ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراق، ده‌ستگیركردنی نوێنه‌ری یاسایی شاره‌وانی كه‌ركوكی راگه‌یاند، به تۆمه‌تی وه‌رگرتنی به‌رتیل.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 27ی تشرینی یه‌كه‌م، فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه له ده‌سته‌ی نه‌زاهه بڵاویكرده‌وه، له‌رێی تیمێكی نوسینگه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌ركوك، توانیویانه نوێنه‌ری یاسایی شاره‌وانی ده‌ستگیربكه‌ن.
به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ی نه‌زاهه، ئه‌و تیمه‌ی فه‌رمانگه‌ی لێكۆڵینه‌وه، چونه‌ته شاره‌وانی و له‌وێ له كاتی وه‌رگرتنی به‌رتیلدا نوێنه‌ره یاساییه‌كه‌یان ئاشكراكردووه.
"نوێنه‌ری یاسایی شاره‌وانی به‌رتیلی له به‌رانبه‌ر هه‌ڵگرتنی حیجز (ده‌ستبه‌سه‌رداگرتن)ی له‌سه‌ر موڵكێك وه‌رگرتووه".
ده‌سته‌ی نه‌زاهه ده‌ڵێت ده‌ستگیركردنه‌كه له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ر بووه و به‌پێی مادده‌ی 307ی یاسای سزادانی عیراق.
ئه‌و مادده یاساییه‌كه تایبه‌ت به سزادانی هه‌ر فه‌رمانبه‌ر و راسپێردراوێك به خزمه‌تی گشتی، ئه‌گه‌ر له‌به‌رانبه‌ر كاره‌كه‌یدا ئیمتیاز و هه‌ر شتێكی وه‌رگرت، به‌وه‌ش به ماوه‌یه‌ك زیندانی له 10 ساڵ كه‌متر نه‌بێت یان به ده‌ستبه‌سه‌ركردن و غه‌رامه‌ی دارایی.
(كه‌ركوك ناو) هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌وه بكات به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه و هۆبه‌ی راگه‌یاندنی شاره‌وانیش به پاساوی نه‌بونی مۆڵه‌تی لێدوان ئاماده‌نه‌بون له‌وباره‌یه‌وه قسه بكه‌ن.