سوپای عیراق گه‌ڕایه‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز له كه‌ركوك و پێنج ماڵیان ئاگاداركرده‌وه كه له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا ده‌بێت چۆڵی بكه‌ن، ئه‌و پێنج ماڵه مانگێك له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن سوپای عیراقه‌وه چۆڵكرا.
ره‌گی ئه‌م كێشه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می به‌عس، كاتێك ئه‌و گه‌ڕه‌كه به گه‌ڕه‌كی ئه‌فسه‌ران ناسرابوو، به‌هۆی جێگیربونی زۆرینه‌ی ئه‌فسه‌رانی رژێمی به‌عس له‌و گه‌ڕه‌كانه، له‌كاتێكدا ئه‌وانه‌ی ئێستا لێی نیشته‌جێن ده‌ڵێن تاپۆی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان هه‌یه.
ئامانج ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی یه‌كێك له‌و پێنج خانووه‌ی گه‌ڕه‌كه‌كه كه سوپای عیراق ئێواره‌ی دوێنێ شه‌ممه مۆڵه‌تی 24 كاتژمێریان پێدا بۆ ئه‌وه‌ی چۆڵی بكات، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر (به نزیكه‌یی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر) سوپا خانووه‌كه‌یان چۆڵكرد، منیش گه‌ڕامه‌وه ناوی و ده‌ستمكرد به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی، به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ له‌كاتی به‌ربانگ هاتنه‌سه‌رمان و وتیان ده‌بێت چۆڵی بكه‌ن".
گەڕەکی نەورۆز لە 122 خانوو پێکهاتووە، له ساڵی 2003وه خێزانه گه‌ڕاوه‌كان تیایدا نیشته‌جێبون و ده‌ڵێن تاپۆی خانووه‌كانمان هه‌یه. به‌ڵام دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر سوپا بۆ خانووه‌كان گه‌ڕایه‌وه و به‌هێزه‌وه له ناو پێنج خانویان نیشته‌جێبون، چونكه وتیان ئه‌وه موڵكی "وه‌زاره‌تی به‌رگرییه"، ئه‌وه‌ش وایكرد خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه خێمه هه‌ڵبده‌ن و چۆڵی نه‌كه‌ن.
به‌پێی وته‌ی دانیشتووانی گه‌ڕه‌كه‌كه به‌هۆی روداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی سوریا و ره‌وانه‌كردنی هێز به‌ره‌و سنوری ئه‌و وڵاته، چوار له‌و خانوانه چۆڵكران و جارێكی تر خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆی گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه كرد.
ئامانج ئه‌حمه‌د، خاوه‌نی یه‌كێك له‌و پێنج خانووه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوێنێ شه‌ممه چەند سەربازێکی سوپای عیراق هاتن و پێیانوتین، ئێرە چۆڵبکەین، چونکە موڵکی دەوڵەتە... ته‌نیا مۆڵه‌تی 24 كاتژمێریان پێداین و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنیان لێكردین".
خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كه‌كه دوابه‌دوای ئه‌وه هه‌مویان كۆبونه‌وه و بڕیاریاندا وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك له‌و خێمه‌یه بمێننه‌وه كه دوو ساڵه دژی ئه‌و هه‌وڵه‌ی سوپای عیراق دایانناون.
دەرباز جومعە، شایه‌تحاڵێكی روداوەکە بە(کەرکوک ناو)ی وت "توانیمان بە یەکگرتویی دانیشتووانی گەڕەکەکە، شکست بە هەوڵێکی سوپا بهێنین بۆ دەست بەسەرداگرتنی خانووەکە".
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی شوبات، سوپا چونه نێو دوو خانوی گه‌ڕه‌كه‌كه و دووانی تریشیان گه‌مارۆداوه، ئه‌و چوار خانووه تا مانگێك له‌مه‌وبه‌ر سوپا لێی جێگیربوو، دواتر له‌گه‌ڵ ده‌رچونیان له خانووه‌كان، هاوڵاتیان گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستیانكرده نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان.
گه‌ڕه‌كی نەورۆز بەشێکە لەگەڕەکی واستی و دەکەێتە باشوری شاری کەرکوک و لە نێوان هەردوو گەڕەکی واستی و رێگای بەغدایە و زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی كوردن.
رێبوار ته‌ها، پارێزگاری كه‌ركوك له‌باره‌ی كێشه‌ی هاوڵاتیانی گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆز، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا شه‌وی رابردوو، وتی "كێشه‌كه ته‌نیا ئه‌وه بووه كه ئه‌و خانوانه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر چۆڵكران و خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوی، دوێنێ مه‌فره‌زه‌یه‌ك چون بزانن ئه‌و ماڵانه كێن چونه‌ته‌وه ناو خانووه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی تیمی ئێمه به‌دوایدا چون و قسه‌یان له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كه‌دا كردووه، مه‌فره‌زه‌كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه شوێنی خۆیان و هه‌موو كێشه‌كه چارسه‌ر بووه".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌وان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ش له‌ڕێی بڕیاری 320ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كه تایبه‌ته به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خاوه‌ندارێتی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بونه‌ته ئه‌مری واقع.
زیاتر وتی "كێشه‌كی تری ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌و خانووانه موڵكی شاره‌وانین، به‌شێكی تریان هی وه‌زاره‌تی دارایی و هه‌ندێكیشیان هه‌قی ته‌سه‌روفیان هه‌یه، به‌ڵام به‌شێكی تری كێشه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ندێك له‌و خانووانه له‌لایه‌ن وه‌زارتی به‌رگری عیراقی سه‌رده‌می حزبی به‌عسه‌وه دروستكراون و هه‌وڵده‌ده‌ین كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ین".