جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا ره‌تیده‌كاته‌وه هیچ فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی و خانوی هاوڵاتیان له پارێزگاكه‌دا كرابێته ئامانج و بۆردومان كرابێت، له‌وكاته‌وه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و ئه‌مریكا دژی ئێران ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا بۆردومانی پێنج شوێن و باره‌گای حه‌شدی شه‌عبی كراوه و كوژران و برینداریان هه‌بووه.
غەزوان داودی، جێگری یەكەمی پارێزگاری نەینەوا بە (كەركوك ناو )ی وت "هیچ داموده‌زگایه‌كی حكومی زیانی به‌رنه‌كه‌وتووه به‌هۆی شه‌ڕ و بۆردومانه‌وه، هه‌روه‌ها ماڵی هیچ هاوڵاتییه‌ك نه‌كراوه‌ته ئامانج، دۆخی نه‌ینه‌وا له‌ژێر كۆنترۆڵی ده‌زگا ئه‌منییه‌كاندایه و هه‌فته‌ی رابردوو بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئه‌منی باڵامان هه‌بوو"، زیاتر وتی "ته‌نانه‌ت بۆدرومانه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژیانی ئاسایی هاوڵاتیان نه‌بووه و كاری فه‌رمانگه حكومییه‌كان وه‌كو خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌چن".
ئه‌و وتانه‌ی ناوبراو دوای ئه‌وه هات كه لە توڕە كۆمەڵایەتییەكان وێنەی چەند خانوو و داموده‌زگایه‌كی موسڵ – مه‌ڵبه‌ندی پارێزگای نه‌ینه‌وا- بڵاوكرایه‌وه و واوێناكرا كه به‌هۆی شه‌ڕی ئه‌مدواییه و بۆردومانه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج و زیانیان پێگه‌یشتووه. ئه‌وه‌ش هه‌ر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا كاردانه‌وه‌ی به‌دواداهات.
ئەحمەد كیكی، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا بە (كەركوك ناو)ی وت "ئەو وێنانە كۆنن و هی سەردەمی داعشن، هه‌ندێك خه‌ڵك نوێیان ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێستا هیچ بینایەكی حكومی و خانووەیەكی هاوڵاتییان نه‌كراونه‌ته ئامانج و زیان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی نه‌بوه".
كیكی جه‌ختیكرده‌وه "بۆردومانه‌كان ته‌نیا بنكه و باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی-یان كردۆته ئامانج و ئه‌وانیش زیاتر له ده‌شتی نه‌ینه‌وا". له‌گه‌ڵئاماژه‌دان به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداریان به‌و هۆیه‌وه كوژراو و برینداربون، به‌ڵام قه‌باره‌ی زیانه گیانییه‌كان دیار نییه".
به‌ڵام به‌گشتی بۆردومانه‌كه هه‌ندێك زیانی تری بۆ هاوڵاتیانی ناوچه‌كه هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای بڵاوبونه‌وه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ.
ناجی هورمز، موختاری گوندی تلسقۆف سه‌ر به ناحیه‌ی ئه‌لقوش له قه‌زای تلكێفی ده‌شتی نه‌ینه‌وا، وتی "بۆردومانه‌كان ترسیان دروستكردووه، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بارەگایەكی حەشدی شەعبی لەگوندی باتناێی كە نزیكە له گونده‌كه‌ی ئێمه كرایه ئامانج، ئه‌و بنكه‌یه نزیكه‌ی 500 مه‌تر له خانوی هاوڵاتیانه‌وه دور بوو، باش بوو زیان به‌ر خانوی هاوڵاتیان نه‌كه‌وت".
"وتیان چه‌كداریان كوژراوه، به‌ڵام به‌ته‌واوی نازانین زیانه‌كان بۆ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی چی بون"، ناجی زیاتر وتی "به‌هۆی ئەم شەڕەوە ناوبه‌ناو ده‌رگای خوێندنگه‌كان داده‌خرێن، ئه‌مه زیانی بۆ نه‌وه‌كانمان هه‌یه، جگه له بڵاوبونه‌وه‌ی ترس و تۆقاندن وه‌ك زیانی دووه‌م كه به‌ر هاوڵاتیانی ناوچه‌كه ده‌كه‌وێت".