وه‌ک چۆن مه‌لێک په‌ڕو باڵ کرابێت و توانای فڕینی نه‌مابێت، سێ مانگه هه‌رچی که‌لوپه‌له رۆژنامهوانییهکانمه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و چه‌ندینجاریش هه‌وڵمداوه، به‌ڵام هیچ ئهنجامێکم دهستنهکهوتووە.
کامێرا، مایک، لاپ‌تۆپ، رسیڤه‌ر، ستاندو ناسنامه‌ی رۆژنامه‌وانی و هه‌رچی که‌لوپه‌لی گواستنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی تهلهفزیۆنییە له‌لایه‌ن هێزێکی ئاسایشی ئاکرێ-وه لێم سه‌ندراو ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌بومه‌ته‌وه خاوه‌نی.
رۆژی 20ی ئابی ئه‌مساڵ (2020) بۆ بادینان یه‌کێک بوو له رۆژه نائاساییه‌کان، چونکه له‌و رۆژه‌دا به‌ده‌یان که‌س بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی رژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان، داینه‌مۆی سه‌ره‌کی خۆپیشاندانه‌کان مامۆستایانن و فه‌رمانبه‌ران بون و له‌دژی لێبڕینی موچه خۆپیشاندانیان ده‌کرد، به‌ڵام له‌پاڵه‌وه چه‌ندین گردبونه‌وه و خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی دیکه‌ش به‌ڕێوه ده‌چون و هێزه ئه‌منییه‌کانیش که‌وتبوونه "ره‌شبگیری".
شەوی پێشوتریش ژماره‌یه‌ک له شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌زاخۆ کۆبوبونهوە و له‌دژی بڕینی قوتیان ده‌نگیان هه‌ڵبڕیبوو، ئه‌و شۆفێرانه ده‌یانوت نابێت رێگه بدرێت بارهه‌ڵگره‌کانی تورکیا بێنه ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه، چونکه ئه‌وان بێکار دەبن.
واباوه هه‌موو جارێک ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌کانی تورکیا تا سه‌ر سنوری ئیبراهیم خه‌لیل دێن و له‌وێوه باره‌کانیان ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌کانی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام به بڕیارێک ئه‌و ئاڵوگۆڕه راگیرابوو، بارهه‌ڵگره‌کانی تورکیا مافی ئه‌وه‌یان هه‌بوو راسته‌وخۆ بێنه ناو هه‌رێمی کوردستانه‌وه، بەهۆی ئەم جموجۆڵانەوە هێزە ئەمنییەکان لەحاڵەتی ئامادەباشیدا بوون.
من سێ ساڵی ته‌واوه له‌که‌ناڵی ئێن ئاڕ تی کارده‌که‌م، خۆم دانیشتووی گوندی (شه‌رمن)م که ده‌که‌وێته باکوری رۆژئاوای ئاکرێ به‌دووری 20 کیلۆمه‌تر، هه‌ر رووداوێک له‌قه‌زای ئاکرێ رووبدات من رووماڵی ده‌که‌م، ئه‌و رۆژه‌ش ده‌نگوباس هه‌بوو که لهئاکرێش وه‌ک ناوچه‌کانی دیکه‌ی بادینان خۆپیشاندان بکرێت، بۆیه له‌ناو گونده‌که‌مانه‌وه بۆ سه‌نته‌ری قه‌زاکه به‌ڕێکه‌وتم.
کاتژمێر 4:30 ئێواره بوو که گه‌یشتمه بازگه‌ی ئاسایشی (سوسنا) به‌ره‌و رووی ئاکرێ، له‌ناو بازگه‌که یه‌کێک له‌کارمه‌نده‌کانی ئاسایش سڵاوی لێکردمو بهپرسیارکردنهوه سه‌رقاڵی کردم، له‌پڕ یه‌کێکی تر لهئاسایشهکان له‌پشته‌وه ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌که‌ی کرده‌وه‌و وتی "دابه‌زه تۆ فه‌رمانی دەستگیرکردنت هه‌یه".
له‌ناو بازگه‌که یه‌کێک له‌کارمه‌نده‌کانی ئاسایش سڵاوی لێکردمو بهپرسیارکردنهوه سه‌رقاڵی کردم، له‌پڕ یه‌کێکی تر لهئاسایشهکان له‌پشته‌وه ده‌رگای ئۆتۆمبێله‌که‌ی کرده‌وه‌و وتی دابه‌زه تۆ فه‌رمانی دەستگیرکردنت هه‌یه
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند جاری دیکه من به‌و بازگه‌یه‌دا هاتوچۆم کردبوو، لای بازگه‌که ناسرابووم، ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌که‌شم لای ئه‌وان هه‌بوو، بۆیه بێ ئه‌وه‌ی پرسیار بکه‌ن ئاخۆ بۆ چ کارێک ده‌چمه ئاکرێ، منیان لهئۆتۆمبێلهکهم داگرت.
سیان لهئاسایشهکان لێم نزیکبوونه‌وه‌و ناچاریان کردم له‌گه‌ڵیان بچم بۆ ئاسایشی ئاکرێ له‌گه‌ڕه‌کی ئازادی ئه‌و قه‌زایه، له‌سه‌ر کوشنی پشته‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێکی پیکاپ له‌نێوان خۆیاندا دایاننام بێ ئه‌وه‌ی هیچ جۆره توندوتیژییه‌ک به‌کاربهێنن گواستیانمه‌وه بۆ بنکه‌ی ئاسایش‌و یه‌کێکی دیکه‌شیان ئۆتۆمبێله‌که‌ی منی هێنابوو که له‌جۆری (جینیسس) بوو.
کاژمێر 5ی ئێواره بوو که ده‌ستبه‌سه‌ریان کردم‌و گەیشتمە ئاسایش، له‌وێ دیسانه‌وه خۆم ناسانده‌وه، به‌ڵام بێ سوود بوو، وتیان فه‌رمانی سه‌روو خۆیان پێیه که ده‌بێ که‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌کانم لای خۆیان گل بده‌نه‌وه، ئه‌و که‌سه‌ی قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرد پله‌ی رائید بوو، ئاسایشێکی نارد له‌گه‌ڵم له‌ناو ئۆتۆمبێله‌که هه‌موو که‌لوپه‌له‌کانم بهێنم، له‌وێ که‌لوپه‌له‌کانیان لێ وهرگرتمو له‌سه‌ر کاغه‌زێک ورده‌کاری له‌باره‌ی هه‌موویانه‌وه نوسی‌و لای خۆی گلی دایه‌وە.
هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستان، به‌ڵکو ناچاریان کردم واژۆ له‌سه‌ر به‌ڵێننامه‌یه‌ک بکه‌م که به‌م جۆره نوسرابوو "من وه‌کو رۆژنامه‌نووس شێکران زێباری به‌ڵێ، ده‌ده‌م هیچ کارێکی رۆژنامه‌نووسی نه‌که‌م به‌بێ ره‌زامه‌ندی ئاسایش".
من ده‌مزانی بارودۆخه‌که ناله‌باره، بۆیه هیچ چهندوچونم له‌گه‌ڵ نهکردنو دوای واژۆکردنی به‌ڵێننامه‌که رێیاندا بڕۆم، به‌ڵام بێگومان به‌بێ که‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌کانم.
شه‌وی پێشووتر نوسینگه‌ی ئێن ئاڕتی له‌زاخۆ به‌زه‌بری هێز داخرابوو، هاوکارێکیشمان (ئه‌حمه‌د زاخۆیی) ده‌ستگیرکرابوو تا دوو هه‌فته‌ش هه‌ر به‌ده‌ستگیرکراوی مایه‌وه، ئه‌وه سێ مانگ زیاتره هه‌م نوسینگه‌که‌مان داخراوه‌و هه‌م رێگری کاری میدیایی لهتیمهکهمان ده‌کرێت.
بێگومان له‌گه‌ڵیشیدا نوسینگه‌ی هه‌ولێری ئێن ئاڕتی داخراو تا رۆژی 14ی تشرینی یه‌که‌می ئه‌مساڵ نه‌کرایه‌وه.
ئه‌مه یه‌که‌مجار نییه نوسنگه‌ی ئێن ئاڕتی له‌دهۆک داده‌خرێت یان ده‌که‌وێته به‌ر هه‌ڕه‌شه، چه‌ند جارێکی تریش هه‌م بهنوسنگه داخستن‌و هه‌م به‌راگرتنی په‌خش سزا دراوه، به‌ڵام یه‌کێک لهجاره پڕ مه‌ترسییه‌کان له‌پێش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌که‌ی 25ی ئه‌یلولی 2017ه‌وه بوو که ئه‌وکات ئێن ئاڕتی زیاتر بۆچوونی به‌ره‌ی "نه‌خێر له‌ئێستادا"ی ده‌گواسته‌وه، ئه‌وکات ژماره‌یه‌ک چه‌کدار به‌ئۆتۆمبێلی وه‌زاره‌تی پێشمه‌گه‌وه هاتنه سه‌ر که‌ناڵه‌که‌و هه‌ڕه‌شه‌ی سوتاندنیان کرد.
هه‌موو جارێک که نوسینگه‌ی که‌ناڵه‌که‌مان داده‌خرێت، به‌رپرسانی حکومه‌ت بیانووی ئاماده‌یان له‌به‌رده‌ستدایه‌و ره‌وایه‌تی ده‌ده‌ن به‌و هه‌نگاوه.
دیندار زێباری رێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێم رایگه‌یاند داخستنی ئێن ئاڕ تی لەهەولێرو دهۆک لەسەر داوای وەزارەتی رۆشنبیری بووە، باسی لەوەشکردبوو "بیانووی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە ئێن ئاڕ تی لە رێنمایەکان دەرچووە و رێنماییەکانی پێشێلکردووە، کە ئەوانەش پەیوەستن بە ئاسایشی گشتیەیەوە">
هه‌رچه‌نده هه‌مان رۆژ وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ئه‌و زانیارییه‌ی ره‌تکرده‌وه‌و رایگه‌یاند ئه‌وان دوور‌و نزیک په‌یوه‌ندیان به‌داخستنی نوسینگه‌کانی ئێن ئاڕ تییه‌وه نییه.
ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه روویدا به‌رۆکی منی نه‌گرته‌وه، به‌ڵکو به‌ده‌یان چالاکوان و رۆژنامه‌وان روبه‌ڕوی دهستگیرکردنو رێگری‌و سوکایه‌تی بوونه‌وه، ته‌نیا له‌و لیسته‌دا که سه‌نته‌ری میترۆ رایگه‌یاندبوو ناوی 24 رۆژنامهوانو چالاکوان هاتووه.
ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه روویدا به‌رۆکی منی نه‌گرته‌وه، به‌ڵکو به‌ده‌یان چالاکوان و رۆژنامه‌وان روبه‌ڕوی دهستگیرکردنو رێگری‌و سوکایه‌تی بونه‌وه
رۆژی 20ی ئاب که رێگرییه‌که له من کراو که‌لوپه‌له‌کانم لێسهندرا، چه‌ند یه‌کێک لههاوپیشهکانم ئاگاداربوون، به‌ڵام ئه‌وانیش هیچیان له‌ده‌ست نه‌هات.
سه‌لام موشیر که رۆژنامه‌نووسێکی چالاکه لهئاکرێو له‌وار تیڤی کارده‌کات، ده‌ڵێ "شکێران راسته هه‌مان رۆژی ده‌ستگیرکردنه‌که‌ی ئازادکرا، به‌ڵام له‌و رۆژه‌وه هه‌رچی که‌لوپه‌له‌کانیه‌تی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و ناتوانێت هیچ کارێکی میدیایی بکات".
ئه‌وه سێ مانگ زیاتره هیچ که‌لوپه‌لێکی رۆژنامه‌وانیم نه‌ماوه‌و توانای ئه‌وه‌شم نییه بیکڕمه‌وه، من رۆژانه له‌گه‌ڵ سه‌عدوڵا میکایل سه‌رنووسه‌ری به‌شی بادینی له‌نوسینگه‌ی سه‌ره‌کی ئێن ئاڕ تی له‌سلێمانی له‌سه‌ر هێڵم بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه، سه‌عدوڵا لههاوکارهکانی دیکه زیاتر ئاگای له دۆسییەکهی منه.
تائێستا داوای یاساییم له‌سه‌ر ئه‌م دۆسێیه تۆمارنه‌کردووه، چونکه ئه‌وه‌ی به‌رۆکی ئێن ئاڕتی گرتووه له‌ناوچه‌که‌ی ئێمه، ره‌نگبێ لهدۆسێکهی من گه‌وره‌تر بێت‌و چاوه‌ڕێم که‌ناڵه‌که‌م به‌و هه‌نگاوه یاساییه هه‌ڵبستێت، هه‌رچه‌نده هیوایه‌کی ئه‌وتۆم نییه له‌رێی دادگاوه مافی ئێمه وه‌ربگیرێته‌وه.
ئه‌و رووداوانه‌ی به‌سه‌ر رۆژنامه‌وانانی بادینان دێن دانه‌و دوان‌و سیان نییه، له‌هه‌ڕه‌شه‌و رێگری‌و نان بڕین‌و پێشێلکاری دیکه‌وه تێیدایه تا دهستگیرکردنو ئازاردان‌و تیرۆر کردنیش.
من سه‌ره‌ڕای ئه‌م دۆسێیه، ئه‌زموونێکی تاڵی دیکه‌م هه‌یه، به‌ر له‌وه‌ی له‌ئێن ئاڕ تی بم، له‌که‌ناڵی زاگرۆسی سه‌ر به‌پارتی دیموکراتی کوردستان بووم، به‌ڵام بەتێکهڵکردنی که‌ناڵه‌که له‌گه‌ڵ کەناڵی کوردستان تیڤیو دروستکردنی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی کوردستان، له‌نێوان سه‌دان کارمه‌نددا من نان‌بڕاو کرام بێ ئه‌وه‌ی بتوانم مافی خۆم وه‌ربگرمه‌وه.
ئێستاش کە ئەم چیرۆکە لەگەڵ ئێوە بەش دەکەم بێ ئیش و بێکار لەماڵەوە دانیشتووم بەو هیوایەی رۆژێک بێت دەستم بگاتەوە بە کەلوپەلە رۆژنامەوانییەکانم.