامانجی خۆپارێزی له كۆرۆنا.
حسێن عه‌لی، فرۆشیاری جلوبه‌رگه له بازاڕی حه‌سیره‌كه و به‌هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆوه ده‌ڵێت زیانی زۆری به‌ركه‌وتووه، چونكه له كاتژمێر 12ی شه‌وی رۆژێك به‌ر له جه‌ژن قه‌ده‌غه بووه و ئه‌وه‌ش وایكردووه نه‌توانێت شمه‌كی زۆر ساغبكاته‌وه.
به‌وته‌ی حسێن بۆ (كه‌ركوك ناو) دوكاندارانی جلوبه‌رگ پێش جه‌ژن بایی زیاتر له 10 ده‌فته‌ر دۆلار (100 هه‌زار دۆلار) جلوبه‌رگیان كڕیووه، "ناكرێت ته‌نیا بۆ ئێمه قه‌ده‌غه بێت، ئه‌ی بۆ دوكانی سه‌وزه و میوه و مۆڵ هه‌بێت".
به‌پێی رێكاره‌كانی حكومه‌ت شوێنه‌كانی پێداویستی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان وه‌ك سه‌مونخانه، نانه‌واخانه، میوه‌فرۆش، ماركێت و دوكانی پێداویستی نێو گه‌ڕه‌كه‌كان رێگه‌یان پێده‌درێت بكرێنه‌وه.
فه‌رهاد دڵشاد، كه دوكانی چه‌ره‌زاتی هه‌یه و خۆی به زیانمه‌ندی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ده‌زانێت، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تاوانی دەسەڵات نییە، تاوانی خۆمانە ئەگەر رێزیان لێنەگرین و سەرکێشی بکەین و دوکان بکەینەوە وەکو چەند پارێزگایەکی دیکە ئەوە ئەوانیش بەوشێوەیە مامەڵەمان لەگەڵدا ناکەن".
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو) له زۆربه‌ی شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كان و ناو بازاڕه گشتییه‌كاندا بازگه‌ی كاتی هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ سه‌پاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ دانراون و له‌و هاوڵاتییانه ده‌پرسنه‌وه كه پابه‌ندی بڕیاره‌كه نابن.
مه‌روان عانی، ئه‌ندامی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان و لێپرسراوی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه فه‌رمییه‌كانی ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێستا بڕیاره‌كه به‌وشێوه‌یه له 12 تا 22ی مانگ قه‌ده‌غه‌یه، له رۆژی یه‌كشه‌ممه (16ی ئایار)ـه‌وه پشوی جه‌ژنیش كۆتاییدێت و فه‌رمانبه‌ران به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی دانراوه ده‌وام ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه".
"ته‌نیا ئه‌و شوێنانه‌ی رێگه‌پێدراون ده‌توانن دوای جه‌ژن دوكانه‌كانیان بكه‌نه‌وه كه نانه‌واخانه، ده‌رمانخانه، دوكانی سه‌وزه و میوه‌یه له‌گه‌ڵ دوكانی خۆراك، جگه له‌وانه ئێستا بڕیاری كردنه‌وه‌ی هیچ شوێنێكی دیكه نییه".
رێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌كاتێكدایه ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له كه‌ركوك گه‌یشتۆته زیاتر له 43 هه‌زار، ژماره‌ی چاكبونه‌وه زیاتر له 40 هه‌زار و مردنیش زیاتر له 919 حاڵه‌ت تۆماركراون.