رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، تەواوی فەرمانگە حكومیەكانی كەركوك و یەكە ئیدارییەكان ئاگاداردەكاتەوە بۆ لەمەودوا لە كڵێشەی نوسراوی رەسمیدا هەردوو زمانی توركمانی و سریانی لەپاڵ زمانی عەرەبی و كوردی بەكاربهێنن.
ئەو نوسراوە ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئاب ئاراستەی تەواوی فەرمانگەكان، یەكێتی و سەندیكا و رێكخراوە تۆماركراوەكان كراوە و تیایدا هاتووە "ئەوە جەختكردنەوەیە لە ناسنامەی (برایەتی) كەركوك و فرەیی پێكهاتەكانی".
بهپێی دهستوری ههمیشهیی عیراق، زمانی عهرهبی و كوردی؛ دوو زمانی فهرمی وڵاتن، ههردوو زمانی توركمانی و سریانیش دوو زمانی تری فهرمین بەڵام لهو یهكه ئیدارییانهی بەشێكن لە دانیشتووانەكەی.
كەركوك شارێكی فرە نەتەوە و ئایینە، عەرەب، كورد، توركمان و كریستیان پێكەوە لە شارەكە مێژوییەكی پێكەوەژیانیان هەیە.
ئیدارەی كەركوك لە ئەیلولی 2021 هەموو فەرمانگە حكومییەكانی ئاگاداركردەوە كە دەبێت هەر تابلۆیەکی فەرمانگەكان بە هەر چوار زمانەکەی کەرکوک بنوسرێت.
نوسراوەكەی رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك، دوای نۆ رۆژ دێت لە دەستبەكاربونی وەكو پارێزگار لە 10ی ئاب، بەڵام هێشتا بەشێكی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا لە پشكی عەرەب و توركمان دژی دانانی ناوبراو وەستاونەتەوە و سكاڵاكانیان بردۆتە دادگای فیدراڵی.