من ته‌نیا مۆبایلێکم پێ‌بوو که له رێیه‌وه زانیارییه‌کانی خۆپیشاندانه‌که‌ی هه‌ولێر بگوازمه‌وه، که‌چی وه‌ک ئه‌وه‌ی تاوانێکم کردبێت شوێنپێیه‌کانم هه‌ڵده‌گیران، ئێستاش نازانم چۆن ئەو رۆژە رزگارم بوو؟
رۆژی 25ی ئازاری ساڵی 2018 له‌به‌رده‌م پارکی شانه‌ده‌ر له شاری هه‌ولێر مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌رانی حکومه‌ت خۆپیشاندانێکی ناڕه‌زاییان رێکخست دژی سیسته‌می پاشه‌که‌وتی مووچه‌و داوایان ده‌کرد ئه‌و سیسته‌مه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌و هه‌مووان له کاتی خۆیدا هه‌قی خۆیان پێبدرێت.
من ئه‌و رۆژه مۆبایلێکم به ده‌سته‌وه بوو وێنه‌و ڤیدیۆی خۆپیشاندانه‌که‌م ده‌گرت، بڕیار وابوو وێنه‌و ڤیدیۆکان بۆ سایتی که‌رکوک-ناو بنێرم که ئه‌و کاته له‌گه‌ڵ ئه‌وان کارم ده‌کرد.
ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران زۆر نه‌بوون، به‌ڵام له‌وان زیاتر که‌سانی سه‌ر به‌هێزه ئه‌منییه‌کانی لێ بوو که هه‌ندێکیان به جلی فهرمیو هه‌ندێکی تریان به جلی مه‌ده‌نییه‌وه له ناو خۆپیشانده‌راندا بوون، باش بیرم دێت یه‌کێک له‌وانه هه‌ر وه‌کو من خێرا خێرا وێنه‌و ڤیدیۆی خۆپیشاندهرەکانی ده‌گرت.
خۆپیشانده‌ران به‌و شوێنه رازی نهبوونو ویستیان رووی ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌یان بکه‌نه ئه‌نجومه‌نی وهزیرانو په‌رله‌مانی کوردستان که چه‌ند کیلۆمه‌ترێک له‌وێوه دووره‌و ده‌که‌وێته سه‌ر شه‌قامی شەست مه‌تری شاری هه‌ولێر، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌کان رێ‌یان به‌وه نه‌داو ئیتر له‌وێوه گرژی دروستبوو.
ده‌نگی تهقو تۆق ده‌بیسترا، ئێمه‌و خۆپیشانده‌ره‌کانیش ده‌مانزانی ئه‌وه‌ی به‌کاردێت گازی فرمێسکڕێژو گولله‌ی پلاستیکییه، ئامبوڵانسێک لەلایەکی خۆپیشاندانەکە چاوەڕێ بوو، دوو کاتژمێر بەسەر خۆپێشاندانەکە تێپەڕی نەکردبوو لە شۆفێر‌و سەکنی ئامبوڵانسەکەم پرسی "چەند بریندار ھەن؟" بە ترسێکەوە وەڵامیان دامەوە: "سێ".
من نه‌مده‌ویست له‌ناو ئه‌و باره ئاڵۆزه‌دا بمێنمه‌وه‌و به‌پێ له شوێنی خۆپیشاندانه‌که دوور که‌وتمه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌مه ماڵه‌وه‌و له‌وێوه ڤیدیۆ‌و وێنه‌کان بۆ که‌رکوک-ناو بنێرم، به‌ڵام هه‌ستم ده‌کرد دووراو دوور گه‌نجێک به جلی مه‌ده‌نییه‌وه شوێنپێی ههڵگرتوومو بە دوامدا دێت، خۆ ئه‌مه هه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌یه که له‌ناو خۆپیشاندانه‌که وێنه‌و ڤیدیۆی خۆپیشانده‌رانی ده‌گرت!
هه‌ستم ده‌کرد دووراو دوور گه‌نجێک به جلی مه‌ده‌نییه‌وه شوێنپێی ههڵگرتوومو بە دوامدا دێت، خۆ ئه‌مه هه‌ر ئه‌و گه‌نجه‌یه که له‌ناو خۆپیشاندانه‌که وێنه‌و ڤیدیۆی خۆپیشانده‌رانی ده‌گرت!
