ساغكردنەوە: گواستنەوەی نەخۆش بە كرێن

وێنەكە: لە ڤیدیۆكەوە وەرگیراوە

كەركوك ناو

لە 20ی ئادار عەلی حسێن گەنجێكی قەزای خانەقین بە ماتۆڕێكی سێ تایە لەسەر رێگای جەلەولا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكدا پێكدادەدەن، بەهۆیەوە شانی دەردەچێت و حەوزی دەشكێت، دوو كەسیش لە ئۆتۆمبێلەكەی تر برینداردەبن.

پۆلیسی هاتوچۆ هێلكاریی بۆ روداوەكە دەكەن و دەركەوتووە لەسەدا 60ی روداوكە عەلی حسێن هۆكار بووە، بەڵام باوكی لە 24ی ئادار دەچێتە پۆلیسی بەختیاری لە خانەقین بە مەبەستی سكاڵا تۆماركردن لە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە.

كەسێكی لێپرسراو لەو بنكەیە رونكردنەوەی بۆ (كەركوك ناو)دا و وتی "پێمانوتووە كوڕەكەت تۆمەتبارە و بەهۆی ئەوەی باری تەندروستیشی ناجێگیرە بۆیە راماننەگرتووە، بەپێی یاساش ناتوانین سكاڵاكەت وەربگرین، تا وەكو بڕیاری دادگا لەسەر تۆمەتی سەر كوڕەكەت یەكلایی نەبێتەوە".

پاش ئەوە باوكەكە كوڕەكەی لەسەر قەرەوێڵە و بە كرێن بردووە بۆ بنكەكە، "بەبێ ئاگاداری ئێمە بەكرێنەوە خۆی كردووە بە بنكەی پۆلیس و ڤیدیۆی كردووە".

هەندێك پەیج و میدیا وایان بڵاوكردەوە كە ئەو گەنجە لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشی كراوەتە سەر، هەندێكیشیان نوسیبویان پۆلیس وتویەتی "گەنجەكە بێنن بۆ ئەوەی سكاڵا تۆماربكات".

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT