سەلوان مۆمیکا کوژرا

سەلوان مۆمیکا

كەركوك ناو

سەلوان مۆمیکا ئەو هاوڵاتییە عیراقییەی کە چەندجارێک قورئانی سوتاند لە سوید، کاتژمێر 11ی دوێنێی شەو لە شارۆچکەی سوێدەرتالییە لە باشوری رۆژئاوای ستۆکهۆڵم کوژرا.

بەپێی هەواڵەکانی میدیاکانی سوید ناوبراو لەو کاتەدا خەریکی لایڤ کردن بووە لە تیک تۆک، چەند کەسێک دەچنە سەری و دەیکوژن. گوماندەکرێت بەشێک لە تاوانەکە لە لایڤەکەدا پەخش کرابێت.

پۆلیس لە روداوی تەقەکردنەکە ئاگادارکرایەوە، پاش گەیشتنیان، پێنج گومانلێکراویان دەستگیرکردووە، کە پێدەچێت خودی بکوژەکەش یەکێک بێت لەوانە. بەڵام پۆلیس ناسنامەی کوژراوەکەی ئاشکرانەکردووە.

بڕیاربوو ئەمڕۆ کاتژمێر 11، دادگایی بەرایی حوکمی مۆمیکا رابگەیەنێت لەسەر کەیسی سوکایەتیکردن بە گروپی نەتەوەیی، بەڵام دادگا راگەیاندنی حوکمەکەی دواخست بەهۆی ئەوەی نابێت کەسێک گیانی لەدەستدابێت حوکم بدرێت. دادوەری دادگاش دووپاتیکردووەتەوە کە سەلمان مۆمیکا کوژراوە.

دەستبردنی سەلوان مۆمیکا بۆ سوتاندنی قورئان لە ساڵانی رابردودا، بووەهۆی كاردانەوەی توند لەلایەن ژمارەیەك لە وڵاتانی جیهانییەوە، هەروەك حكومەتی سوید پێشتر رایگەیاندبوو كە بۆتە بەرزكردنەوەی ئاستی هەڕەشەی تیرۆریستی لەسەر وڵاتەكەیان. بەڵام حوكمەكەی كە بڕیاربوو ئەمڕۆ پێشنجشەممە 30ی كانونی دووەم رابگەیەنێت پەیوەست نەبووە بە سوتاندنی قورئان، بەڵكو پەیوەست بووە بەو سوكایەتییەی بە گروپە نەتەوەییەكانی كردووە لەكاتی سوتاننی قورئاندا.

مۆمیكا خۆی كریستانیی عیراقییە و ماوەیەكیش لە عیراق لێپرسراوێتی گروپێكی مەسیحی سەر بە حەشدی شەعبی كردووە لە عیراق.

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT