هەیفا رەشۆ 25ساڵ، له‌نێو خانویه‌كی پلاستیكیدا كه درێژییەكەی 51 مەترە و پانییه‌كه‌ی 9 مەترە، ئه‌زمونی فێربونی خۆی به‌شێوه‌ی كرداری تاقیده‌كاته‌وه. ئامانجه‌كه ئه‌وه‌یه ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت و هاوشانی خێزانه‌كه‌ی كاربكات له‌نێو ئه‌و بازاڕه‌ی كه ته‌نیا به‌ستراوه‌ته‌وه به توانای پیاوان.
له كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی‌دا، به‌گشتی پیاوان سه‌ركردایه‌تی پرۆسه‌ی چاندن و به‌بازاڕكردنی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان ده‌كه‌ن، ژنان زیاتر وه‌كو جێبه‌جێكار یان كه‌سی دووه‌م به‌شدار ده‌بن و ده‌بینرێن، به‌ڵام شه‌ش كچ و ژن له نێو كه‌مپه‌كانی ئاواره‌ییدا پرۆسه‌كه پێچه‌وانه ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌یفا و هاوڕێیه‌كانی دوای ئه‌وه‌ی رێكخراوی ژین‌دا دوو خانوی پلاستیكی پێدان، ئێستا خۆیان سه‌رپه‌رشتی كێڵان، چاندن، ئاودان و ته‌نانه‌ت ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیشیان ده‌كه‌ن.
ئه‌م ئه‌زمونه پێشینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌شداریكردنی 50 كچ و ژنی ئاواره له خولێكی رێكخراوی ژین‌دا، ژین‌دا زیاتر كار بۆ ئاواره‌كان ده‌كات له پارێزگای دهۆك، له نێویاندا ژنان. له هه‌ردوو كه‌مپی خانكێ و شاریا له پارێزگای دهۆك دوو خانوی پلاستیكی به شه‌ش كچ و ژن‌دا كه به‌شداربوون له خوله‌كانیان.
خوله‌كه كه 45 رۆژ بوو، سێ ئامانجی سه‌ره‌كی هه‌بوو (فێربون، ئابوری سه‌ربه‌خۆ و له‌بیركردنی ئازاره‌كان"، تایبه‌ت بوو به ژنانی كه‌مپه‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌ژێر چنگی داعش و ئاواره‌ییدا ئازاریان چه‌شتووه.
هەیفا، كه زیاتر له 10 ساڵه له كه‌مپی خانكێ ده‌ژیت، یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی خوله‌كه.
هه‌یفا به‌رله‌وه‌ی به‌شداربێت له‌و خوله بێكار بوو. "ده‌مویست ئامانجه‌كه‌م له كار و به‌ده‌ستهێنانی داهات به‌دیبهێنم، بۆیه به په‌رۆشه‌وه به‌شدارییم له خوله‌كه كرد"، هه‌یفا له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی خوله‌كه‌دا به‌پێی رێزبه‌ندی له یه‌كه‌مه‌كان بوو، به‌و هۆیه‌وه رێكخراوه‌كه خانوی پلاستیكی پێدان، تا ئه‌وه‌ی له چاندن و سه‌ركردایه‌تیكردنی په‌یداكردنی داهاتدا فێربون، به‌شێوه‌ی كرداری جێبه‌جێی بكه‌ن.
"فێری پیشه‌ی چاندن بوم، بومه خاوه‌نی داهاتیش، جگه له‌وه‌ی دوركه‌وتمه‌وه له بێكاریی كه هه‌وێنی بێزاربون و ناڕه‌حه‌ته‌ی ده‌رونییه"، هه‌یفا وایوت.
ئه‌و شه‌ش كچ و ژنه به‌پێی وه‌رزه‌كان خه‌یار، پاقله، بامیه و باینجان و هه‌ندێك به‌رهه‌می تر ده‌چێنن و له‌كاتی پێگه‌یشتنیاندا ده‌یفرۆشن به خه‌ڵكی ناو كه‌مپه‌كه و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپه‌كه‌ش.
هه‌یفا وتی "ئه‌مساڵ هێشتا ته‌نیا به‌رهه‌می خه‌یارمان پێگه‌یشتووه، زیاتر له 300 كیلۆم فرۆشتووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆماڵییه خواستی زیاتری له‌سه‌ره، چاوه‌ڕوانین له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بامیه و باینجان بفرۆشین".
