دوو پۆلیسی تری فیدراڵی گیانیانلەدەستدا كە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەكاتی چونیان بۆ دەنگدان لە پارێزگای كەركوك تووشی روداوی هاتوچۆ بون.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی 8ی تشرینی یەكەم، روداوێكی هاتوچۆ لە نێوان كۆستەرێك و بارهەڵگرێكدا رویدا، لە فولكەی دوكشمان لە نزیك ناحیەی رەشاد، بەهۆیەوە دوو كەس گیانیانلەدەستدا و زیاتر لە 30ی پۆلیسی تر برینداربون.
سەرچاوەیەکی لە نەخۆشخانەی گشی كەركوك، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كەركوك ناو)، جەختیكردەوە "دووان لەو بریندارانەی گەیەنرابونە نەخۆشخانەكەمان گیانیانلەدەستدا بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە".
جەختیشیكردەوە "لەو روداوەدا چوار كەس گیانیانلەدەستداوە و زیاتر لە 30 كەسی تری برینداربون و چارەسەر وەردەگرن".
روداوەكە لەكاتێكدابوو كە پۆلیسەكان لەناو كۆستەرەكەدا بەڕێگاوەبون بەرەو قەزای حەویجە بە مەبەستی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەت.