هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بۆ توركیا، مانگی رابردوو نزیكەی دوو ملیۆن و 500 هەزار بەرمیل بووە و داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، زیاتر لە 180 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای به بازاڕكردنی نهوتی عیراقی (سۆمۆ)، لە كانونی دووەمی 2023ـدا ههناردهی نهوتی خاو له تهواوی كێڵگهكانی وڵاتدا گهیشتۆته 101 ملیۆن و 245 هەزار و 95 بهرمیل، به داهاتی حەوت ملیار و 690 ملیۆن دۆلار.
هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراق لەو مانگەدا بە زیاتر لە 75 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
مانگی كانونی دوەم، له كێڵگه نهوتییهكانی كهركوكهوه دوو ملیۆن و 475 هەزار و 516 بهرمیل نهوتی خاو ههناردهی بهندهری جیهان كراوه له توركیا و داهاتەكەی زیاتر لە 180 ملیۆن دۆلارە، بەپێی نرخی هەر بەرمیلێك كە وەزارەت بڵاویكردۆتەوە.
هەروەها بەپێی ئامارێكی سەرەتایی كۆمپانیای سۆمۆ؛ هەناردەكراوی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن بە تانكەر لەو مانگەدا گەیشتۆتە 250 هەزار بەرمیل بە داهاتی نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار.
هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بە بۆری و تانكەر، لە ساڵی رابردوشدا زیاتر لە 29 ملیۆن و 456 هەزار بەرمیل بووە و داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، گەیشتە زیاتر لە دوو ملیار و 825 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگهی سهرهكی بهرههمهێنانی نهوتی خاو ههیه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نهوتى باكور-ـى سهر به حكومەتی عیراقیدان.