مۆر و واژۆكردنی مامه‌ڵه‌یه‌ك بۆ هاوڵاتیانی قه‌زای شنگال باجه‌كه‌ی بڕینی 170 كیلۆمه‌تر و تێچووه‌كه‌شی به پاره زیاتره له 100 هه‌زار دینار، ئه‌مه وه‌ك كابوسێك ده‌دات له‌و هاوڵاتییانه‌ی كاتێك روبه‌ڕوی مامه‌ڵه‌یه‌ك ده‌بنه‌وه له فه‌رمانگه‌كانی شنگال.
له‌كاتێكدا فه‌رمانگه‌كان له‌و قه‌زایه و ناحییه‌كانی ده‌وروبه‌ری له پارێزگای نه‌ینه‌وا رۆژانه مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان رایی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌دوا وێستگه‌دا ئه‌گه‌ر هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌ك پێویستی به واژۆی قایمقامی شنگال، یان به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كانی ئه‌و قه‌زایه بێت، ده‌بێت بگه‌ڕێته‌وه بۆ پارێزگای دهۆك، به‌دیاریكراوی قه‌زای سێمێڵ، چونكه مۆری قایمقام و هه‌ردوو به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی سنونێ و گرعوزێر له‌وێن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شنگال.
حەسەن خودێدا، نیشته‌جێی گوندی زۆراڤایە سەر بە ناحیەی سنونێ له قه‌زای شنگال، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ركات مامه‌ڵه‌یه‌كم هه‌بێت كابوس لێمده‌دات، یه‌كسه‌ر هه‌ست به ماندوبونێكی زۆر ده‌كه‌م، چونكه ده‌زانم ده‌بێت رێگایه‌كی دورودرێژ ببڕم له نێوان دوو پارێزگادا و پاره‌یه‌كی زۆر خه‌رج بكه‌م".
حه‌سه‌ن رونیكرده‌وه "ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه پێویستی به مۆر و واژۆی بەڕێوەبەری ناحیە یان قایمقام هه‌بێت، بەبێ ئەملاو ئەولا دەبێت رێگای دهۆك بگرینەبەر، چونكە له ناحیه‌ی سنونێ مۆری لێ نییه".
دواینجار كه حه‌سه‌ن روبه‌ڕوی ئه‌و بارودۆخه بۆوه، هاوینی ئه‌مساڵ بوو، كاتێك ده‌ستیكرد به ده‌رهێنانی كارتی نیشتیمانی بۆ خۆی و خێزانه‌كه‌ی، "بۆ ئه‌وه چه‌ند جارێك له نێوان شنگال و دهۆك هاتوچۆم ده‌كرد، تا توانیم كارتی نیشتیمانی بۆ خێزانه‌كه‌م به‌ده‌ستبهێنم".
دوری نێوان گوندی زۆراڤا – شوێنی نیشته‌جێبونی حه‌سه‌ن- و ناوه‌ندی شنگال 50كم ده‌بێت، له شنگالیشه‌وه بۆ قه‌زای سێمێل 170 كم، ئه‌مه گه له تێچوی هاتوچۆ كه هه‌ر جارێك لانیكه‌م ده‌بێت 100 هه‌زار دینار خه‌رج بكات.
"خواش ئه‌مه قبوڵناكات، پێموانییه له هیچ شوێنێكی عیراق مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌مشێوه‌یه راییبكرێت"، حه‌سه‌ن وایوت. ئه‌م گرفته نزیكه‌ی ده‌یه‌یه‌كه به‌رۆكی حه‌سه‌ن خودێدا و سه‌دان هاوڵاتی تری قه‌زای شنگالی گرتۆته‌وه.
خواش ئه‌مه قبوڵناكات، پێموانییه له هیچ شوێنێكی عیراق مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌مشێوه‌یه راییبكرێت
له 16ی تشرینی یه‌كه‌می 2017دا هێزه عیراقییه‌كان به بڕیاری سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌وكاتی عیراق (حه‌یده‌ر عه‌بادی) به‌شه‌ڕ بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی جێناكۆك گه‌ڕانه‌وه له نێویاندا شنگال، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش كه تا ئه‌وكاته له‌و ناوچانه جێگیربون پاشه‌كشێیان كرد.
قایمقامی ئه‌وكاتی شنگال (مه‌حما خه‌لیل) و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كان كه سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان بون، له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ئه‌وانیش به‌ره‌و پارێزگای دهۆك رۆیشتن و مۆره‌كانیشیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا برد، لێره‌وه چیرۆكێكی درێژی نه‌هامه‌تی چاره‌سه‌رنه‌كراو به‌رۆكی خه‌ڵكی شنگالی گرت.
عیدو خەلەف، خەڵكی ناحیه‌ی گرعوزێره له قه‌زای شنگال، به‌ڵام هێشتا له كه‌مپی ئاواره‌یی ده‌ژیت له دهۆك، ماوه‌یه‌كه سه‌رقاڵی مامه‌ڵه‌یه‌كه تایبه‌ت به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیاندمه‌ندبووانی شه‌ڕی داعش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له نێوان هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و قه‌زای شنگال هاتوچۆ ده‌كات.
"بەشێكی مامەڵەكەم ده‌بێت له شنگال پڕبكه‌مه‌وه، بۆیه چومه شنگال، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مۆری بكه‌م و واژۆی به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی پێوه‌بێت، ده‌بێت بگه‌ڕێمه‌وه قه‌زای سێمێل له دهۆك"، عیدو زیاتر وتی "ئه‌مه زۆر بێزار و توڕه‌مان ده‌كات، ته‌نیا بۆ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه 100 هه‌زار دینارم خه‌رج كردووه، ئه‌مه بۆ زۆرینه‌ی مامه‌ڵه‌كانمان دوباره ده‌بێته‌وه، ئه‌مه هەمووی دەرئەنجامی ناكۆكی نێوان حزب و لایەنە سیاسییه‌كانه".
له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به‌شێك له خه‌ڵكی شنگال ئه‌نجومه‌نێكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان دروستكرد و قایمقامێكیان بۆ شنگال دیاریكرد، به‌ڵام حكومه‌تی عیراق مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و قایمقامه‌كه‌یدا نه‌كرد، به‌هۆیه‌وه ده‌سه‌ڵاتی مۆر و واژۆ هه‌ر لای ئه‌و ئیداره‌یه ماوه‌یه كه له قه‌زای سێمێڵه‌وه كاروباری شنگال راده‌په‌ڕێنن.
له تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2018، پارێزگاری ئه‌وكاتی نه‌ینه‌وا بڕیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌كانی بۆ شنگال ده‌ركرد، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه و به‌شێك له هاوڵاتیانی ئێزیدی خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
له 20ی نیسانی 2023وه جه‌لال خه‌ڵه‌ف كه پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه، هه‌ندێك كاروباری قایمقامیه‌تی شنگال له شنگال راده‌په‌ڕێنێت، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێكی ئه‌وتۆی نییه و هێشتا مۆر و واژۆ لای كه‌سێكی تره به‌ناوی نایف سه‌یدۆ، ناوبراو له قه‌زای سێمێڵ ده‌وامده‌كات و خۆی وه‌كو قایمقامی شنگال به‌وه‌كاله‌ت ناوزه‌ند ده‌كات.
جەلال خەلەف له‌ناو بینای قایمقامیه‌تی شنگال ده‌وامده‌كات، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ندێك كاروباری هاوڵاتیان راییده‌كه‌م، به‌ڵام مۆرم لای نییه، بۆ مۆر و واژۆ ده‌بێت خه‌ڵكی شنگال بچن بۆ پارێزگای دهۆك"، زیاتر وتی "من هیچ دەسەڵاتێكم نییە، تەنیا ئەگەر پڕۆژەیەك بكرێتەوە یان شاندێكی نێودەوڵەتی سەردانی قه‌زاكه بكات، ده‌چین پێشوازییان لێده‌كه‌ین".
