دوو ژن كه یه‌كێكیان دوگیان بووه، له‌گه‌ڵ مێردمنداڵێكدا ده‌سوتێن، به‌هۆی گڕگرتنی بارهه‌ڵگرێك و سوتانی روبه‌رێكی به‌رفراوان له دانه‌وێڵه و زه‌وی كشتوكاڵی.
روداوه‌كه كاتژمێر 1ی دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه 8ی حوزه‌یرانی 2021 بووه، له گوندی حه‌نانه ده‌راویش له سنوری ناحیه‌ی ریاز (33كم خۆرئاوای كه‌ركوك).
"ته‌له‌فۆنیان كرد و وتیان به په‌له فریابكهوه بارهه‌ڵگره‌كه گڕی گرت، هه‌وڵی زۆرماندا رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ئاگره‌كه بكه‌ین، به‌ڵام بێ ئه‌نجام بوو، چونكه بایه‌كی به‌هێز له‌وكاته‌دا هێنده‌ی تر ئاگره‌كه‌ی به‌خێرایی بڵاوكرده‌وه" كه‌نعان نازم ئه‌حمه‌د، كه‌سوكاری قوربانییانی ئه‌و روداوه و یه‌كێك له خاوه‌ن زه‌وییه‌كان وای وت.
زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كه له ماڵی قوربانییه‌كانه‌وه نزیكه.
ویستویانه ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه، له‌ناو ئاگره‌كه‌دا گیریانخوارد و سوتان
ژماره‌یه‌ك پیاو و ژن، له نێویاندا مێردمنداڵ، هاوكاری یه‌كترییان ده‌كرد له دروێنه‌ی گه‌نمدا، ده‌ڕاسه و تراكتۆر و ئۆتۆمبێلێكی بارههڵگریشی لێ بووه، تا گه‌نمه‌كه‌ی تێدا هه‌ڵبگرێت.
كه‌نعان و شایه‌تحاڵه‌كانی دیكه‌ی روداوه‌كه بۆ (كه‌ركوك ناو) جه‌ختیانكرده‌وه سه‌ره‌تای ئاگره‌كه له بارهه‌ڵگره‌كه‌وه دروستبووه، بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی بزانن.
"له‌و ئاگره‌دا به داخه‌وه دوو بوكی خێزانه‌كه‌مان و ئامۆزایهكمان سوتا" به‌وته‌ی كه‌نعان.
ئیبتیهال ئه‌حمه‌د مه‌ته‌ر (23 ساڵ)، ئینتیزار كه‌ریم (27 ساڵ) و عه‌دنان عه‌بد ئه‌حمه‌د (15 ساڵ)، له نێو دانهوێڵهكهدا بون، كاتێك ئاگره‌كه كه‌وتۆته‌وه هه‌وڵی كوژاندنه‌وه‌یان داوه و دواتر له شوێنێكدا چوارده‌وریان بۆته ئاگر و سوتاون، به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان.
"هه‌رسێكیان ویستویانه ئاگره‌كه بكوژێننه‌وه، له‌ناو ئاگره‌كه‌دا گیریانخوارد و سوتان، به‌هۆی زۆری سوتانیشهوه گیانیانله‌ده‌ستدا، هه‌رچه‌نده ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌مان كردن" كه‌نعان واده‌ڵێت.
ئیبتیهال ئه‌حمه‌د دایكی دوو منداڵ و له مانگی شه‌شه‌می دوگیانیدا بووه، ئینتیزار كه‌ریم دایكی یه‌ك منداڵ بووه.
"خۆزگە هه‌موو شتێكمان ده‌سوتا، ته‌نیا ئه‌و قوربانییانه‌مان نه‌بێت" حابس فارس، له خانه‌واده‌ی قوربانییه‌كان بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
دوو كه‌سی دیكه‌ش له هه‌مان بنه‌ماڵه به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م سوتاون و چاره‌سه‌ریان بۆ كراوه.
خاوه‌نی زه‌وییه‌كان ده‌ڵێن له‌و روداوه نزیكه‌ی 150 دۆنم دانه‌وێڵه به تایبه‌ت گه‌نم سوتاوه.
له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا 25 تۆن گه‌نم هه‌بوو، ئه‌ویش سوتا
حابس فارس وتی "له‌ناو بارهه‌ڵگره‌كه‌دا 25 تۆن گه‌نم هه‌بوو، ئه‌ویش سوتا، ته‌نیا ده‌ڕاسه‌كه رزگاری بوو".
تراكتۆرێك له‌وكاته‌دا هه‌وڵیداوه به‌په‌له دابڕ بۆ ئاگره‌كه دروستبكات به‌ڵام فریانه‌كه‌وتووه، بۆیه شۆفێره‌كه هه‌ڵاتووه و تراكتۆره‌كه سوتاوه.
كه‌نعان نازم ده‌ڵێت هه‌رچییه‌كیان كردووه بۆ كوژاندنه‌وه و كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه سودی نه‌بووه، به‌هۆی پهشۆكاویشهوه دره‌نگ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌یان ئاگاداركردۆته‌وه.
به‌پێی به‌دواداچونی مه‌یدانی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و گونده رێگایه‌كی زۆر خراپی هاتوچۆی هه‌یه و به ئاسانی ئۆتۆمبێلی پێناگات.
نه‌قیب قه‌یس عه‌بدولره‌زاق، لێپرسراوی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی كه‌ركوك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و ره‌وانه‌كردنی قوربانییه‌كان ته‌له‌فۆنیان بۆ ئاگركوژێنه‌وه كردووه، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان به‌ره‌و گونده‌كه به‌ڕێكه‌وتن، كاتێك گه‌یشتون زه‌وییه‌كه به ته‌واوی سوتاوه و توانیویانه ئاگری بارهه‌ڵگره‌كه و تراكتۆره‌كه بكوژێننه‌وه".
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه له ناحیه‌ی تازه‌وه ده‌رچون، كه نزیكترین بنكه بووه له گونده‌كه‌وه و نزیكه‌ی 40 كیلۆمه‌تر دووره.
نه‌قیب قه‌یس ده‌ڵێت هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه هێشتا نه‌زانراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت.
له سه‌ره‌تای ئایاره‌وه تا سه‌ره‌تای حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، 17 روداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له زه‌وی چێنراو به دانه‌وێڵه تۆماركراون، به‌هۆیه‌وه 305 دۆنم سوتاون و هه‌زار و 843 دۆنم له سوتان رزگاركراون، به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی كه‌ركوك.