جوتیارانی كه‌ركوك توڕه‌ییان له شه‌قامه‌كاندا ده‌گه‌یه‌ننه لوتكه، دژی ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی بە چنینه‌وه‌ی به‌رهه‌می ره‌نج و ماندوبونیانەوە ده‌كرێت، ئه‌و توڕه‌ییه له پارێزگایه‌كدا سەرهەڵدەدات كه به یه‌كێك له پایەکانی ئابوریی عیراق داده‌نرێت.
لە دوو هه‌فته‌ی رابردوودا، كه‌ركوك شه‌پۆلێك ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانی جوتیارانی به‌خۆوه بینی، تا یه‌كشه‌ممه 8ی حوزەیران به‌رده‌م بینای پارێزگای كه‌ركوكیان له لێپرسراوانی حكومی و نوێنه‌رانی كه‌ركوك گرت و به‌ده‌نگی به‌رز وتیان "ئه‌م زوڵمه قبوڵناكه‌ین و (لە ناڕەزایی دەربڕین) به‌رده‌وام ده‌بین".
ناڕه‌زاییه‌كه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه حكومه‌تی عیراق ئاماده نییه به‌روبومی دانه‌وێڵه‌ی نزیكه‌ی 400 هه‌زار دۆنم زه‌وی چێنراو له كه‌ركوك به نرخی چه‌سپاو وه‌ربگرێت كه بۆ هه‌ر تۆنێك 700 هه‌زار دیناره، چونكه ئه‌و زه‌وییانه له ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵییدا چێنراون و كراون به گه‌نم و جۆ.، بۆیە لە بەرامبەر هەر تەنێکدا ته‌نیا 500 هه‌زار دیناریان پێده‌دات.
به‌شێكی تری توڕه‌یی جوتیاران به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌یه كه له بازگه‌كاندا بۆ چه‌ندین كاتژمێر به‌روبومه كشتوكاڵییه‌كانیان بۆ پشكنین راده‌گیرێت، ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌رهه‌مه‌كانیان له نێویاندا سه‌وزه و میوه به‌ر له‌وه‌ی بۆ فرۆشتن بگه‌یه‌نرێنه عه‌لوه‌كان، تێكبچن و به كه‌ڵكی ساغكردنه‌وه نه‌یەن.
محه‌مه‌د ئه‌مین، نوێنه‌ری جوتیارانی ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕان، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "هه‌ردوو مامەڵەکە زوڵمه دژ به به‌شێك له جوتیاران ده‌كرێت، جوتیارانی كورد و توركمان پشكی شێریان له‌و زیانانه به‌رده‌كه‌وێت".
هه‌ردوو مامەڵەکە زوڵمه و دژ به جوتیاران ده‌كرێت
محه‌مه‌د كه هاوكات یه‌كێك بوو له رێكخه‌رانی خۆپیشاندانه‌كان، جه‌ختیكرده‌وه "به‌راورد به ساڵی رابردوو بڕی 150 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر تۆنێك دانه‌ویڵه كه‌مكراوه‌ته‌وه، له 850 هه‌زار دیناره‌وه كراوه‌ته 750 هه‌زار، به‌ڵام زوڵمێكی تر ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌و دانه‌وێڵانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵی به‌رهه‌مهاتون ته‌نیا 500 هه‌زار دینار به جوتیاران ده‌درێت".
به‌پێی خه‌مڵاندنی جوتیاران، بۆ به‌رهه‌مهێنانی هه‌ر تۆنێك دانه‌وێڵه به نزیكه‌یی 400 هه‌زار دینار خه‌رجده‌كه‌ن، جوتیارێك له ناو خۆپیشاندانه‌كان وتی "ئێمه ته‌نیا ماندوبونمان بۆ ده‌مێنێته‌وه".
