ناوم ئەنەس تائی-ـیە، ئەندازیاری كشتوكاڵیم و لە دایكبوی ساڵی 1990ـی شاری موسڵم، فەرمانبەرم لە سەرۆكایەتی زانكۆی تەكنیكی باكور و لەگەڵ دامەزراوەی (موسابرون) لە بواری گرنگیدان بە ژینگە كاردەم، لێپرسراوی دەستپێشخەری رواندنی دارم.
گرنگی بە ژینگە دەدەم، چونكە عیراق و نەینەوا پێویستیانە و دەبێت لە پێشەنگی كارەكانیشدا بێت، بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كە گەرمبونی زەوی لێكەوتۆتەوە و چاندنی دار یەكێكە لە چارەسەرەكانی بەرەنگاربوونەوەی پیسبون و گەرمبون، جگە لەوەی سەوزكردن دیمەنێكی جوان بە شارەكان دەبەخشێت.
لە چاندنی 50 هەزار دار لە پارێزگای نەینەوا بەشداربوم، لە نێویاندا پرۆژە هەبوو بە هاوكاری دارایی لایەنی دیكە و پرۆژەش هەبوو تەنیا بە پاڵپشتی خۆبەخش و بەخشینی خەڵك بەڕێوەچووە، بۆ نمونە بەخشینی دار لەكاتی هەڵمەتەكانی چاندن لە 2017ـدا، تا دوایین دەستپێشخەری كە تیایدا 15 هەزار و 485 دارمان چاند بە بەشداری خەڵك و كەسانی خۆبەخش.
لە رۆژی جیهانی ژینگەدا، بە هیوام یاساكانی پارێزگاری لە ژینگە چالاك بكرێن و شارەكانی عیراق، لە نێویاندا نەینەوا بە سەوزیی و پڕ لە دار ببینین، بڕینی دار وەكو تاوان تەماشا بكرێت و ئەنجامدەرانی روبەڕوی لێپرسینەوە ببنەوە، چونكە كاتێك پارێزگاریمان لە دار و سەوزایی كرد ئەوكات دەبێتە كلتورێك و بۆ نەوەكانی داهاتوو دەمێنێتەوە.