نورا داود، ژنێكی 38 ساڵه و دایكی چوار منداڵه، ده‌ڵێت هاوشانی هاوژینه‌كه‌ی ده‌توانێت بژێوی بۆ منداڵه‌كانی دابین بكات، دوای ئه‌وه‌ی توانی خانویه‌كی پلاستیكی به‌ده‌ستبهێنێت.
هاوژینه‌كه‌ی نورا كرێكاری ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و 200 هه‌زار دیناره‌ی كه نورا له چاندن ده‌ستیده‌كه‌وێت پێكه‌وه بژێوی منداڵه‌كان دابینده‌كه‌ن.
له‌وه‌ته‌ی له ساڵی 2025وه خانووه پلاستیكییهكانیان وه‌رگرتووه، سێ‌جار خه‌یاریان به‌رهه‌مهاتووه، دووجاریان له ساڵی رابردوو و جارێكیش ئه‌مساڵ، ئه‌وه‌ش هه‌مان ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌یه كه جوتیارانی به ئه‌زمون له چاندندا پێی ده‌گه‌ن.
نورا وتی "وه‌رزێكیان له ساڵی رابردوو زۆر باش بوو، به نزیكه‌یی به بڕی چوار ملیۆن دینار ته‌نیا خه‌یارمان فرۆشت".
ئه‌م پێگه‌یشتنه بۆ ژنانی ئاواره‌یی شه‌ڕی داعش ئاسان نییه، به‌تایبه‌ت كه زۆرینه‌یان له پێكهاته‌ی ئایینی ئێزیدین.
ئێزیدییەكانی نیشتەجێی نەینەوا، بە تایبەت قەزای شنگال لە ئابی 2014ـدا روبەڕوی هێرشی چەكدارانی "دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام ناسراو بە داعش" بوونەوە، دوو هەزار و 293 كەسیان كوژراون، لەپاڵ رفاندنی 6417 ئێزیدی لەنێویاندا ژن و منداڵ،.
تائێستاش چارەنوسی زیاتر لە دوو هەزار و 500 رفێنراو نادیارە، جگە لە ئاوارەبون و كۆچكردنی هەزاران خێزان. بەپێی ئاماره‌كانی نوسینگەی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدیی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
"ئێمه له‌و دۆخه‌وه ئێستا فێری چۆنیه‌تی چاندن، چاودێریكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و په‌یداكردنی داهات بوین، هه‌روه‌ها له رۆتینی رۆژانه رزگارمان بوو"، نورا وایوت.
به‌گشتی پڕۆژه‌كه هیوای ئه‌وه‌ی به نورا به‌خشیوه كه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌ت هه‌بێت ژنان ده‌توانن هاوشانی پیاوان داهات په‌یدا بكه‌ن و له بازاڕدا كاربكه‌ن.
نورا به‌راوردی نێوان ئێستا و ئه‌وكاته‌ی كرد كه بێكاربوو، "به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا هاوژینه‌كه‌م كاری ده‌كرد، ئه‌ویش كرێكار بوو، به زه‌حمه‌ت ده‌مانتوانی پێداویستییه‌كانمان په‌یدا بكه‌ین، به‌ڵام ئێستا جیاوازه".
ئایە جەلال، بەڕێوەبەری پڕۆژەكان لە رێكخراوی ژین‌دا بە ( كەركوك ناو )ی وت "ئامانجی سەرەكی پرۆژەكە ئەوەیە ژنانی ئاواره فێری یەكێك لەگرنگترین پیشه‌كان بكه‌ن كه چاندنه، هه‌روه‌ها هاوشانی پیاوان به‌شداربن له ئابوری سه‌ربه‌خۆ و په‌یداكردنی داهات، هۆكارێكیشه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕوی ده‌رونییه‌وه دوربن له ناخۆشییه‌كانی نێو كه‌مپ".
ئه‌و هه‌رچه‌نده جه‌ختده‌كاته‌وه له‌وه‌ی كه داهاته‌كه زۆر نییه، به‌ڵام وتی "بۆ ئه‌وان باشه و هاندانی ئه‌وه‌شی تیایه كه داهاتی سه‌رخۆی خۆیان هه‌بێت و بزانن كه ئه‌وانیش ده‌توانن".
رێكخراوه‌كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه پڕۆژه‌كه فراوانتر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ژنی ئاواره لێی سودمه‌ندبێت. ئایه وتی "به‌ڵام ئه‌مه پێویستی بە پاڵپشتی و هاوكاری دارایی زیاتر هه‌یه، چونكه پرۆسه‌ی فێركردن، دواتر دابینكردنی پێداویستی و خانوی پلاستێكی تێچوی زیاتر ده‌وێت".