راستكردنەوە: هیچ كرێمێك كۆئەندامی زاوزێی پیاوان گەورە ناكات

كەركوك ناو

لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رێكلام بۆ جۆرێكی كرێم دەكرێت گوایا كۆئەندامی زاوزێی پیاوان گەورە و ئەستور دەكات، لە پۆستێكی تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام نوسراوە "زەكەری پیاو لە نێوان 4 بۆ 7 سانتیم درێژدەكات".

راستی هەواڵەكە

دکتۆر هیوا چۆمانی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزو میزەڕۆ و پڕۆستات و نەزۆکی پیاوان و لاوازی سێکسی، بە (كەركوك ناو)ی وت "رۆژانە دەیان رێكلامی لەو جۆرە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاودەبێتەوە و ئەو پرسیارانەش بەردەوام روبەڕوی ئێمە دەبێتەوە، راستییەكەی ئەوەیە ئەو رێكلامانە هیچ بنەمایەكی زاتسییان نییە و تەنیا بازرگانین و بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵكە".

هیوا چۆمانی زیاتر وتی "هیچ دەرمانێک لە هیچ گژوگیا و روەکێک لە هیچ ناوەندێکی زانستی و پزیشکی نەسەلمێنراوە كە دەبێتەهۆی درێژکردن و ئەستورکردنی کۆئەندامی زاوزێی پیاوان... بەڵكو هەندێك بەناوی دکتۆر و پسپۆڕی كۆئەندامی زاوزێوە ئەو بازرگانییە دەكەن، پێویستە لێپێچینەوەیان لەگەڵدا بكرێت".

داواشی لە هاوڵاتیان كرد بەهیچ شێوەیەك پەنا بۆ ئەو جۆرە كرێمانە نەبەن و بنەمای زانستییان نییە.

 

 

 

  • FB
  • Instagram
  • Twitter
  • YT