رێگری سروشتی لە دووگیانی، هیچ لێكەوتەیەكی تەندروستی بۆ بڕبڕەكانی پشت نییە، وەكو لە ناو خەڵكدا بڵاوە.
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و لە ناو بەشێك لە هاوڵاتیاندا وابڵاوە ئەگەر كەسێك رێگری سروشتی لە دووگیانی بكات ئەوا لە دەرەنجامدا تووشی كێشەكانی بڕبڕەی پشت (فەقەرات) دەبێت یان كێشەی تەندروستی بۆ میزەڕۆی پیاوان دروستدەكات.
دڵشاد حەمە خورشید، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەری میزەڕۆ و چاندنی گورچیلە بە (كەركوك ناو)ـی وت "رێگری سروشتی لە دوگیانی هیچ کێشەیەک بۆ کەسەکە دروست ناکات، نە فەقەرات نە کێشەی میزەڕۆ، هیچ بەڵگەیەک نییە و ئەو قسانە راست نییە".
هەروەها رونیكردەوە تەنیا ئەوەی هەیە، رەنگە رێگری سروشتی، لە رووی دەروونییەوە دۆخێکی ناخۆش بۆ هەردوولا دروست بکات، چ ژن یاخود پیاو، بەڵام پیاوان زیاتر کاریگەرتر دەبن.