ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، به زۆرینه‌ی ده‌نگ، قه‌حتان وه‌نداوی (51ساڵ) له نه‌ته‌وه‌ی توركمان به پارێزگاری نوێی كه‌ركوك هه‌ڵبژارد، ئه‌وه‌ش به‌پێی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان لایه‌نه‌كان و دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌معان، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك.
به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ئابی 2024 ده‌گه‌ڕێته‌وه، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن و جێگره‌كانیان، به شێوه‌ی خولی له نێوان یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، حزبی ته‌قه‌دوم و به‌ره‌ی توركمانی ئاڵۆگۆڕدهكرێن، به پاڵپشتی تاكه كورسییه‌كه‌ی بزوتنه‌وه‌ی بابلیۆن.
له نیسانی ئه‌مساڵ پۆستی پارێزگار دوای ساڵێك و هه‌شت مانگ له كورد وه‌رگیرایه‌وه و وه‌كو به‌ركه‌وته‌ی رێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت مانگ درا به به‌ره‌ی توركمانی و سه‌رۆكی به‌ره‌كه (محه‌مه‌د سه‌معان)، به‌ڵام به‌رله‌وه‌ی هه‌شت مانگه‌كه ته‌واوبكات ناوبراو بوو به وه‌زیری له حكومه‌تی عه‌لی زه‌یدی، سه‌رۆك وه‌یرانی عیراق.
وازهێنانی محه‌مه‌د سه‌معان وایكرد توركمان پارێزگارێكی تر بۆ ئه‌و دوو مانگه دابنێت كه به‌ركه‌وته‌ی خۆیه‌تی. به‌هۆیه‌وه قه‌حتان وه‌نداوی تا كۆتایی ئه‌مساڵ به پارێزگاری نوێی كه‌ركوك هه‌ڵبژێردرا و بڕیاره دوای ئه‌و ماوه‌یه، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك بدرێت به پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب.
ژیاننامه‌ی قه‌حتان
- ناوی ته‌واو: قه‌حتان وه‌هبی حه‌سه‌ن عه‌لی (وه‌نداوی)
- ساڵ و شوێنی لەدایکبوون: 1975 - کەرکوک، گه‌ڕه‌كی تسعین.
- بڕوانامەکان: هەڵگری بڕوانامەی ماستەر لە بازرگانیی نێودەوڵەتی و لۆجۆستیک، خوێندکاری دکتۆرایه لە ئابوری.
- شوێنی نیشتەجێبوون: کەرکوک – عیراق.
ئەزموونی كاری رێكخراوه‌یی، سیاسی و هەڵبژاردن
- 2003 – 2010: له یەکێتیی قوتابیان و گەنجانی تورکمان ئیلی كاریكردووه و به‌شداریی چالاكه‌ی هه‌بووه له كاری رێكخراوه‌یی تایبه‌ت به گه‌نجانی توركمان. ماوه‌یه‌ك جێگری سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه بووه بۆ كاروباری قوتایبان و ئەندامی دەستەی جێبەجێکار بووه.
- 2010: بۆ یه‌كه‌مجار بۆته ئەندامی لیژنەی ناوەندیی بەرەی تورکمانیی عیراق.
- 2011– 2017: له پاڵ كاری رێكخستن و رێكخراوه‌یی، بەڕێوەبەری ژماره‌یه‌ك سه‌نته‌ری په‌روه‌رده‌یی و فێركردن بووه تایبه‌ت به توركمان.
- 2019: بووه به جێگری لێپرسراوی لقی کەرکوکی بەرەی تورکمانیی عیراق و بەرپرسی کاروباری رێکخراوەیی.
- 2022 – تائێستا: لێپرسراوی لقی کەرکوکی بەرەی تورکمانیی عیراق.
- 2025: به‌شداریكردووه له هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و 11,257 دەنگی به‌ده‌ستهێناوه، ئه‌وه‌ش ده‌نگی دووه‌می لیسته‌كه‌ی بوو.
- به‌شداریكردن له ده‌یان پڕۆگرام و خولی راهێنان له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له نێویاندا له یەکێتیی شارەوانییەکانی تورکیا لە بواری بەڕێوەبردنی شارەکان، گەشەپێدانی مرۆیی و سەرکردایەتیی سیاسی.