هەناردەی نەوتی خاوی عیراق، لە مانگی رابردودا زیاتر لە 100 ملیۆن بەرمیل بووە، لە نێویاندا نەوتی كەركوك و داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، گەیشتۆتە زیاتر لە 11 ملیار دۆلار.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق، لە ئاداری 2022ـدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا گه‌یشتۆته 100 ملیۆن و 563 هه‌زار و 999 به‌رمیل، به 11 ملیار و 70 ملیۆن دۆلار.
وەزارەت لە راگەیەندراوێكدا رونیكردۆتەوە ئەو داهاتە بەرزترین داهاتی بەدەستهاتووە لە ساڵی 1972ـەوە تائێستا.
هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراق لەو مانگەدا بە زیاتر لە 110 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
مانگی رابردوو له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه یەك ملیۆن و 448 هه‌زار و 935 به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا و داهاتەكەی گەیشتۆتە نزیكەی 170 ملیۆن دۆلار.
ئەوە لەكاتێكدایە مانگی شوبات هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ بەندەری جیهان زیاتر لە ملیۆنێك و 475 هه‌زار بەرمیل بوو بە داهاتی زیاتر لە 145 ملیۆن دۆلار.
بەڵام مانگی كانونی دوەم لە كەركوكەوە زیاتر لە دوو ملیۆن و 545 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی توركیا كرابوو بە داهاتی زیاتر لە 216 ملیۆن دۆلار.
لە پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌ن؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وتی باكور-ـی سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.