یه‌كه‌مین بانكى عیراقى تایبه‌تمه‌ند به پاڵپشتیكردنى پڕۆژه‌ى هاوڕێى ژینگه به‌ناوى (بانكى سه‌وز)ى عیراق دامه‌زراندنى خۆى راگه‌یاند و له ئێستادا خاوه‌نى سێ لقى سه‌ره‌كییە به سه‌رمایه‌ى 400 ملیار دینار.
ئامانجی گشتی بانكەكە بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وایە لە عیراق، لەگەڵ راگەیاندنی 100 هەزار دەرفەتی كار وەك قۆناغی یەكەم.
بانكەكە دووشه‌ممه 5ى كانونى یه‌كه‌م، له ماڵى عیراقى له‌نێو لوتكه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا (COP28) له دوبه‌ى كرایەوە، ئەوە یه‌كه‌مین بانكە بۆ په‌ره‌دان به پڕۆژه‌ى هاوڕێى ژینگه. لە كردنەوەی بانكەكەدا هەریەكە لە نزار ئامێدى، وه‌زیرى ژینگه‌ى عیراق و عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عیراق ئامادەبون.
بانكه‌كه خاوه‌نى 400 ملیار دینار سه‌رمایه‌یه و ناوى ته‌واوه‌تى (بانكى سه‌وز بۆ گه‌شه‌پێدانى درێژخایەنە)ه، له ئێستادا 100 ملیار دینارى سه‌رمایه‌كه‌ى له پڕۆژه‌دا به‌گه‌ڕخستووه. ئامانجى ئه‌وه‌یه له ساڵه‌كانى 2025، 2026، 2027دا به بڕى 250 ملیار دینار پڕۆژه به‌گه‌ڕبخات.
محه‌مه‌د شاكر، دامه‌زرێنه‌رى بانكه‌كه له‌باره‌ى شێوازى كاركردنیانه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ى وت "بانكه‌كه‌ى ئێمه بانكێكى قه‌رزده‌ر نییه، به‌ڵكو بانكێكه كه پڕۆژه به‌ڕێوه‌ده‌بات و وه‌به‌رهێنانى تێدا ده‌كات. ئێمه بیرۆكه‌ى پڕۆژه‌ى ژینگه‌ییەكان وه‌رده‌گرین، دواتر هەوڵدەدەین پاڵپشتی دارایی بۆ پەیدا بكەین، بۆ ئه‌وه‌ى كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌كه بكات، پاشان سه‌رمایه‌ى پڕۆژه‌كه ده‌خه‌ینه نێو بانكه‌كه‌وه و وه‌به‌رهێنانى پێده‌كه‌ین".
"بانكه‌كه‌ى ئێمه بانكێكى قه‌رزده‌ر نییه، به‌ڵكو بانكێكه كه پڕۆژه به‌ڕێوه‌ده‌بات و وه‌به‌رهێنانى تێدا ده‌كات
له وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى چۆن ده‌سته‌به‌ریی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و پڕۆژانه‌ى كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ن تایبه‌ته به كه‌مكردنه‌وه‌ى گۆڕانكارییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا؟ محه‌مه‌د شاكر وتی "سیستمى ئیداریى بانكه‌كه به‌شێوه‌یه‌كه كه خاوه‌نى كۆمسیۆنێكى باڵایه كه له كه‌سانى شاره‌زا پێكهاتووه، سه‌رجه‌م پڕۆژه‌كان ده‌چنه‌وه به‌رده‌م ئه‌و كۆمسیۆنه و ئه‌وان بڕیارى له‌سه‌ر ده‌ده‌ن كه ئایا له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌كانى ئێمه ده‌گونجێت یان نا، ئایا پڕۆژه‌كه هاوڕێى ژینگه‌یه و ده‌بێته هۆكارى كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا یان نا؟".
بانكەكە له ئێستادا خاوه‌نى سێ لقى سه‌ره‌كییه كه یه‌كێكیان له سه‌نته‌رى شارى به‌غداى پایته‌ختى عیراقه و دوانه‌كه‌ى تریش له باكور و باشورى به‌غدان.
بانكەكە بڕیاریداوە سود نەخاتە سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ى كه وه‌به‌رهێنانى پێده‌كات. زۆرترین كاره‌كانى به‌شێوه‌ى ئه‌لیكترۆنییە.
به وته‌ى محه‌مه‌د شاكر، "پڕۆژه‌كانى تایبه‌ت به وزه‌ى نوێ بوه‌وه، كه‌مكردنه‌وه‌ى رێژه‌ى ده‌ردانى كاربۆن و پڕۆژه‌ى هاوڕێى ژینگه گرنگترین ئه‌و پرۆژانه‌ن كه ئه‌وان له ئێستادا كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ن".
