یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، دوو ئه‌فسه‌ری پێشمه‌رگه راده‌ستی هێزه‌كانی سوپای عیراقی ده‌كات، دوای تێپه‌ڕینی چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر ده‌ستگیركردنیاندا له قه‌زای شنگال.
فێرو میرزا عوسمان، ئه‌ندامی به‌تالیۆن و به‌ده‌ل ئه‌مین عوسمان ئامر سریه له فه‌رمانده‌یی شنگالی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئێواره‌ی 7ی حوزه‌یرانی 2021 له ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌به‌شه له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆر، به تۆمه‌تی "به‌زاندنی ناوچه‌ی سه‌ربازی" ده‌ستگیرده‌كرێن.
"به‌ده‌ل و فێرو بۆ كڕینی حه‌یوانی قوربانی له ناوه‌ندی خانه‌سۆره‌وه رۆیشتن بۆ گوندێكی كهركێ-ی هه‌مان ناوچه، له‌وێ بون كاتێك په‌یوه‌ندییمان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌بوو و قسه‌مان كرد، له‌پڕ وتیان ئه‌وه جه‌ماعه‌تی په‌كه‌كه (یه‌به‌شه)ن، ئیتر ته‌له‌فۆنه‌كه‌یان داخرا و ده‌نگیان نه‌ما" به‌وته‌ی ئه‌مین عوسمان، باوكی به‌ده‌ل، یه‌كێك له پێشمه‌رگه ده‌ستگیركراوه‌كان.
ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه ئامۆزای یه‌كترین، خێزاندارن، ده‌وامیان له سحێلای سنوری دهۆكه و كاتی ده‌ستگیركردنیان له پشوودا بون.
ئه‌مین عوسمان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای ده‌ستگیركردنیان چوینه لای چه‌كدارانی یه‌به‌شه و داوامانكرد هه‌رچی زووه ئازادبكرێن، به‌ڵام ره‌تیانكرده‌وه لای ئه‌وان بێت، هه‌رچه‌نده ئێمه شایه‌تحاڵمان هه‌بوو لای ئه‌وان بون".
یه‌به‌شه، له چه‌كدارانی ئێزیدی پێكهاتون و به هێزێكی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ژمارده‌كرێن، له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زاكه له‌ژێر ده‌ستی داعش، هاوشانی پێشمه‌رگه و هێزه عیراقییه‌كان به‌شداربون و له‌وكاته‌وه له چه‌ندین شوێنی ناوچه‌كه‌دا جێگیربون.
"دواجار به فشاری زۆر له‌سه‌ر یه‌به‌شه، كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 8ی حوزه‌یران، هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه‌یان راده‌ستی فیرقه‌ی 20ی سوپای عیراقی كرد و سوپاش وتیان دوای لێكۆڵینه‌وه ئازادیان ده‌كه‌ن" ئه‌مین واده‌ڵێت.
تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه (كاتژمێر 5ی ئێواره) هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌كه ئازادنه‌كراون.
حەسۆ ئیبراهیم، جێگری بەڕێوەبەری ئەنجومەنی خۆبەڕێوەبەری شنگال به (کەرکوک ناو)ی وت "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یەبەشە ئەو دوو ئەفسەرەی پێشمه‌رگه‌ی رادەستی سوپای عیراق كرد، به‌ڵام نازانم بۆچی دهستگیركرابون"، ناوبراو ئاماده‌نه‌بوو زانیاری زیاتر بدات.
ئەو ئەنجومەنە چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ ئیداره‌دانی شنگال راگه‌یه‌ندراوه و به نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) هه‌ژمارده‌كرێن و به‌ناوی یه‌به‌شه‌وه لێدوان ده‌ده‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه چونه‌ته گوندی كهركێ به دوری 10 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی خانه‌سۆر، كه له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی یه‌به‌شه‌دایه.
ده‌خیل موراد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی عه‌شایه‌ری شنگال و كه‌سایه‌تی خانه‌سۆر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و دوو ئه‌فسه‌ره له كه‌سوكاری منن، چونكه ناوچه‌ی كهركێ كه شوێنێكی سه‌ربازییه، بۆیه یه‌به‌شه هه‌ر كه‌سێك بچێته ئه‌وێ پرسیاری هۆكاری سه‌ردانه‌كه‌ی ده‌كه‌ن و مافی ئه‌وه‌شیان هه‌یه".
فه‌رمانده‌یی شنگال، له ساڵی 2014دا پێكهێنراوه و سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، ده‌وامی زۆرینه‌یان له سحێلایه و به‌شێكیشیان له مه‌زارگه‌ی شه‌ره‌فه‌دین له ناوه‌ندی شنگال جێگیربون.
مەروان ئەلیاس، ئەندامی میحوەری خۆرئاوای دیجلەی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ی سحێلا له‌لایه‌ن چه‌كدارانی سه‌ر به په‌كه‌كه‌وه ده‌ستگیركراون، له‌كاتێكدا شنگال شوێنی هه‌موو كه‌سێكه نه‌ك ته‌نیا ئه‌وان، ئێمه‌ش هه‌ر شوێنێك بمانه‌وێت سه‌ردانی ده‌كه‌ین و بۆی ده‌چین، قبوڵناكه‌ین كه‌س رێگریمان لێبكات".
له قه‌زای شنگال زیاتر له هه‌شت هێزی چه‌كداری جیاواز هه‌ن له نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی، ئاسایشی ئێزیدخان، یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه)، پۆلیسی ناوخۆیی، پۆلیسی فیدراڵی، سوپای عیراق، پێشمه‌رگه‌ی ئێزیدخان و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێم.
له‌كاتێكدا به‌پێی رێككه‌وتنی شنگال، كه له تشرینی یه‌كه‌می 2020 هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان بۆ رێكخستنه‌وه‌ی ئیداری، ئه‌منی و ئاوه‌دانی قه‌زاكه واژۆیانكرد؛ دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوه‌ندی شار به‌ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی و هه‌واڵگرییه‌وه ده‌بێت، له ده‌وروبه‌ری شاره‌كه‌ش هێزه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی جێگیرده‌بن.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.