دڵنیابوونەوە لە زانیارییەكان؛
ڤاكسین كاریگەری زیانبەخشی لەسەر خوێنی مرۆڤ نییە

دهۆك/ شوباتی 2022/ هاوڵاتییەك لەكاتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە بنكەیەكی ناوەندی قەزای شێخان فۆتۆ: كاروان باعەدرێ

كەركوك ناو - ئینتەرنیوز

دەنگۆ:

"ئەو كەسانەی ڤاكسین وەردەگرن نابێت بەهیچ شێوەیەك خوێن ببەخشن، چونكە ڤاكسین كاریگەری لاوەكی هەیە لەسەر جەستە."

 

دڵنیابونەوە لەزانیارییەكان (پشتڕاستكردنەوە):

دكتۆر ئەحمەد سامی كەمال، پسپۆڕی چارەسەركردنی شێرپەنجە بەتیشك دەڵێت ئەو كەسانەی ڤاكسینیان وەرگرتووە دەتوانن خوێن ببەخشن، ڤاكسین كاریگەری لاوەكی زیانبەخشی نییە لەسەر خوێنی مرۆڤ.

دكتۆر ئەحمەد دڵنیایی دەدات؛ خەڵك دەتوانن خوێن لەكەسێكی دیكەوە وەربگرن كە ڤاكسینی كۆڤید-19ـی وەرگرتووە، ڤاكسینی كۆڤید-19 هیچ جۆرە بەكتریا یان ڤایرۆسێكی تێدا نییە كە پەتا بگوازێتەوە.

رێنمایی دەزگای دەرمان وخۆراك بۆ خوێن بەخشین بۆ ئەو كەسانەی ڤاكسینی كۆڤید-19 وەردەگرن، هەروەها ماوەی دواخستنی خوێنبەخشین دەگۆڕێت، بەپێی جۆری ئەو ڤاكسینەی دەدرێت بەكەسەكە.

ئەو كەسانەی دووچاری كۆڤید-19 بوون یان گوماندەكرێت هەڵگری ڤایرۆسەكە بن، پێویستە خۆیان بەدووربگرن لەبەخشینی خوێن بۆ لانیكەم 10 رۆژ دوای چاكبونەوە بەتەواوی لەنەخۆشییەكە.

internews 0
Caption
  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT