رۆژانی كه‌ره‌نتینه‌ی كۆرۆنا بۆ ئێمه رۆژانێكی بێ پشوو پڕ له جموجۆڵ بوو. پێویست بوو خێرا خێرا چالاكییه‌كانی په‌یوه‌ست به دۆخی كۆرۆنا له هه‌ولێری پایته‌خته‌وه بۆ كه‌ناڵه‌كه‌م (گه‌لی كوردستان) بگوازمه‌وه.
رۆژی پێنج شه‌ممه 23ی نیسانی 2020، لە ماڵەوە بەرەو شوێنی کارکردنم بەرێكەوتم، رۆژی پێشوو زانیاری ئەوەم ھەبوو کە خاوەنی زنجیرە مارکێتەکانی کارفور لە شاری ھە‌ولێر سەد هەزار ماسک پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دەکات، ئەوەش رووداوێکی گرنگ بوو چونکە بە تایبەتی ئە‌و رۆژانە قەیرانی ماسک لە کوردستاندا هەبوو.
گه‌یشتمه بارەگای تەلەفزیۆنی گه‌لی كوردستان لەوێوە لەگەڵ کامێرامانی ھاوکارم حەسەن ئەحمەد و ئەیوب رەشیدی شوفێر، چووینە فامیلی مۆڵی ھە‌ولێر “بەو پێیەی لقی گەورەی کارفۆر لەوێیە” باره‌گای ته‌له‌فزیۆنەکەمان ده‌كه‌وێته رۆژهه‌ڵاتی هه‌ولێر چەند کیلۆمەترێک لە فامیلی مۆڵەوە دوورە، کە گەیشتینە ئەوێ ماوەیەک دەستپێکردنی چالاکییەکە لەوادەی بڕیار لێدراوی خۆی دواکەوت، لەوێش ھەریەکە لە وەزیری تەندروستی حکومە‌تی ھەرێمی کوردستان‌و کونسوڵی وڵاتی فەرەنسا لە هەولێر و ژمارەیەک لە بەرێوەبەرانی گشتیی لە وەزارەتی تەندروستی ئامادەبوون.
له‌و مه‌راسیمه‌دا نێردراوانی یانزە كه‌ناڵی جیاوازی بینراو، بیستراو، ئاماده‌یی هه‌بوو، محەمەد ئیدریس كامێرامانی “تۆڕی میدیایی ئێستا” هه‌ر زوو به ئاماده‌كارانی شوێنی چالاكییه‌كه‌ی راگه‌یاند ئە‌و شوێنەی کە بۆ دەستپێکردن‌و بەرێوەبردنی چالاکیە دانرابوو زۆر بچووکه‌و رووبەرەکەی بەشی ئە‌وە‌ی ناكات کامێرامانانی دەزگاکانی راگەیاندن بتوانن بە ئارەزووی خۆیان جوڵە بەستاندی کامێراکانیان بکە‌ن، جگە لەوەش بەھۆی بوونی پەنجەرەیەکی گەورەی شووشە تیشکدانەوەی بۆ کامێراکان دروست ده‌کرد، ئەوەش گرفتێکی دیکە بوو.
رێکخستنی ئە‌و مەراسیمە لەلایەن پڕۆتۆکۆڵی فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌کانی دە‌رە‌وە‌ی حکومە‌تی ھەرێمی کوردستانەوە سەرپەرشتی دەکرا، بەڵام لە بری ئە‌وە‌ی گرفتەکەمان بۆ چارە بکە‌ن، پێچەوانەکەیان کرد‌و ویستیان ئێمە دوور بخەنەوە، فە‌رمانبە‌رێکی ئە‌و فەرمانگەیە بەشێوازێکی “ناشرین” ھاتە لای من گوتی “دەبێت سەرجەم کامێراکان لاببرێن لەو شوێنە”، منیش لە هۆکارەکەم پرسی، گوتی “شوێنی میوانەکان نابێتەوەو دەبێت لابدرێن”، وەڵامم دایەوە گوتم: “به‌ڕێز ئەوە تاوانی ئێمەی رۆژنامەوان نییە کە شوێنەکە بچووکە و نەگونجاوە”، کەچی ئە‌و کەسە هەڵوێستی تووندتری دەربڕی‌و بە ھەڕەشەوە گوتی: “ئێوە چی دەزانن، دەیان چالاکی لەم چەشنەم بەڕێوەبردووە، ئەگەر لای نەبەن بە پێلە‌قە فڕێتان دە‌دە‌مە دەرەوەو ھە‌مووتان دەردەکەم”.
