هێزه‌كانی دژه‌تیرۆری عیراق و پێشمه‌رگه، پاككردنه‌وه‌ی روبه‌ری 200 كیلۆمه‌تر چوارگۆشه له مه‌ترسی گروپه چه‌كدارییه‌كان راده‌گه‌یه‌نن، ئه‌وه‌ش دوای ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌شی نێوان له سنوری دوزخورماتوو.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 6ی حوزه‌یرانی 2021 له خۆرهه‌ڵاتی قه‌زای دوزخورماتوو ده‌ستپێكردووه و تا نیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بووه.
فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه له‌و ئۆپه‌راسیۆنه كه داوایكرد ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "توانیمان 23 مۆڵگه‌ی داعش خاپور بكه‌ین و ژماره‌یه‌ك بۆمبیش پوچهڵبكهینهوه".
پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ دژه‌تیرۆری عیراقدا چونه گونده‌كانی به‌له‌گه، قۆری چای و غه‌ره له‌گه‌ڵ سنوری گوندی په‌ڵكانه.
به‌وته‌ی فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه له قۆری چای كارگه‌یه‌كی دروستكردنی بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی داعش دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه دوابه‌دوای پێكهێنانی ژماره‌یه‌ك ناوه‌ندی هاوبه‌شی نێوان پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان دێت له كه‌ركوك، دیاله و نه‌ینه‌وا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له هێزه عیراقییه‌كان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به سه‌ركه‌وتویی كۆتاییهات، چه‌ندین حه‌شارگه‌ی داعش له‌ناوبران، ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك بۆمبدا گیرا كه ئاماده‌كرابون بۆ كاری تیرۆریستی، به‌گشتی توانیمان زیاتر له 200 كیلۆمه‌تر له مه‌ترسی پاكبكه‌ینه‌وه".
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی به‌ر له ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی، فڕۆكه‌ی F16 پێنج شوێنی بۆردومان كردووه.
سه‌رچاوه‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) له هێزه عیراقییه‌كان ده‌ڵێت ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن تا به یه‌كجاری مه‌ترسی داعش دورده‌خه‌نه‌وه و سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه.