تەندروستی كەركوك، یەكەم حاڵەتی مردن بە نەخۆشی كەڕوی رەش لە پارێزگاكە تۆماردەكات، كە ژنێكە و ماوەی چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە ماوەتەوە.
"چەند رۆژێك لەمەوبەر ژنێكی تەمەن 50 تا 55 ساڵ لە نەخۆشخانەی شیفای 14 لە شاری كەركوك خوێنرا، دواتر دەستنیشانی نەخۆشییەكەی كرا كە توشبوی كەڕوی رەشە" بەوتەی سەرچاوەیەكی پزیشكی كە داوایكرد ناوی بڵاونەكرێتەوە.
ئەو سەرچاوەیە بە (كەركوك ناو)ی وت نەخۆشییەكە روخساری ژنەكەی گرتبۆوە، چەند رۆژێك لە نەخۆشخانە مایەوە و چارەسەری وەرگرت، بەڵام رۆژی پێنجشەممە 22ی تەمموزی 2021 بەهۆی كاریگەرییەكانی نەخۆشییەكەوە كۆچی دواییكرد.
كه‌ڕوی ره‌ش (Mucormycosis)، نه‌خۆشییه‌كی كهڕویی كهمبڵاو به‌ڵام مه‌ترسیداره، له ساڵی 1885ی زانییه‌وه دۆزراوه‌ته‌وه و به زۆری كارده‌كاته سه‌ر جیوبی لوت، سی، پێست و مێشك، نه‌خۆشییه‌كی گوازراوه نییه له نێوان هاوڵاتیاندا و سپۆره‌كانی ئه‌و كه‌ڕووه له گه‌ڵای ڕوه‌ك یان خۆڵ و په‌ینه‌وه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێنه‌وه.
سەرچاوەیەكی دیكەی پزیشكی بە (كەركوك ناو)ی وت كۆچی دوایی ئەو ژنە بە یەكەم حاڵەتی مردن بە نەخۆشی كەڕوی رەش لە كەركوك دادەنرێت.
لە سەرەتای حوزەیرانی ئەمساڵیشدا چەند حاڵەتێكی گومانلێكراوی نەخۆشی كەڕوی رەش لە كەركوك هەبون و بەڵام دواتر پشكنینی پێویست بۆ دڵنیایی لە توشبوەكان نەكرا.
نیشانه‌كانی كه‌ڕوی ره‌ش جیاوازن؛ ئه‌گه‌ر توشبو له‌رێی هه‌وا و هه‌ناسه‌وه سپۆڕی كهڕوهكهی هه‌ڵمژیبێت ئه‌وا توشی تا، كۆكه، ئازاری سنگ، ههناسهكورتی، هه‌ڵئاوسانی لایه‌كی ده‌موچاو، سه‌رئێشه، لوتگیران، ئازاری سك، ره‌شانه‌وه و هه‌بونی خوێن له پیساییدا ده‌بێت و هه‌ندێكجاریش په‌ڵه‌ی ره‌ش له‌سه‌ر لوت یان ناوده‌می ده‌رده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌ر له‌ڕێی پێسته‌وه توشی كه‌ڕوی ره‌ش بوبێت ئه‌وا ده‌بێته هۆی ده‌ركه‌وتنی بڵقی سه‌ر پێست، سوربوونه‌وه‌ی پێست یان هه‌ڵئاوسان كه له‌وانه‌یه ره‌نگی به‌ره‌و ڕه‌ش بڕوات و ئازاری له‌گه‌ڵدا بێت.
ئه‌و نه‌خۆشییه‌كه ئه‌گه‌ر زوو كۆنتڕۆڵ و چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وا مه‌ترسی هه‌یه بگاته سپڵ، دواتر دڵ و پاشان مێشك تا مردن و چاره‌سه‌ره‌كانیش به دژه كه‌ڕوو ده‌كرێن و له‌باری توندبونی نه‌خۆشییه‌كه‌دا پێویسته شانه‌ی توشبوو لاببرێت و ببڕدرێت تا رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری به جه‌سته‌دا بكرێت.