ئێوە چی دەزانن، دەیان چالاکی لەم چەشنەم بەڕێوەبردووە، ئەگەر لای نەبەن بە پێلە‌قە فڕێتان دە‌دە‌مە دەرەوەو ھە‌مووتان دەردەکەم
منیش جارێکی دیکە وەڵامم دایەوە، گوتم: “ئەوە مامەڵەی کەسێک نییە کە لەو فەرمانگەیەکی لەم جۆرە دەوام بکات، ئێوە رووی دیبلۆماسی ئەم ھەرێمەن!” ئیتر بەرەو ئە‌و ستاندە رۆیشتم کە مایکەکانی لەسەر دانرابوو مایکەکەی خۆم ھەڵگرت تا شوێنەکە بەجێبھێڵم، لەو کاتەدا کەسێک لە کارگێری کارفور ھاتە لامان بۆ ئە‌وە‌ی بمێنینەوەو زۆر هه‌وڵی دا دۆخه‌كه هێور بكاته‌وه، بەڵام ئێمە رۆیشتین‌و بایکۆتی رووماڵی چالاکیەکەمان کرد، چونکە ئەوە ھەرەشەیەکی جدی‌و لێدان بوو لە شکۆ و کاری رۆژنامەوانی لە بەردەم وەزیرێکی حکومەت‌و کونسوڵی وڵاتێکی وە‌ک فەرەنسا، نەک هەر من، هەموو میدیاکارەکانی دیکەش لەسەر ئە‌و هەڵوێستە بایکۆتی چالاکییەکەیان کرد.
شە‌وکە‌وت قادر، نێردراوی ماڵپه‌ری خە‌ندان لە ھە‌ولێر، یه‌كێك بوو لەو رۆژنامه‌نووسانه‌ی ئاماده‌ی ئه‌و مه‌راسیمه بوو، ئە‌و پێشتر خۆی ئامادە کردبوو ئە‌و چالاکییە بکاتە دەرفەت بۆ ئە‌وە‌ی زانیاریی نوێ لە وەزیری تەندروستی سەبارەت بە کۆرۆنا دەست بخات، شەوکەت دەڵێت “بۆ ئێمە جێی سەرسوڕمان بوو فە‌رمانبە‌رێکی فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌کانی دە‌رە‌وە‌ی حکومە‌تی ھە‌رێم رووی لێمان کرد‌و بە پەنجە راوەشاندنەوە گوتی قسە‌ی بکە‌ن ھە‌مووتان بە پێلە‌قە فڕێ دە‌دە‌مە دە‌رە‌وە ، ئێمە‌ش وە‌ک ھە‌ڵوێستێک‌و بۆ ئە‌وە‌ی بە‌رگری لە کە‌سایە‌تی خۆمان‌و پیشە‌کە‌مان بکە‌ین بڕیارماندا بایکۆتی رقوماڵکردنی ئە‌و چالاکییە بکە‌ین “.
یانزه ده‌زگای میدیایی پێكه‌وه بایكۆتی چالاكییه‌كه‌مان كرد‌و راگه‌یەندراوێكی ناڕه‌زایه‌تیمان ئاڕاسته‌ی هه‌ریه‌كه له په‌رله‌مانی كوردستان‌و فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان‌و سه‌نته‌ری میترۆ كرد كه تیایدا هاتووه “ئێمە دەزانین کە ئەم جۆرە ھەڵسوکەوتە گوزارشت لە خودی کەسەکە دەکات‌و دوورە لە پڕەنسیپ‌و ئیتیکی خودی فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌کانی دە‌رە‌وە‌ی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام پێیویستە لایەنی پەیوەنددار بەدواداچوون‌و لێپرسینەوەی یاسایی بکە‌ن”.
روپاك ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ئه‌وان ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی رۆژنامه‌نووسانیان بینیوه‌و وه‌ریانگرتووه‌و به‌رزیان كردۆته‌وه بۆ لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ڵام تا ئاماده‌كردنی ئه‌م چیرۆكه هیچ وه‌ڵامێكمان وه‌رنه‌گرتووه.
دوا بەدوای ئە‌و رووداوە لیژنەی داکۆکی لەئازادی رۆژنامەنووسی‌و مافی رۆژنامەنووسان سەر بە سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان، روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە بڵاوکردەوەو تێیدا ھاتووە “ئیدانەی ئەم جۆرە رەفتارو بێڕێزیانە دەکەین کە بەرامبەر بەرۆژنامەنووسان بکرێت‌و بە پێشێلکردنی یاسای ژمارە ٣٥ی رۆژنامەگەری ھەرێمی کوردستان دەزانین”.
گۆران جه‌لال، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له مافی رۆژنامه‌نووسان له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان گوتی: “نیگه‌رانی خۆمان له‌مه‌ر ئه‌و رووداوه راده‌گه‌ینین‌و ئیدانه‌ی هه‌ڵوێستی له‌م شێوه‌یه به‌رامبه‌ر رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین”، گوتیشی: “داواکارین فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌کانی دە‌رە‌وە بەدواداچوون بۆ ئە‌و کارە بکات، تاکو ھەموومان پێکەوە پرنسیپەکانی دیموکراسی بپارێزین”.
داواکارین فە‌رمانگە‌ی پە‌یوە‌ندییە‌کانی دە‌رە‌وە بەدواداچوون بۆ ئە‌و کارە بکات، تاکو ھەموومان پێکەوە پرنسیپەکانی دیموکراسی بپارێزین
رۆژنامه‌نووسانی ئاماده‌بووی ئه‌و رووداوه ئاماژە بەوە دەکەن هەر کاتی رووداوەکە په‌یوه‌ندی زۆریان به‌به‌رپرسانی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه كرد، هیچ وه‌ڵام‌و روونكردنه‌وه‌یه‌ك به‌رده‌ست نه‌بوو.
ئێستا کاتی نووسینەوەی ئەم چیرۆکە واتە نزیکەی سێ مانگ دوای رووداوەکە پەیوەندیم بەبەڕێوەبەرایەتی راگەیاندنی فە‌رمانگە‌ی پەیوەندیەکانی دە‌رە‌وە کرد کە ئایا ھیچ لێپێچینەوەیەک لەو فەرمانبەرە کراوە کە بەو کارە ھەستا؟ ئەوان ئاگاداری خۆیان لەسه‌ر ئه‌و کەیسە دەربڕی.
عه‌بدولخالق محەمەد، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم گوتی “ئێمه ئاگاداری رووداوه‌كه‌ین وه‌ك خۆی، به‌ڵام ئاگادارنیم، ھیچ رێکارێک بەرامبەر بەو فەرمانبەرە کرابێت”.
هیچ یەکێک لەو رۆژنامەنووسانەی لەوێ بوون لەسەر ئە‌و رووداوە سکاڵای یاساییان تۆمار نەکرد، ئاكار فارس په‌یامنێری كه‌ناڵی سپێده لەمبارەیەوە گوتی “لەبەر ئەوە سکاڵای یاساییم تۆمارنەکرد، چونکە پێموایە دادگاکانی ھە‌رێم لەم جۆرە کەیسانە زۆر سست‌و لاوازن، چەندان کەیسی دیکەی ھاوشێوە ھەن تا ئێستا یەکلایی نەبۆتەوە، نەبوونی دادگایەکی تایبەتمەند و کارنەکردن بەیاسای ژمارە ٣٥ی رۆژنامەگەری لەھەرێمی کوردستان، لەمپەرێکی گەورەیە لەبەردەم رۆژنامەنووسان”.
منیش له‌باره‌ی سكاڵاوه هه‌مان بیانووی ئاكارم هه‌یه، نه من‌و نه هاوكاره‌كانم تا ئێستا نه‌مانبینیوه‌و نه‌مانبیستووه به‌رپرسێك یان فه‌رمانگه‌یه‌كی به‌رپرس لەسه‌ر سكاڵای رۆژنامه‌نووسێك لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كرابێت، تائێستا هه‌ر پێچه‌وانه‌كه‌یمان بینیوه، هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو وایكرد هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی تۆمار نه‌كه‌م.