مه‌هدی زه‌ینلعابدین، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك، پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه پابه‌ندبوین به بڕیاره‌كانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عیراق بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌روبومه كشتوكاڵییانه‌ی خرابونه چوارچێوه‌ی پلانی كشتوكاڵییه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی رابردوو، زه‌وییه‌كی كه‌متر خرایه چوارچێوه‌ی پلانی كشتوكاڵییه‌وه".
به‌شێك له جوتیارانی كه‌ركوك بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كه‌ن، کێشەکە په‌یوه‌ندی به یهكلایینهبونهوهی خاوه‌ندارێتی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوك یان به ئامانجگرتنی كورد و توركمانه‌وه هه‌بێت، به‌ڵام مه‌هدی زه‌ینلعابدین وتی "زیاتر په‌یوه‌ندی به پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه هه‌یه بۆ پاراستنی سامانی ئاوی ژێرزه‌وی... بۆ ئه‌وه‌یه زیان به ئاوی ژێرزه‌وی نه‌گه‌یه‌نرێت و مامه‌ڵه‌ی دروست له‌گه‌ڵ ئه‌و سامانه‌دا بكرێت". له‌گه‌ڵ ئاماژه‌دان به پێویستی حكومه‌ت بۆ دانه‌وێڵه و توانای وه‌رگرتن و هه‌ڵگرتنی.
كه‌ركوك ساڵانه له پارێزگا پێشه‌نگه‌كانی عیراقه له به‌روبومی دانه‌وێڵه‌دا، به‌ڵام بۆ ئه‌مساڵ هێشتا رون نییه به‌رهه‌می جوتیاران چه‌ند ده‌بێت.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك وتی به‌پێی ئه‌و زه‌وییانه‌ی بۆ پلانی كشتوكاڵی دانراوه، پێناچێت به‌رهه‌می ئه‌مساڵ زیاتر بێت له ساڵی رابردوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بارانبارین دوو هێنده‌ی ساڵی رابردوو بووه. "به‌ڵام ره‌نگه به‌رهه‌م له ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵی بیگه‌یه‌نێته ئاستی ساڵی رابردوو".
چه‌ندجارێك حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پرسی ئه‌و زه‌وییانه به جوتیاران داوه، كه خراونه‌ته پلانی كشتوكاڵییه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه ناڕه‌زایی جوتیارانی دانهمركاندۆتهوه.
محه‌مه‌د ئه‌مین وتی "ئه‌وه پرسیاره لای ئێمه كه بۆچی زۆرینه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵییه‌وه زه‌وی كورد و توركمانن... كه‌مته‌رخه‌مییه‌كه له حكومه‌تی عیراقه‌وه‌یه"، زیاتر وتی "ئێستا دوو داواكاریمان هه‌یه، یه‌كه‌م دانه‌وێڵه وه‌كو ساڵی رابردوو به 850 هه‌زار دینار له جوتیاران وه‌ربگرن، چاره‌سه‌ری ئه‌و به‌روبومانه‌ش بكه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵین".
بۆچی زۆرینه‌ی ئه‌و زه‌وییانه‌ی خراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی پلانی كشتوكاڵییه‌وه زه‌وی كورد و توركمانن
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌نێو خۆپیشاندانه‌كاندا وتی "ئه‌م زوڵمه جێی قبوڵ نییه، كه روبه‌ڕوی جوتیارانی كورد و توركمان بۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌م پرسه له ده‌سه‌ڵات و توانای ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكدا نییه، پێویسته په‌رله‌مان رۆڵی خۆی ببینێت و هه‌نگاوی بۆ بنێت".
له یه‌كی حوه‌زیراندا سایلۆكانی كه‌ركوك وه‌رگرتنی به‌روبومی دانه‌وێڵه‌ی جوتیارانیان ده‌ستپێكرد، بۆ ئه‌مساڵ 16 كۆگەی نوێ دروستكراوه. به‌پێی وته‌ی حەسەن حەمدی، بەڕێوەبەری سایلۆی کەرکوک، ته‌نیا ئه‌و كۆگە نوێیانه توانای وه‌رگرتنی 150 هه‌زار ته‌ن دانه‌وێڵه‌یان هه‌یه.
