محه‌مه‌د عوسمان (23ساڵ)، به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26ی ئادار، كاتێك ده‌یه‌وێت به ماتۆڕه سێ تایه‌كه‌ی له چه‌می شۆر له گوندی ته‌رجلی له ناحیه‌ی له‌لایه‌ن بپه‌ڕێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه، ماتۆڕه‌كه‌ی له‌ناو لافاودا په‌كیده‌كه‌وێت و خۆشی ئاو ده‌یبات و تائێستا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕێن.
لافاوه‌كه به‌هۆی بارانبارینی زۆره‌وه له چه‌می شۆر له پارێزگای كه‌ركوك دروستبووه، محه‌مه‌د كه باوكی ساوایه‌كی سێ مانگه، پاسه‌وانی كارگه‌یه‌ك بووه له ناوچه‌كه و رۆژانه به ماتۆڕ هاتوچۆی كردووه.
دواینیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه، چونه گوندی رجێبات كه ئاراسته‌ی ئاوه‌كه‌ی پێدا ده‌ڕوات.
نه‌وزاد مه‌جید كه خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌یه وتی "خه‌ڵكی ناوچه‌كه بینویانه تا مه‌ودایه‌كی زۆر ئاوه‌كه ئه‌و گه‌نجه‌ی به‌رز كردۆته‌وه و نقومی كردووه، ساڵی رابردوش سه‌ربازێكی سوپای عیراق ئۆتۆمبێله‌كه‌ی هه‌ر له‌م چه‌مه چه‌قی و سه‌ربازه‌كه ئاوبردی، دوای چوار رۆژ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه".
چه‌ند رۆژێكه شه‌پۆلێكی بارانبارین ناوچه جیاوازه‌كانی عیراقی گرتۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه حكومه‌ت پشوی فه‌رمی راگه‌یاندووه و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی ئاگاداركۆدتهوه كه له ئاماده‌باشیدابن بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له نێویاندا لافاو، هه‌روه‌ها رێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات له چه‌م و روباره‌كان نزیكنه‌بنه‌وه له‌پێناو سه‌لامه‌تی گیانی خۆیان.