راپۆرتێكی (كه‌ركوك ناو) خه‌ڵاتی یه‌كه‌می پێشبڕكێیه‌كی رۆژنامه‌وانی وه‌رگرت، ئەوەش لە پێشبڕكێی ساڵانەی رادیۆی دەنگ بۆ باشترین راپۆرتی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ.
خه‌ڵاته‌كه پێنجشه‌ممه 23ی نیسان، له مه‌راسیمێكدا له قه‌زای كه‌لار به‌سه‌ر براوه‌كانی ساڵی 2025دا دابه‌شكرا، ئه‌وه‌ش له ده‌یه‌مین وەرزی پێشبڕكێییهكهدا.
راپۆرته‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو)، له‌ژێر ناونیشانی (توندوتیژی ئەلكترۆنی؛ چەكێكی بێدەنگ رووە و ژنانی عیراق) له ئه‌یلولی 2025دا بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا باس له مه‌ترسی و وێرانكاریی توندوتیژی ئه‌لكیترۆنی ده‌كات دژ به ژنانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان.
ئازاد عوسمان، بەڕێوەبەری رادیۆی دەنگ كە سەرپەرشتی پێشبڕكێیەكە دەكەن، وتی "خۆشحاڵین بۆ ساڵی ده‌یه‌م ئه‌و پێشبڕكێیه ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌مساڵ هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ 17 راپۆرتی رۆژنامه‌وانیی كرا كه تایبه‌ت بون به مافه‌كانی مرۆڤ، له‌سه‌دا 55ی به‌شداربووان له ره‌گه‌زی نێر و له‌سه‌دا 45ی له ره‌گه‌زی مێ بون".
هه‌روه‌ها وتی "دوو له براوه‌كان له ره‌گه‌زی مێ بون، ئه‌وه‌ش لایه‌نی گه‌شی پێشبڕكێی ئه‌مساڵ بوو، ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه كه توانای رۆژنامه‌نوسانی ژن چۆته پێشه‌وه"، له‌گه‌ڵئاماژه‌دان به‌وه‌ی "پێشبڕكێیه‌كه بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسان گرنگی زیاتر به روماڵكردنی بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ست به مافی مرۆڤ بده‌ن".
د.كامیل عومه‌ر، مامۆستای به‌شی راگه‌یاندن له زانكۆی سلێمانی و ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بون ئایا تاچه‌ند راپۆرته‌كان په‌یوه‌ست بون به مافه‌كانی مرۆڤه‌وه... له‌ڕاستیدا هه‌موو راپۆرته‌كان له‌سه‌ر پرسه‌كانی مافی مرۆڤ بون، به‌ڵام ئایا كامیان زۆر سه‌رده‌مین".
د.كامیل وتی "پێوه‌رێكی تر ئه‌وه بوو تا چه‌ند پیشه‌ییانه، بێلایه‌نانه و هاوسه‌نگانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ پرسه‌كه‌دا كراوه، راپۆرته‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو) زۆر پڕۆفیشناڵانه كاری له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه كردبوو، له‌ڕوی هه‌نه‌ری گێڕانه‌وه‌ی رۆژنامه‌نوسییه‌وه زۆر سرنجڕاكێش داڕ‌ێژرابوو، له ده‌ستپێكه‌وه تا كۆتایی حه‌زی خوێندنه‌وه‌ی لای خوێنه‌ر دروستده‌كرد، هه‌روه‌ها له‌ڕوی زمانه‌وانییه‌وه به‌ڕاستی به‌دوای هه‌ڵه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕام بیدۆزمه‌وه، به‌ڵام نه‌مدۆزییه‌وه".
د.كامیل كه سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به هه‌مان شێوه، له لیژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و پێشبڕكێیه‌دا بووه، ستایشی تیمی (كه‌ركوك ناو)ی كرد له چۆنیه‌تی كاركردن و روماڵكردنی رۆژنامه‌وانی و وتی "دامه‌زراوه‌ی (كه‌ركوك ناو) داڕشتنێكی زۆر رۆژنامه‌وانیانه ده‌كه‌ن، هه‌سته‌كه‌م له ئه‌كادیمیایه‌كی زۆر پێشكه‌وتووانه و سه‌ركه‌وتووانه كاریان كردووه و كارده‌كه‌ن، راپۆرته‌كانیان زۆر پڕۆفیشناڵانه و بابه‌تییانه‌یه".
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی (كه‌ركوك ناو)، لەسەدا 21ی ژنانی عیراق روبەڕوی توندوتیژی ئەلكترۆنی بونەتەوە و لەسەدا 43یان زیاتر لە جارێك و بەشێوەی جیاواز تووشی ئەو حاڵەتە بونەتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە لەسەدا 31ی پیاوانیش نایشارنەوە كە توندوتیژییان ئەنجامداوە.
خه‌ڵاته‌كه له‌یلا ئه‌حمه‌د په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) وه‌ریگرت، هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی دووه‌م و سێیه‌می پێشبڕكێیه‌كه بۆ هه‌ریه‌كه له ماڵپه‌ڕی په‌ره‌گراف و كه‌ناڵی زووم بوو.
ساڵی رابرووش دوو بەدواداچونی رۆژنامەوانیی ماڵپەڕی (كەركوك ناو)، براوەی خەڵاتەكانی دووەم و سێیەم بون له نۆیەمین وەرزی پێشبڕكێی تایبەت بە باشترین راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانی پەیوەست بە مافەكانی مرۆڤ.