هه‌ركاتێك له‌بادینان هه‌وڵێك هه‌بووبێت بۆ ده‌نگ به‌رزكردنه‌وه‌و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی، سه‌ره‌نجام به‌زه‌بری هێز سه‌ركوتكراوه‌و جگه له‌خۆپیشانده‌ران ئه‌و رۆژنامه‌نوسانه‌ش بوونه‌ته قوربانی كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌یان داوه.
روداوه‌كانی له‌م چه‌شنه زۆرن، به‌ڵام من لێره ورده‌كاری یه‌كێك له‌و رووداوانه‌تان له‌گه‌ڵدا به‌ش ده‌كه‌م كه خۆم شایه‌تحاڵبوون تیایدا‌و راسته‌وخۆ پێشێلكاری به‌رامبه‌ر خۆم كرا.
له 27ی ئازاری 2018 له‌پاڵ زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان، له‌ئاكرێ خۆپیشاندانی مامۆستایان‌و فه‌رمانبه‌ران به‌ڕێوه‌چوو دژی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی موچه، خۆپیشاندانه‌كه سه‌ره‌تا كاتژمێر 10ی به‌یانی له‌نزیك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئاكرێ لەگەڕەکی (له11ی ئه‌یلول) به‌ڕێوه‌چوو، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزێكی زۆری ئه‌منی له‌ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكرابوو رێگه نه‌درا خۆپیشانده‌ران له‌بینای په‌روه‌رده نزیكببنه‌وه.
له‌راسیتدا من وه‌كو مامۆستا به‌شداری خۆپیشاندانه‌كه‌م كردبوو، به‌ڵام هه‌مانكات ده‌مویست له‌وێ ئه‌ركه میدیاییه‌كه‌ی خۆشم رابپه‌ڕێنم، چونكه من به‌ئێستاوه چوارده ساڵی ته‌واوه له‌رادیۆی په‌یام له‌ئاكرێ كارده‌كه‌م‌و پرۆگرامی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و خێزانی پێشكه‌ش ده‌كه‌م.
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی مۆبایله‌كه‌م ده‌رهێنا چه‌ند وێنه‌یه‌كم گرت، كه‌سێك كه به‌رگی هێزە ئەمنییەکانی له‌به‌رده‌بوو لێم هاته پێشه‌وه‌و وتی: ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ وێنه‌كان ره‌ش بكه‌یته‌وه، من خۆم پێناساند كه میدیاكارم، به‌ڵام سودی نه‌بوو، بگره شێوازی ئاخاوتنی زبرتر كرد‌و كۆمه‌ڵێك قسه‌ی نه‌شیاوی وت، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز مۆبایله‌كه‌م لێ بسه‌نێت، بۆیه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كاته كێشه‌كه گه‌وره‌تر نه‌بێت وێنه‌كانم ره‌شكرده‌وه.
قسه‌ی نه‌شیاوی وت، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز مۆبایله‌كه‌م لێ بسەنێت
خۆپیشانده‌ران كه زانیان رێگه‌یان پێ‌نادرێت بگه‌نه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌و یاداشتی ناڕه‌زایی پێشكه‌ش بكه‌ن، ئاراسته‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌یان گۆڕی به‌ره‌و نوسینگه‌ی ئاكرێی په‌رله‌مانی كوردستان كه ده‌كه‌وێته هەمان ناوچەو چەند کۆڵانێک له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ئاكرێ-وه دووره.
به‌هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كدا رووت وه‌رده‌گێڕا ژماره‌یه‌كی زۆری هێزی ئه‌منی بڵاوه‌یان پێكرابوو، هێزه‌كان تێكه‌ڵبوون له‌هێزی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان‌و ئاسایش‌و پۆلیس‌و پۆلیسی به‌رگری شارستانی‌و ژماره‌یه‌كی دیكه كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رگی مه‌ده‌نیان له‌به‌ردابوو نه‌ده‌زانرا سه‌ر به‌كام هێزن.
مامۆستا به‌هزاد ته‌ها كه له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی بارزانی كوڕان مامۆستایه و ئه‌و كاته‌ی من ناچاركرام وێنه‌كان بسڕمه‌وه له‌نزیك منه‌وه وه‌ستابوو، له گۆشه‌نیگای خۆیه‌وه به‌مشێوه‌یه روداوه‌كه ده‌گێڕێته‌وه: "كه بینیم پۆلیسێك رێگری له‌مامۆستا په‌روین ده‌كات، لێی نزیكبوومه‌وه‌و پێم وت شه‌رم له‌خۆت بكه به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئافره‌تێك ده‌كه‌یت، به‌ڕاستی هه‌ڵسوكه‌وتیان زۆر ناڕه‌وا بوو به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران‌و مامۆستایان"
ئه‌و هێزانه‌ی له‌وێ بوون چه‌نده له‌خه‌می بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌راندا بوون، دوو ئه‌وه‌نده له‌خه‌می ئه‌وه‌دا بوون كه هیچ وێنه‌یه‌كی خۆپیشاندانه‌كه بڵاونه‌كرێته‌وه، بۆیه چه‌نده له‌ده‌ستیان ده‌هات زه‌بروزه‌نگیان به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ده‌نواند.
دڵشاد حاجی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئاسمانی سپێده كه ئه‌و رۆژه له‌خۆپیشاندانه‌كه هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ده‌دا، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی رێگری لێكراو له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت "هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه رێگریان له‌رووماڵی خۆپیشاندانه‌كه ده‌كردو جگه له‌خۆپیشانده‌ران ئازاری چه‌ند رۆژنامه‌نووسێكیشیان دا، یه‌كێك له‌وانه هه‌ڤاڵی ئێمه دڵبرین غازی بوو، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین مۆبایلیان له‌و كه‌سانه‌ش ستاند كه ده‌یانویست وێنه‌ی خۆپیشاندانه‌كه بگرن".
هێزه ئه‌منییه‌كان به‌هه‌موو شێوه‌یه رێگریان له‌رووماڵی خۆپیشاندانه‌كه ده‌كردو جگه له‌خۆپیشانده‌ران ئازاری چه‌ند رۆژنامه‌نوسێكیشیاندا
دڵبرین غازی پەیامنێری کەناڵی کوردسات لە ئاکرێ بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووه" لە کاتی ڕوماڵکردنی خۆپیشاندانی مامۆستایان لەلایەن 10 ئاسایشی پارتیـیەوە هێرش کرایە سەرم بە قۆناغە تفەنگ و شەق و زلە دەموچاویان شکاندم، هەروەها سەرجەم کەلوپەلەکانی ڕۆژنامەوانیشیان شکاندم."
وتیشی"پاش ئەوەی دەموچاویان شکاندم بەو برینداریەوە دەستگیریان کردم و منیان برد بۆ ئاسایش بۆ ماوەی دوو کاتژمێر منیان هێشتەوە، دواتر بە هەوڵی کەناڵەکەم و بەرپرسانی یەکێتی ئازادکرام".
بە وتەی دڵبرین هێزەکانی ئاسایش ناسیویانە کە پەیامنێری کەناڵی کوردساتە، بەڵام وەک خۆی دەڵێت"هۆکاری لێدانەکەم ئەوەبووە پێیان وتم نابێت بە هیچ جۆرێک باسی خۆپیشاندانەکان بکەیت و بیگوازیتەوە."
هه‌ر ئه‌و كات ده‌زگای میدیایی كوردسات له‌سه‌ر هێرشكردنه سه‌ر په‌یامنێره‌كه‌یان هاته ده‌نگ‌و به‌رپرسیارێتی پاراستنی تیمه‌كه‌یانی خسته ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كان‌و رایگه‌یاند په‌یامنێره‌كه‌یان به‌برینداری ده‌ست به‌سه‌ره‌و چاره‌سه‌ری بۆ نه‌كراوه.
