دوای "نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كتر"، ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م له نێویاندا بونی ئینته‌رنێت و مۆبایل له ماڵه‌كاندا، به‌هۆكاری دووه‌م داده‌نرێت له جیابونه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كان، كه به‌پێی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان زۆرینه‌یان ته‌مه‌نیان له نێوان 18 – 22 ساڵیدا بووه.
ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ی شوبات ئاماری هاوسه‌رگیری و جیابونه‌وه‌ی بۆ ساڵی 2025 له هه‌رێمی كوردستان بڵاوكرده‌وه و ده‌ركه‌وتووه 61 هه‌زار و 328 ماره‌بڕین له‌و ماوه‌یه‌دا له دادگاكان‌دا كراوه، له به‌رامبه‌ردا 15 هه‌زار 826 حاڵه‌تی جیابونه‌وه هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا تۆماركراوه، ئه‌وه‌ش ده‌كاته چواریه‌كی پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری.
به‌پێی ئاماره‌كه، زۆرترین ماره‌بڕین له پارێزگای سلێمانیدا بووه كه 25 هه‌زار و 687 حاڵه‌ت بووه، دوای ئه‌وه پارێزگای هه‌ولێر به 19 هه‌زار و 620 حاڵه‌ت، به‌ڵام له جیابونه‌وه‌دا حاڵه‌ته‌كان له پارێزگای هه‌ولێر زۆرترین كه 7 هه‌زار و 113 حاڵه‌ت بووه، له به‌رامبه‌ردا له سلێمانی 5 هه‌زار و 369 حاڵه‌ت بووه. له دهۆكیش 2 هه‌زار و 354 حاڵه‌ت و گه‌رمیان 990 حاڵه‌ت بووه.
زۆرترین ئه‌و ژنانه‌ی جبابونهتهوه یان ته‌ڵاقدراون له پارێزگای هه‌ولێر ته‌مه‌نیان له خوار 18 ساڵانه‌وه بووه كه ژماره‌یان 2 هه‌زار و 109 ژن بووه، به‌ڵام له پیاواندا ته‌مه‌نی 18 – 22 ساڵی زۆرترین جیابونه‌وه‌ی تیادا تۆماركراوه كه هه‌زار و 792 كه‌س بون.
"نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كتر"، وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم ئاماژه‌ی پێداوه، له پارێزگای هه‌ولێر له پله‌ی یه‌كه‌م دێت كه هه‌زار و 232 حاڵه‌ت بووه، دوای ئه‌وه ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م (ئینته‌رنێت و مۆبایل) كه هه‌زار و 66 حاڵه‌ت بووه. دوابه‌وای ئه‌وه‌ش "خیانه‌تی هاوسه‌رگیری، نه‌بونی ماڵی جیا و ئابوری"، دوابه‌دوای یه‌ك دێن.
ئه‌و ئاماره به‌پێی ته‌مه‌ن به وردی له‌سه‌ر پارێزگای سلێمانی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له پارێزگای دهۆك به هه‌مانشێوه "نه‌گونجان له‌گه‌ڵ یه‌كتر" پله‌ی یه‌كه‌مه، دوای ئه‌وه‌ش هۆكاره‌كانی تر هه‌روه‌كو پارێزگای هه‌ولێر.
په‌یوه‌ست به هاوسه‌رگیری، زۆرترین حاڵه‌تی هاوسه‌رگیری له ژناندا له ته‌مه‌نی 18 – 22 ساڵی بووه كه پێنج هه‌زار و 805 حاڵه‌ت بووه، به‌ڵام له پیاواندا له ته‌مه‌نی 22 – 26 ساڵی بووه كه 5 هه‌زار و 779 كه‌س بووه، ئه‌وه‌ش هه‌ر له پارێزگای هه‌ولێر.
هه‌ر به‌پێی ئاماره‌كه 107 پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری دووه‌م له دادگاكانی هه‌رێم تۆماركراون، 344 حاڵه‌تی جیابونه‌وه‌ش به‌هۆی به‌كارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌بووه.