محەمەد جەباری، ئه‌و مامۆستایه‌ی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی كه‌ركوك به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره كۆچكردوه‌كه‌یه‌وه كه‌له‌پچه‌كرا، دۆسیەكەی بە سزای زیندانیكردنی پۆلیسێك كۆتاییهات و لە بەرانبەر شكاندنی ئامێرێكی پزیشكیشدا، پێویستە خۆی بڕی پێنج ملیۆن دینار غەرامە بدات.
دادگای كەتنی كەركوك، دووشەممە 8ـی ئایاری 2023 بڕیاریدا بە سەپاندنی سزای شەش مانگ زیندانی بەسەر پۆلیسێكدا، لەسەر سكاڵای محەمەد جەباری و بەپێی ماددەی 331 لە یاسای سزادانی عیراقی، كە تایبەتە بەو فەرمانبەرانەی بە پێچەوانەوەی ئەركەكانیانەوە كارێك دەكەن و بە زیانی كەسێكی دیكە دەشكێتەوە.
(كەركوك ناو) كۆپییەكی بڕیارەكەی دادگای لایە كە تیایدا ماف بە مامۆستا محەمەد دەدات داوای قەرەبووكردنەوەش بكات.
محەمەد كەریم جەباری بە (كەركوك ناو)ـی وت "دیراسەیەكی باشی كەیسەكە كرایەوە و بینییان بەڵگەی زۆری تێدایە و شاهیدم هەیە، بۆیە كەسی تۆمەتبار بە شەش مانگ زیندانی حوكمدرا و مافیان پێدام داوای قەرەبووكردنەوە بكەم".
مێژوی دۆسیه‌كه‌ی محه‌مه‌د جه‌باری ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 12ی ته‌مموزی 2020، كاتێك له‌سه‌ر دابینكردنی ئۆكسجین بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی كه توشبوی كۆرۆنا بوو، له‌گه‌ڵ كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی كەركوك بووه ده‌مه‌قاڵیی و له‌وكاته‌دا ئامێرێكی پزیشكی تایبه‌ت به هه‌ناسه‌دانی شكاند. بەوهۆیەوە پۆلیس دەستگیریان كرد.
دوای رۆژێك، وه‌ك له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا ده‌رده‌كه‌وێت؛ محەمەد كەریم فەقێ جەباری، به قه‌ره‌وێڵه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه (مونا ئیسماعیل 44ساڵ) كه‌له‌پچه كرا، روداوەكە بە گیانلەدەستدانی مونا بە بەرچاوی مامۆستا محەمەدەوە كۆتاییهات.
ئه‌و روداوه ئه‌وكات ناڕەزایی له تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا به‌دواداهات، محەمەد جەباری سكاڵای له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پزیشك و كارمه‌ندی ئه‌منی به تۆمه‌تی "كه‌مته‌رخه‌می و پێشێلكاری" تۆماركرد، بەوهۆیەوە ئەفسەرێك و سێ پۆلیسی بنكه‌ی قۆرییە دەستگیركران و دواتر بە كەفالەت ئازادكران، تا دوێنێ یەكێكیان بە زیندانی سزادرا.
ڤیدیۆ: مامۆستا محەمەد بە قەرەوێڵەی هاوسەرەكەیەوە كەلەبچەكراوە، كە هاوسەرەكەی بەهۆی توشبونی بە كۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەكی كەركوك چارەسەر وەردەگرێت
"تائێستا من هیچ قەرەبویەك نەكراومەتەوە لە هیچ كەس و لایەنێكەوە"، مامۆستا محەمەد دەڵێت نرخی ئەو ئامێرە پزیشكییەی (ئامێری هەناسەدانی دەستكرد) شكێنراوە بە 110 هەزار دۆلار لەسەر ئەو خەمڵێنراوە كە قەرەبوی بكاتەوە، بەڵام لە دادگا داوای تەمییزی كردووە و ئێستا بڕی پارەكە بۆ پێنج ملیۆن دینار كەمكراوەتەوە.
ئەو داوای هاوكاری دەكات تا "بتوانم تەعویزی پارەی جیهازەكانی نەخۆشخانە بدەمەوە".
تەندروستی كەركوك سكاڵایەكی لەسەر مامۆستا محەمەد تۆماركرد و بەهۆیەوە دادگا بڕیاریدا بە زیندانیكردنی بۆ شەش مانگ لە حوزەیرانی 2021ـدا، لەگەڵ راگرتنی جێبەجێكردنی سزاكەدا، جگە لە بڕیاری غەرامەكردنی پارەی ئەو ئامێرە پزیشكییەكەی شكاندویەتی.
بڕیاره‌كه به‌پێی مادده‌ی 477ی یاسای سزادانی عیراقی بوو كه تایبه‌تە به شكاندن و زیانگه‌یاندن به موڵكی گشتی.
"بە بڕیاری دادگا منیش دەبێت قەرەبوو بكرێمەوە، روبەڕوی ئازاری جەستەیی و دەرونی زۆر بومەوە، كۆمسیۆنی مافەكانی مرۆڤ دیاریدەكات چۆن و بە بڕی چەند پێویستە قەرەبوو بكرێمەوە، دەبێت لەگەڵ كۆمسیۆن و دەستەی نەزاهەدا قەرەبووكردنەوەكە دیاریبكەین" مامۆستا محەمەد وای وت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا بەهۆی چەندین كێشەی دیكەوە، بە ئاسانی نەیتوانیووە بەڵگەنامەكانی مردنی هاوسەرەكەی وەربگرێت و "بە ناچاری لە كۆتاییدا حجە وەفاتم بۆ دەركرد، كە بەوەش هاوسەرە كۆچكردووەكەم كۆمەڵێك مافی وەك یاریدەدەری بەڕێوەبەر دەفەوتێت".
هاوسه‌ری محه‌مه‌د خزمەتی 20 ساڵی هەیە لە كۆمپانیای غازی باكور و دوو منداڵی لە دوای خۆی بەجێھێشت (یوسف 16 ساڵ و ئالان 14 ساڵ).