هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بۆ توركیا، لە مانگی رابردودا گەیشتۆتە نزیكەی دوو ملیۆن و 345 بەرمیل، كە داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلار بووە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق، لە تەمموزی 2022ـدا ههناردهی نهوتی خاو له تهواوی كێڵگهكانی وڵاتدا گهیشتۆته 102 ملیۆن و 385 هەزار و 49 بهرمیل، به داهاتی 10 ملیار و 608 ملیۆن دۆلار.
هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراق لەو مانگەدا بە زیاتر لە 103 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
مانگی تەمموز له كێڵگه نهوتییهكانی كهركوكهوه دوو ملیۆن و 344 هەزار و 536 بهرمیل نهوتی خاو ههناردهی بهندهری جیهان كراوه له توركیا و داهاتەكەی بەپێی نرخی 103 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، دەگاتە زیاتر لە 240 ملیۆن دۆلار.
بەڵام ئامارەكەی وەزارەت هیچ ئاماژەیەكی بە بڕی هەناردەكراوی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن نەكردووە لەڕێی تانكەرەوە كە لە مانگەكانی پێشوتردا هەبوو.
هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ توركیا لە تەمموزدا كەمیكردووە بەراورد بە مانگی حوزەیران، كە نزیكەی دوو ملیۆن و 911 هەزار بەرمیل بوو بە داهاتی نزیكەی 346 ملیۆن دۆلار، جگە لە هەناردەی نزیكەی 300 هەزار بەرمیل بە تانكەر بۆ ئوردن بە داهاتی زیاتر لە 32 ملیۆن دۆلار.
لە مانگی ئایاریشدا هەناردە زیاتر بوو كە گەیشتە زیاتر لە سێ ملیۆن و داهاتەكەی 335 ملیۆن دۆلار بوو لەگەڵ نزیكەی 354 هەزار بەرمیلی هەناردەكراو بۆ ئوردن و بە داهاتی 34 ملیۆن دۆلار.
ئەوەش لەكاتێكدایە هەناردە بۆ بەندەری جیهان لە مانگی نیسانی 2022ـدا زیاتر لە دوو ملیۆن و 991 هەزار بەرمیل بوو، بە داهاتی زیاتر لە 304 ملیۆن دۆلار، هەر لەو مانگەدا زیاتر لە 299 هەزار بەرمیل بە تانكەر هەناردەی ئوردن كرا بە داهاتی زیاتر لە 26 ملیۆن دۆلار.
بەڵام هەناردەی مانگی ئادار ملیۆنێك و 448 هەزار بەرمیل بوو، لە شوباتدا زیاتر لە ملیۆنێك و 475 ههزار بەرمیل و لە كانونی دوەمی ئەمساڵ زیاتر لە دوو ملیۆن و 545 هەزار بەرمیل نەوت رەوانەی توركیا كرابوو.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگهی سهرهكی بهرههمهێنانی نهوتی خاو ههیه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نهوت باكور سهر به حكومەتی عیراقیدان.