خۆپیشانده‌ران له‌بینای نوسینگه‌ی په‌رله‌مان نزیك ده‌بوونه‌وه‌و له‌گه‌ڵیدا توندوتیژییه‌كان زیاتر ده‌بوون، چه‌ندین خۆپیشانده‌رو چالاكوانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ستگیركران‌و لانی كه‌م سێ كاتژمێر به‌ده‌ستبه‌سه‌ركراوی مانه‌وه‌و دواتر ئازاد كران.
مامۆستا نه‌جمه‌دین محەمەد كه مامۆستایه له کۆلێژی ئاکرێ ده‌ڵێت "ره‌فتاری هێزه ئه‌منییه‌كان ئێجگار توند بوو، ئه‌وه‌نده‌م زانی هێزێكی ده‌مامكدار په‌لاماریان دام‌و كه‌له‌پچه‌یان كرده ده‌ستم، گواستیانمه‌وه بۆ زیندانێكی نه‌زانراوو ئه‌شكه‌نجه‌یاندام، له‌وێ چاوم به‌چه‌ند مامۆستایه‌كی دیكه‌ش كه‌وت، چه‌ند كاتژمێک هێشتیانینه‌وه تا دواتر ئازادیان كردین، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت مۆبایله‌كه‌م كه‌وته ده‌ست ئه‌وان‌و نه‌یاندامه‌وه".
خۆپیشاندانه‌كه له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنیه‌وه هه‌تا گه‌یشتنه به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مان نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، چونكه هێزه ئه‌منییه‌كان توندوتیژییه‌كی زۆریان به‌كارهێناو به‌زه‌بری لێدان‌و ده‌ستگیركردن بڵاوه‌یان پێكرد.
حه‌كیم ته‌یب كه چالاكوانێكی دیاری ناوچه‌كه‌یه‌و ئه‌و رۆژه یه‌كێك بوو له‌به‌شداربوانی خۆپیشاندانه‌كه ده‌ڵێت "خۆپیشاندانه‌كه كه‌متر له‌پێنج خوله‌ك له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی په‌رله‌مان مایه‌وه كه به‌زه‌بری هێز كۆتاییان پێهێنا، داخه‌كه ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانتاران له‌بری ئه‌وه‌ی به‌رگری له‌ئێمه بكه‌ن كه‌چی ده‌یانوت خۆپیشاندانه‌كه بێ مۆڵه‌ته‌و ده‌بێت رێگری لێبكرێت".
ده‌شڵێت "هه‌ركاتێك خۆپیشاندان له‌ناوچه‌ی ئێمه بكرێت تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌خه‌نه پاڵ كه ده‌ستی ده‌ره‌كی له‌پشته یان ده‌ڵێن بێ مۆڵه‌ته بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وایه‌تی بده‌ن به‌وه‌ی به‌زه‌بری هێز كۆتایی پێبهێنن، ئه‌وه‌ش سه‌یره كه ئه‌و هێزه ئه‌منیانه‌ی په‌لاماری ئێمه ده‌ده‌ن وه‌ك ئێمه بێ موچه‌ن‌و به‌ئێمه‌یان ده‌وت له‌سه‌ر حه‌قین، به‌ڵام ئه‌وان مه‌ئمورن‌و ده‌بێ كاری خۆیان بكه‌ن".
ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ی له‌مانگی ئازاری 2018 ئه‌نجام دران له‌زۆربه‌یاندا توندوتیژی به‌كارهات‌و مانگێك دواتر رێكخراوی هیومان رایس وۆچ رایگه‌یاند "هێزە ئەمنییەکانی هەرێم تاکتیکی سەرکوتکارانەیان دژی خۆپیشاندەرانی مەدەنی بەکارهێناوە" كه لانی كه‌م 84 خۆپیشانده‌رو چوار رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون "ده‌ریشكه‌وتووه زۆربه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی بوون".