هه‌نگاوه‌کانم خێرا کردوو نزیکبوومه‌وه له‌وه‌ی رابکه‌م، گورج ده‌ستم له تاکسییه‌ک راگرت، تاکسی وه‌ستاو هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له کوشنی پشته‌وه دانیشتم، گه‌نجه‌که ده‌رگای پێشه‌وه‌ی کرده‌وه‌و له ته‌نیشت شۆفێره‌که‌وه دانیشت، شۆفێره‌که هیچ شۆک نه‌بوو! ویستی بکەوێتە جووڵە.
ئه‌وکات گومانم بۆ ئه‌وه چوو شوفێره‌که‌ش هه‌ر له هه‌مان تیمی گه‌نجه‌که بێت، لام وابوو رێککەوتنی پێشوەختەیان لەگەڵ گەنجەکە هەبووبێت، بۆیه خێرا دابه‌زیمو ویستم رابکه‌م، که‌چی گه‌نجه‌که پێم گهیشتو جانتاکه‌ی پشتم که مۆبایله‌که‌شی تێدابوو رفاندیو هه‌ڵهات، شۆفێرهکشه بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک وشه بڵێت رۆیشت.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌م پێکرا هاوارم کرد، دوو مامۆستای خۆپیشانده‌ر که ئه‌وانیش تازه خۆپیشاندانه‌که‌یان جێهێشتبوو له نزیک منه‌وه بوون، که ئه‌و دیمه‌نه‌یان بینی که‌وتنه دوای ئه‌و که‌سه‌ی جانتاکه‌ی منی بردبوو.
له‌و نزیکانه ماڵی به‌رپرسێکی باڵای یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان هه‌یه، که ئه‌و باره نائاساییه‌یان بینی وایانزانی گه‌نجه‌که جانتاکه‌ی منی دزیوه، بۆیه که‌وتنه هاوارکردن لێی‌و که هه‌ر وه‌ڵامی نه‌بوو چه‌ند فیشه‌کێکیان ته‌قاند، گه‌نجه‌که هیچ له‌و فیشه‌کانه نه‌ترساو به‌رده‌وام بوو له راکردن، که‌چی خۆی پێی هه‌ڵخزاو که‌وته ده‌ست پاسه‌وانه‌کان، له کاتی که‌وتنیدا وا که‌وته پێش چاوم ده‌مانچه‌یه‌ک له‌ژێر پشتێنه‌که‌یدا بێت.
ئه‌وان گه‌نجه‌که‌یان گرت‌و جانتاکه‌یان دایه‌وه ده‌ست من، به‌ڵام ده‌مزانی هیچیان له‌ده‌ست نایهتو ده‌بێت ئازادی بکه‌ن، پاش پشکنینی به‌ژێر لێوه‌وه گومانه‌که‌ی منیان پشتڕاستکرده‌وه که ئه‌و که‌سه سه‌ر به‌هێزه ئه‌منییه‌کانه.
پاش پشکنینی به‌ژێر لێوه‌وه گومانه‌که‌ی منیان پشتڕاستکرده‌وه که ئه‌و که‌سه سه‌ر به‌هێزه ئه‌منییه‌کانه
هه‌ر له‌وێوه به ئۆتۆمبێلی مامۆستایه‌ک له‌گه‌ڵ دوو مامۆستای خۆپیشانده‌ر چومه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر له‌سه‌ر رێگای که‌رکوک، چوومه لای به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وکاته‌ی پۆلیسی هه‌ولێر، هه‌موو وردهکارییهکهم بۆ گێڕایه‌وه، به‌ڵام له‌بری ئه‌وه‌ی هیچ رێوشوێنێک بگرنه به‌ر، ته‌نیا دڵی دامه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نیو سه‌عات قسه‌م بۆ کرد گوتی "مه‌ترسه، هه‌ولێر ئارامه".
"ئەوە لەملت بببەستە، دوعام لەسەر خوێندووە"
کە لە ژووری بەڕێوبەری پۆلیس ھاتمە دەرێ یەکێک لە کارمەندەکانی پۆلیسخانەکە پێی گوتم: "ئەو لەچکەی ملت لابە نەگبەت، خەتای ئەوە بووە وات بەسەر ھاتووە"، گوتم: "بۆچی؟"، گوتی: "چونکە مۆرە!". ئەو مەبەستی لەئاڵای بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بوو کە ئەوکات له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان ناکۆک بوو، لەچکەکەم بۆن کرد، بۆنی دایکمی لێ دەھات، کەوتەوە بیرم پێش ئەوەی لە ماڵ بێمە دەرەوە، پێی گوتم: "سێ رۆژە بەھۆی نەخۆشییەوە دەکۆکی، ئەوە لەملت بببەستە، دوعام لەسەر خوێندووە".