وتیشی "دەبێت خەڵك بێته ده‌نگ و ئه‌مه قبوڵنه‌كات، ده‌یانجار ئه‌م په‌یامه گه‌یه‌نراوه‌ته لێپرسراوانی باڵای حكومه‌تی عیراق، به‌ڵام سودی نه‌بووه"، وتیشی "ته‌نانه‌ت بۆ ئێمه‌ش زۆر ناخۆشه".
دەبێت خەڵك بێته ده‌نگ و ئه‌مه قبوڵنه‌كات
زۆرینه‌ی دانیشتووانه‌كه‌ی قه‌زای شنگال ئێزیدین و قوربانی یه‌كه‌می هێرشی چه‌كدارانی داعش بون بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له ئابی 2014دا، كه به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رفاندن، كوشتنی به كۆمه‌ڵ و ئاواره‌بون بونه‌وه، له‌گه‌ڵ وێرانكاریی و روخاندنی ماڵه‌كانیان و ژێرخانی ئابوری و خزمه‌تگوزاری ناوچه‌كانیان.
قه‌زاكه به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه، به‌ڵام ناوچه‌یه‌كی جێناكۆكه له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
نایف سەیدۆ، كه وه‌كو قایمقامی شنگال به‌وه‌كاله‌ت خۆی ده‌ناسێنێت، له سێمێڵ داده‌نیشێت و مۆری قه‌زاكه‌ی لایه و واژۆكه‌ی له پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌یخوات، وتی "جگه له مۆری شنگال، مۆری ناحیه‌ی سنونێ-ش هه‌ر لای منه، به‌ڵێ هه‌ركه‌س له شنگال و سنونێ مۆر و واژۆیان پێویست بێت ده‌بێت بێن بۆ سێمێڵ".
جه‌ختیشیكرده‌وه كه ئه‌وان كارئاسانی بۆ هه‌ندێك له هاوڵاتیان ده‌كه‌ن، به‌شێكیان ده‌توانن مامه‌ڵه‌كانیان له‌ڕێی شۆفێری تایبه‌تی قایمقامیه‌ته‌وه له شنگاوه بنێرن بۆ سێمێڵ و واژۆی ده‌كه‌ین و بۆیان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، ئه‌مه له‌خاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر مامه‌ڵه‌كه ئاماده‌بونی خاوه‌نه‌كه‌ی پێویست نه‌بێت.
"ئه‌گه‌ر بزانین كه‌سێك له شنگاله‌وه هاتووه، زوتر مامه‌ڵه‌كه‌ی بۆ راییده‌كه‌ین، تا هه‌مان رۆژ بگه‌ڕێته‌وه".
سێمێڵ قه‌زایه‌كی سه‌ر به پارێزگای دهۆكه و له‌ڕوی ئیدارییه‌وه سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه، به‌نزیكه‌یی 170 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی شنگاله‌وه دوره.
یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ئه‌و گرفته له به‌رپرسیارێتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وایه و خه‌ڵكی شنگالیش دووساڵ له‌مه‌وبه‌ر چونه سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان.
یه‌كێك له خواسته‌كانی به‌شداریكردن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان بۆ ئێزدییه‌كان و خه‌ڵكی شنگال، هه‌ڵبژاردنی ئیداره‌یه‌كی نوێ بوو بۆ قه‌زای شنگال و ده‌ستبه‌كاربونیان بوو له‌نێو ناوه‌ندی شنگال.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا له 2ی تەمموزی 2024دا له دانیشتنێكدا ده‌نگیدا به 20 كەس وەكو قایمقام و بەڕێوەبەری ناحیە له سنوری پارێزگاكه، له نێویاندا سەیدو ئەلئەحمەدی بۆ پۆستی قایمقامی شنگال، به‌ڵام به‌هۆی ناڕه‌زایی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌و دانیشتنه ناوبراو نه‌یتوانیوه ده‌ستبه‌كاربێت.
