هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بۆ توركیا، مانگی رابردوو زیاتر لە دوو ملیۆن و 834 هەزار بەرمیل بووە و داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوت و كۆمپانیای به بازاڕكردنی نه‌وتی عیراقی (سۆمۆ)، لە شوباتی 2023ـدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا گه‌یشتۆته 92 ملیۆن و 255 هەزار و 610 به‌رمیل، به داهاتی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار.
هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراق لەو مانگەدا بە زیاتر لە 76 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
مانگی شوبات، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 834 هەزار و 393 به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا و داهاتەكەی زیاتر لە 215 ملیۆن دۆلارە، بەپێی نرخی هەر بەرمیلێك كە وەزارەت بڵاویكردۆتەوە.
هەروەها بەپێی ئامارێكی سەرەتایی كۆمپانیای سۆمۆ؛ هەناردەكراوی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن بە تانكەر لەو مانگەدا گەیشتۆتە زیاتر لە 280 هەزار بەرمیل بە داهاتی نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار.
لە مانگی مانگی كانونی دوەمی ئەمساڵیشدا له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 475 هەزار و 516 به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كرابوو بە داهاتی زیاتر لە 185 ملیۆن دۆلار، جگە لە هەناردەی 309 هەزار بەرمیل بۆ ئوردن بە تانكەر، بە داهاتی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.