هەناردەی نەوتی خاوی كەركوك بۆ توركیا، مانگی رابردوو زیاتر لە ملیۆنێك و 727 هەزار بەرمیل بووە، ئەوەش نیوەی هەناردەی مانگی پێشووترە و داهاتەكەی بەپێی نرخی فرۆشتنی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا، زیاتر لە 126 ملیۆن دۆلارە.
بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی نەوتی عیراق، لە ئاداری 2023ـدا هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو له ته‌واوی كێڵگه‌كانی وڵات‌دا گه‌یشتۆته 100 ملیۆن و 913 هەزار و 27 به‌رمیل، به داهاتی زیاتر لە حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار.
هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی عیراق لەو مانگەدا بە زیاتر لە 73 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.
مانگی ئادار، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه یەك ملیۆن و 727 هەزار و 494 به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كراوه له توركیا و داهاتەكەی زیاتر لە 126 ملیۆن دۆلارە، بەپێی نرخی هەر بەرمیلێك كە وەزارەت بڵاویكردۆتەوە.
بەڵام وەزارەتی نەوت هیچ ئامارێكی دەربارەی هەناردەكراوی نەوتی كەركوك بۆ ئوردن بە تانكەر لەو مانگەدا بڵاونەكردۆتەوە.
ئەوەش لە كاتێكدایە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی كه‌ركوكه‌وه دوو ملیۆن و 834 هەزار و 393 به‌رمیل نه‌وتی خاو هه‌نارده‌ی به‌نده‌ری جیهان كرابوو بە داهاتی زیاتر لە 219 مليۆن دۆلار، جگە لە هەناردەی نەوت بە تانكەر بۆ ئوردن كە گەیشتە زیاتر لە 280 هەزار بەرمیل و داهاتەكەی نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار بوو.
لە مانگی كانونی دوەمیشدا، هەناردەی نەوتی كەركوك بۆ جیهان دوو ملیۆن و 475 هەزار و 516 به‌رمیل بوو بە داهاتی زیاتر لە 185 ملیۆن دۆلار، لەگەڵ 309 هەزار بەرمیل بۆ ئوردن بە تانكەر، بە داهاتی زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار.
لە سنوری پارێزگای كەركوك پێنج كێڵگه‌ی سه‌ره‌كی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاو هه‌یه؛ ئاڤانا، بای حەسەن، قوبەی بابا، جمبور و خەبازە كه لەژێر دەسەڵاتی كۆمپانیای نه‌وت باكور سه‌ر به حكومەتی عیراقیدان.