هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك، له مانگی رابردوودا زیاترله سێ ملیۆن ملیۆن به‌رمیل بووه و داهاته‌كه‌ی به‌پێی نرخی فرۆشتنی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، زیاتر له 199 ملیۆن دۆلاره.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق، هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا بۆ مانگی ئایاری 2021 گه‌یشتۆته 89 ملیۆن و 881 هه‌زار و 268 به‌رمیل نه‌وت، به داهاتی پێنج ملیار و 882 هه‌زار و 356 دۆلار.
وه‌زاره‌ت له راگه‌یه‌ندراوێكدا رونیكردۆته‌وه مانگی ئایاری ئه‌مساڵ له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه سێ ملیۆن و 60 هه‌زار و 913 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا.
نه‌وتی خاوی كه‌ركوك له‌و مانگه‌دا هه‌ر به‌رمیلێكی به زیاتر له 65 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كراوه و داهاته‌كه‌ی ده‌كاته زیاتر له 199 ملیۆن دۆلار.
ئه‌وه‌ش زیاتره له مانگی نیسان كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك دوو ملیۆن و 863 هه‌زار و 403 به‌رمیل نه‌وت بوو به داهاتی نزیكه‌ی 177 ملیۆن دۆلار.
له‌كاتێكدایه مانگی ئادار هه‌نارده زیاتر له سێ ملیۆن و 71 هه‌زار به‌رمیل بوو به داهاتی نزیكه‌ی 195 ملیۆن دۆلار.
هه‌روه‌ها له مانگی شوباتی 2021 هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك سێ ملیۆن و 772 هه‌زار و 428 به‌رمیل بوو به داهاتی زیاتر له 212 ملیۆن، له مانگی كانونی دوه‌میی ئه‌مساڵیشدا سێ ملیۆن و 52 هه‌زار و 194 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده كرا و داهاته‌كه‌ی گه‌یشته زیاتر له 162 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور-ی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.