ناوم كەرار داودی (32 ساڵ)ـم، خەڵكی قەزای تەلەعفەری خۆرئاوای شاری موسڵم و دەرچوی بەشی فیزیای كۆلێژی پەروەردەی زانكۆی موستەنسرییەم.
لە منداڵیەوە حەزم بە خوێندنەوە هەبوو، دەمویست كتێبخانەیەكی پڕ لە ناونیشانی جیاوازم هەبێت، لەكاتێكدا هیچ كتێبخانەیەك لە تەلەعفەر نەبوو.
لە ساڵانی ئاوارەیی و تێكەڵاوی لەگەڵ كۆمەڵگەی دیكەدا؛ لە بۆنە و چالاكییە رۆشنبیرییەكان و پێشانگەكانی كتێب لە چەند پارێزگایەك بەشداربوم و هێندەی تر خواستم بۆ كردنەوەی كتێبخانە زیادیكرد.
دوابەدوای كۆنتڕۆڵكردنەوەی شارەكە لە دەستی داعش، بەدوای خەونەكەمدا رۆیشتم و هۆگریی گەنجانی تەلەعفەریش لە هەردوو رەگەز بۆ خوێندنەوە، زیاتر هانیدام، بۆیە بیرۆكەكەم پێشكەش بە رێكخراوێكی نێودەوڵەتی كرد و هاوكارم بون تا (كتێبخانەی كتێب) بكەمەوە.
لە كتێبخانەكەمدا ناونیشانی عەرەبی و توركمانی لە بوارەكانی زانستی و ئەدەبی جۆراوجۆردا هەن.
خواستی من لەو ئاستەدا نەوەستا و رۆڵم هەبوو لە دامەزراندنی (شەقامی كتێب) لەگەڵ گروپێك چالاكوانی دیكەدا، كە هەموو دوانیوەڕوانێكی هەینی بە چالاكی هونەری و ئەدەبی و رۆشنبیرییەوە بەردەوامە.
من بەهرەی وێنەكێشانیشم هەیە، جگە لەوەی بە خۆبەخشی لە بواری فریاگوزاری مرۆییدا كارمكردوە.
ئاواتی من ئەوەیە لایەنە پەیوەندیدارەكان پەلە لە نۆژەنكردنەوەی كتێبخانەی گشتی تەلەعفەر بكەن... چونكە خوێندنەوە خۆراكی رۆحە و لە تەلەعفەر زۆر كەس ئالودەی ئەو خۆراكەن.