راكان سه‌عید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی كشتوكاڵ و ئاودێری له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له رۆژی كردنه‌وه‌ی سایلۆكان به‌ڕوی به‌روبومی جوتیاراندا، داوایكرد حكومه‌ت شایسته داراییه‌كانی جوتیارن له‌كاتی خۆیدا بدات، "نادادپه‌وه‌رییه هێشتا شایسته داراییه‌كانی 2025 وه‌رنه‌گیراوه و ئێستا جوتیاران به‌روبومی 2026 ده‌ده‌نه حكومه‌ت".
وتیشی "ئه‌و بڕیارانه‌ی لەسەر پرسی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و شایسته‌ی جوتیاران دراوه، بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پێشووه نه‌ك وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی ئێستا، پێویسته حكومه‌تی نوێ به‌و بڕیارانه‌دا بچێته‌وه".
پێویسته حكومه‌تی نوێ به‌و بڕیارانه‌دا بچێته‌وه
ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی وتی "ههڵهكهكه هه‌رچییه‌ك بێت و جوتیاره‌كه له‌هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت، كابرا تازه زه‌ره‌ری كردووه، ئێستا به‌روبومه‌كه‌ی نه به پلانی كشتوكاڵی لێوه‌رده‌گرن، نه رێگه‌یان ده‌ده‌ن له بازگه‌كانه‌وه بێته ناو كه‌ركوك، ئێمه له‌پاڵ جوتیاراندا ده‌وه‌ستین و ئه‌مه قبوڵناكه‌ین".
هاوڵاتییه‌ك له په‌یجی (كه‌ركوك ناو)، له وه‌ڵامی قسه‌كانی ئه‌حمه‌د كه‌ركوكیدا له‌سه‌ر گرفتی جوتیاران، نوسیویه‌تی، "جێی قبوڵ نییە چیت پێدەکرێت، بزانین ئێوه ده‌توانن چی بكه‌ن".
دروستكردنی گرفت بۆ جوتیاران له بازگه‌كانی كه‌ركوكدا بۆ گه‌یاندنی به‌رهه‌مه‌كانیان بۆ ناو شار، یه‌كێكه تره له ئاڵه‌نگارییه‌كانی به‌رده‌م ئه‌و توێژه. لابردنی ئه‌و به‌ربه‌سته یه‌كێكی تر بوو له داواكارییه‌كانیان له خۆپیشاندانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو.
عه‌بدوڵا محه‌مه‌د داود، جوتیارێكی گوندی تۆپزاوا له كه‌ركوك، وتی "مه‌عقول نییه له‌یه‌ك پارێزگا بیت و رێگه‌نه‌ده‌ن به‌رهه‌مه‌كه‌ت بهێنیته ناو شار، ئه‌مه به‌رهه‌می ناوخۆی خودی پارێزگاكه‌یه، بژێوی ژیانمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، ئه‌مه چ ویژدانێكه".
مه‌عقول نییه له‌یه‌ك پارێزگا بیت و رێگه‌نه‌ده‌ن به‌رهه‌مه‌كه‌ت بهێنیته ناو شار
له‌و پرسه‌دا زیاتر جوتیارانی كورد زه‌ره‌رمه‌ندبون، چونكه به‌پێی بڕیارێكی حكومه‌تی عیراق كه ئاراسته‌ی فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵ و بازگه‌كان كراوه، رێگه‌نادرێت به‌روبومی كشتوكاڵی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له بازگه‌كانی حكومه‌تی عیراقه‌وه به‌ره‌و كه‌ركوك و پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق بڕوات.
هه‌وراز شوانی، به‌ڕێوه‌به‌ری ناحییه‌ی شوان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بازگه‌كان له ئێستادا ئه‌و نوسراوه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، ئه‌وه‌ش واده‌كات به‌روبومی جوتیاران بۆ چه‌ندین سه‌عات له بازگه‌كان رابگیرین تا پشكنینیان بۆ ده‌كرێت".