سەیدو ئەلئەحمەدی، بە (كەركوك ناو)ی وت "هەموو شتێكی ئێمە یاساییە، هەر لە رێكارەكانی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و مەرجە یاساییەكانی وەكو ئەوەی پێشتر هیچ تاوانێكم نەكردووە، خزمەتی 10 ساڵیشم هەیە و كەسێكی سەربەخۆم و لە ئەنجومەنی پارێزگاش 16 دەنگم هێناوە".
هه‌ردوو فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و نەینەوا موەحەدە كه پێكه‌وه خاوەنی 13 كورسی ئەنجومەنی پارێزگاكەن لە كۆی 29 كورسی ئه‌و دانیشتنه‌یان به نایاسایی ناوبرد، ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی رێگریی له ده‌ستبه‌كاربونی سەیدو ئەلئەحمەدی له پۆستی قایمقامی شنگال.
محەمەد جاسم، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پارتی دیموكراتی كوردستان رێگرە لە دەستبەكاربونی قایمقامی شنگال، چونكه ئه‌و پۆسته به مافی خۆی ده‌زانێت، له‌كاتێكدا دەستبەكاربونی ئەو دوو قایمقامە ئێجگار گرنگە و ئه‌نجومه‌ن ده‌نگی له‌سه‌ر داوه".
وتیشی "ئێستا دەمانەوێت ئەم پرسە بە رێككەوتن چارەسەر بكرێت، ناكرێت خەڵكی ئەو دوو قەزایە لە چاوەڕوانیدابن و خزمەتگوزاریی پەكیبكەوێت"
له 27ی كانونی دووه‌می 2026 ئه‌نجومه‌نی پارێزگا جارێكی تر به رێككه‌وتنی هه‌موو فراكسیۆنه‌كان له نێویاندا پارتی دیموكراتی كوردستان و نەینەوا موەحەدە ژماره‌یه‌ك پۆستی ئیداری و كارگێڕییان یه‌كلاییكرده‌وه، لەناویاندا دیاریكردنی بەڕێوەبەری ناحیەی گرعوزێر، به‌ڵام تا ئه‌مكاته ناوبراو ده‌ستبه‌كارنه‌بوه و مۆركه هه‌ر له دهۆكه.
محەمەد جاسم، وتی "بابەتەكە سیاسییە و دەبێت هەرچونێك بێت چارەسەربكرێت، ئینجا بە رێككەوتن بێت یان هەر رێكارێكی تر، ئێمه خۆمان بێده‌نگ نه‌كردووه و ئاگاداری ئه‌و كێشه‌یه‌ن، له‌گه‌ڵ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی پارێزگا و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین، ده‌مانه‌وێت كێشه‌كه به‌یه‌كجاریی بنبڕ بكه‌ین".
نایف سەیدۆ – كه مۆری شنگالی پێیه -، هاوڕایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه سیاسییه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیداره‌ی شنگال پێویستی به رێككه‌وتن هه‌یه، "بەڵام دەبێت ئەوەش بزانین تا ئێستا نیوەی خەڵكی شنگال لە هەرێمی كوردستان دەژین، كە بەشی زۆریان له كەمپ و دەرەوەی كەمپن، ئەگەر ئیداره بگەڕێتەوە ئەوكات بۆ خەڵكی ئێرەش توشی كێشە دەبن".
چیرۆكه‌كه هه‌رچۆنێك بێت، بۆ حه‌سه‌ن خودێدا ئه‌وه‌یه كابوسێكی تر روی تێنه‌كات و ئه‌و گرفته گه‌وره‌یه له رایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان بنبڕبكرێت. "ئه‌وه گەورەترین خزمەته بەخەڵك".