عه‌لى عه‌لاق، پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عیراق له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى بانكه‌كه‌دا وتى "كاریگه‌ریی گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا گشتین و هه‌موو عیراقیان گرتووه‌ته‌وه، شانازى ده‌كه‌ین كه خاوه‌نى وه‌زاره‌تى ژینگه‌ى عیراقین و ده‌توانین له‌و رێگه‌یه‌وه روبه‌ڕوى كاریگه‌رییه‌كه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ببینه‌وه. زۆركات قسه‌ى جیاواز روبه‌ڕوى ئێمه ده‌كرێته‌وه له‌سه‌ر ئه‌م بواره، به‌ڵام پاڵپشتیكردنى پڕۆژه‌ى بانكى سه‌وزى عیراقى كه هاوشێوه‌ى له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا نییه، ده‌یسه‌لمێنێت كه ئێمه پابه‌ندین به كه‌مكردنه‌وه‌ى كاریگه‌رییه‌كانى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا".
پارێزگارى بانكى ناوه‌ندى عیراق ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، "كێشه ژینگه‌ییه‌كان كاریگه‌ریی راسته‌وخۆیان هه‌یه له‌سه‌ر گه‌شه‌ى ئابورى، له كۆتایشدا ئه‌مه كاریگه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر جێگیر كردنى نرخى دراو و به‌رزى رێژه‌ى هه‌ڵاوسان كه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ كاریان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین و ئامانجمانه جێگیر ببن. له‌ماوه‌ى رابردوودا، له بانكى ناوه‌ندى 1.3 ترلیۆن دینارمان خه‌رج كردووه له په‌ره‌دان به سه‌رچاوه‌كانى وزه‌ى نوێبوه‌وه، به‌رده‌وامیش ده‌بین له پشتیوانییه‌كانمان".
نزار ئامێدى، وه‌زیرى ژینگه‌ى عیراق له‌باره‌ى كاره‌كانیان به (كه‌ركوك ناو)ى وت "له كابینه‌ى حكومه‌ته‌كه‌ى شیاع سودانیدا به‌شێوه‌یه‌كى جددى ده‌ستكراوه به كاركردن له‌سه‌ر بابه‌ته په‌یوه‌سته‌كانى به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره له مێژووى عیراقدا ماڵێكی هه‌بێت له‌نێو لوتكه‌ى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا كه چالاكى تایبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌واى تێدا بكرێت، ئه‌م پڕۆژه‌یه و ئه‌و پڕۆژانه‌ى تریش كه هه‌ن ده‌رخه‌رى ئه‌و راستییه‌ن كه ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى چڕ كار له‌سه‌ر كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ین".
ئێمه به‌شێوه‌یه‌كى چڕ كار له‌سه‌ر كێشه‌كانى په‌یوه‌ست به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ده‌كه‌ین
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه محه‌مه‌د شاكر له مه‌راسیمى كردنه‌وه‌ى بانكه‌كه‌دا پێشكه‌شى كرد، "بانكه‌كه ئامانجى ئه‌وه‌یه له قۆناغى یه‌كه‌میدا 100 هه‌زار هه‌لى كارى هاوڕێى ژینگه بۆ گه‌نجانى ده‌رچوو بڕه‌خسێنێت. پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له‌خۆر كه تواناى به‌رهه‌مهێنانى هه‌زار مێگاوات كاره‌باى هه‌یه بونیادبنێت. هاوكات شارێكى هاوڕێى ژینگه بونیادبنێن به هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى (دایمۆند دیڤیلۆپه‌رز) كه هه‌مان ئه‌و كۆمپانیایه كه هه‌ستاوه به گه‌شه‌دان به شارى دوبه‌ى هاوڕێى ژینگه".
دامه‌زرێنه‌رى بانكه‌كه له‌باره‌ى ئامانجه دورمه‌وداكانیشیانه‌وه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، "ده‌یانه‌وێت له دوورمه‌ودادا، پڕۆژه‌ى به‌رهه‌مێنانى وزه له خاشاك كه دوكه‌ڵى پیس ناكاته هه‌واوه، دروستكردنى باخى خورما و زه‌یتون و پیشه‌سازى كاركردوو به وزه‌ى نوێبوه‌وه بونیاد بنێن".
تێبینی: ئه‌م راپۆرتە به‌شێكه له‌و به‌رهه‌مه میدیاییانه‌ى كه (كه‌ركوك ناو) له چوارچێوەی بەشداریكردنی لە زەمالەی (هاوبه‌شى میدیایی تایبه‌ت به گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا ناسراو به (CCMP) به‌رهه‌میانده‌هێنێت. زەمالەكە به هاوبه‌شى تۆڕى رۆژنامه‌وانى زه‌وى و سه‌نته‌رى ستانلى ئه‌مریكى پشتگیریی دەكرێت.