ھەفتەیەک هه‌ستم ده‌کرد لەژێر چاودێریدام، ئۆتۆمبێلی نه‌ناسراوم ده‌بینی به کۆڵانه‌که‌ی ئێمه‌دا دههاتنو دهرۆیشتنو ته‌ماشای ماڵی ئێمه‌یان ده‌کرد، ئەوەندەی نەبرد فەیسبوکەکەم ھاک کرا تا ئەمڕۆش دەمەوێ باوەڕ بەخۆم بێنم ھەموو ئەوانە بەرێککەوت بوون.
ئه‌وکات هه‌واڵی پێشێلکارییه‌که له سایتی خهندانو ده‌نگی کورد بڵاوبوونه‌وه:
کاتێک که ئه‌م چیرۆکه‌م ده‌نووسییه‌وه په‌یوه‌ندیم کرد به بازیان ستار په‌یامنێری پێشووی که‌ناڵی خه‌ندان، ئه‌و به‌مجۆره ورده‌کاری ئه‌و رۆژه‌ی بیرهاته‌وه "کە ئێمە وەک تەلەفزیۆنەکەمان ئاگادارکراینەوە بەو پێشێلکارییەی بەرامبەر نارین رۆستەم کراوە، بەپەلە داوامان لێکرد کە بێت لە شوێنێک لێدوانی لێوەربگرین بۆ ئەوەی ئەو پێشێلکارییە ون نەبێت، بەپێی زانیارییەکانمان چەکدارێک بەجلی مەدەنی بەدوای نارین کەوتبوو ویستبووی جانتاکەی بڕفێنێ کە مۆبایلی تێدابوو لەناو مۆبایلەکە چەندان ڤیدیۆی پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان‌و خۆپێشاندەران ھەبوو، ئەو کاتەی ئێمە لێدوانەکەمان لە نارین وەرگرت ئەوەی من وەک رۆژنامەنووس لەچاوی ئەوم خوێندەوە ئارامی لێ بڕابوو لەگەڵ ئەوەی نەیدەویست وا دەربکەوێک".
وابزانم نه‌ک من، هه‌ریه‌ک له ئێوه‌ش بێت ناهه‌قتان نییه ئه‌گه‌ر به‌هۆی رووداوێکی له‌و چه‌شنه‌وه ئارامتان لێ ببڕێت.
ئێستاش زۆرێک لهنهێنییهکانی ئه‌و رووداوه بهتهمومژاوی ماونه‌ته‌وه، یه‌کێک له‌و پرسیارانه‌ی وه‌ڵامم ده‌ست نه‌که‌وت ئه‌وه بوو بۆچی پۆلیس سکاڵای منی وه‌رنه‌گرت، له کاتێکدا زۆر بەئاشکرا هه‌وڵی بردنی که‌لووپه‌له‌کانم درا
ده‌ستم نه‌ده‌گه‌یشت به به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی پۆلیسی هه‌ولێر، بۆیه هاوڕێیه‌کم که له یه‌کێک له میدیا دیاره‌کانی هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسی نووسینگه‌ی هه‌ولێره له بری من په‌یوه‌ندی پێوە کرد و هۆکاری وه‌رنه‌گرتنی سکاڵاکه‌ی لێ پرسی، وه‌ڵامه‌که‌ی به‌م شێوه‌یه بوو "نه‌خێر ئه‌وه‌ی روویدا پێشێلکاری نییه، پێشێلکاریی ئه‌وه‌یه ئه‌و رۆژه رۆژنامهنووسو خۆپیشانده‌رانە کردیان، ئینجا هیچ مانای نییه دوای دوو ساڵ ئه‌م که‌یسه گه‌رم ده‌که‌نه‌وه".
پێم وایه ئه‌مه ئه‌و که‌یسانه‌یه هیچ کاتێک نابێت دابخرێن تا رۆژنامه‌نووسان هه‌قی خۆیان وهردهگرنو ژیانیان پارێزراو ده‌بێت، بیریشم نه‌چێت، ئێستاش هه‌موو ڤیدیۆ‌و وێنه‌کانی ئه‌و رۆژه‌م لاماون که به مۆبایله‌که‌م تۆمارم کردن، به‌ڵام نامه‌وێ بڵاویان بکه‌مه‌وه، کێ ناڵێت به‌و هۆیه‌وه خۆپیشانده‌ره‌کان ناناسرێنهوهو تووشی سه‌رئێشه ناکرێن.