دوای بڵاوبونەوەی ژمارەیەك وێنە وەك وێنەی روداوەكانی شەوی رابردوی كەركوك و دەستگیركردنی ژمارەیەك گەنج لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە، تیمی (كەركوك ناو) لەڕێی ئامرازی جیاوازە وردبینی بۆ وێنەكان كرد و دەركەوت هیچ پەیوەندییەكیان بە روداوەكانی كەركوكەوە نییە.
وێنەی یەكەم؛ هەڵمەتێكی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی داعشە لە بەغدا و ئەنبار، لەلایەن دەزگای دژەتیرۆری عیراقەوە لە 31ی ئایاری 2021.
لینكی وێنەكە لە پەیجی رەسمی دژەتیرۆر
https://www.facebook.com/iraqicts/photos/pcb.4310954918935797/4310952845602671
وێنەی دووەم؛ هەڵمەتی دەستگیركردنی تۆمەتباران و داواكراوانی داعشە لە چەند پارێزگایەك لەلایەن دژەتیرۆرەوە لە 8ی تەمموزی 2020دا.
لینكی وێنەكە لە پەیجی رەسمی دژەتیرۆر
https://www.facebook.com/iraqicts/photos/pcb.3346720742025891/3346720475359251