به‌پێی وته‌ی جوتیاران ئه‌وه واده‌كات به‌رهه‌مه‌كانیان به‌تایبه‌ت سه‌وزه و میوه له‌و ماوه‌یه‌دا تێكبچێت و نه‌گاته عه‌لوه‌كان، یان ئه‌گه‌ر نوسراوی فه‌رمانگه و لقه كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوكیان پێنه‌بێت رێگه‌نه‌ده‌ن تێپه‌ڕبێت.
هه‌وراز شوانی وتی "هه‌ندێك به‌روبومی كشتوكاڵی به‌رگه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك مانه‌وه له بازگه‌كاندا ناگرێت".
مازن غه‌ریب، یه‌كێك له نوێنه‌رانی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عیراق، ناڕه‌زایی له‌و مامه‌ڵه‌یه‌ی بازگه‌كان و سوپای عیراق ده‌ربڕی كه بازگه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، وتی " نابێت سوپا ده‌ستوه‌ردان له‌م بابه‌تانه‌دا بكات و رێگری له خه‌ڵك بكات، چونكه ئه‌و دانه‌وێڵه و به‌روبومانه هه‌ر له‌و پارێزگایه به‌رهه‌م هاتون".
مازن له نێو خۆپیشانده‌ران ره‌خنه‌ی له پارێزگاری كه‌ركوكیش گرت و وتی "كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌منی و ئیدارییه، كێشه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی نییه".
پارێزگار كه‌سی یه‌كه‌می ئه‌منی و ئیدارییه، به‌ڵام كێشه ئه‌وه‌یه ده‌سه‌ڵاتی نییه
به‌ڵام له ئه‌كاونتی (كه‌ركوك ناو)دا، هاوڵاتییه‌ك كۆمێنتی بۆ لێدوانه‌كه‌ی مازن غه‌ریب نوسیوه و ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ رێزم بۆ قسه‌كانت، به‌ڵام ئه‌م كێشه‌یه له‌کاتی پارێزگای پێشوو وایلێهات، ئه‌وكات بۆ هیچتان نه‌کرد و هه‌ڵویستتان نه‌بوو".
مازن غه‌ریب هۆشداریشدا له‌وه‌ی "ئه‌م شاره به‌رگه‌ی ئه‌م پرسه ناگرێت، سوپا ئیشی پاراستنی سنوره‌كان و ئه‌منیه‌تی پارێزگاكانه نه‌ك بازگه و گومرگه‌كان".
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته یه‌كشه‌ممه 8ی حوزه‌یران به‌شێك له نوێنه‌رانی كه‌ركوك له په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا سه‌ردانی فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوكیان كرد.
به‌ڵام به‌ر له‌و سه‌ردانەدا، ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی بازگه‌كانی تۆمه‌تباركرد به‌وه‌ی "به‌رتیل له جوتیاران وه‌رده‌گرن و سه‌رانه له شۆفێران و جوتیاران ده‌ستێنن". زياتر وتی "تێبنی زۆرمان له‌سه‌ر بازگه‌كان هه‌یه".
دوابه‌دوای ئه‌وه، فه‌ریق عومه‌ر وائیلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه سنورییه‌كانی عیراق، سه‌ردانی هه‌ردوو بازگه‌ی داره‌مان له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر و بازگه‌ی چیمه‌ن له‌سه‌ر رێگای سلێمانی كرد و جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی ئاسانكاریی بكرێت بۆ جوڵه‌ی بازرگانی.
وائیلی، هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌ردوو بازگه‌كه‌ی راسپارد كه پابه‌ندبن به راسپارده‌كانی حكومه‌ته‌وه بۆ ئاسانكارییکردن لە "رێكاره‌كان و خێراكردنی به‌ڕێكردنی مامه‌ڵه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆتین، به‌جۆرێك، ببێته‌هۆی ئاسانكارییکردن و تێپه‌ڕبون له نێوان پارێزگاكاندا".