له‌ناو ده‌زگا میدیاییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان‌و ناوچه جێناکۆکه‌کانیش ژماره‌ی میدیاکارانی ژن که‌مینه‌ن، به‌م دواییه‌ش له‌گه‌ڵ داخستنی چه‌ند ده‌زگایه‌ی میدیایی‌و که‌مکردنه‌وه‌ی ستافی ده‌زگاکان و بارودۆخی کۆرۆنا، ژماره‌که له‌وه‌ی هه‌بوو که‌متر بوه‌وه.
تائێستا ئامارێکی ورد‌و یه‌کلاکه‌ره‌وه به‌رده‌ست نییه که له‌هه‌رێمی کوردستان‌و ناوچه جێناکۆکه‌کان رێژه‌ی ژنانی میدیاکار له‌ناو ده‌زگاکاندا چه‌ندن، به‌ڵام به‌لێوردبونه‌وه‌یه‌کی سه‌رپێی ده‌رده‌که‌وێت کچه رۆژنامه‌نووس‌و میدیاکاره‌کان ژماره‌یان زۆر که‌مه‌و کچه میدیاکارێک نییه که‌سی یه‌که‌می ده‌زگاکان بێت‌و ئه‌وانه‌شی پۆستی گرنگ‌و بڕیار به‌ده‌ستیان هه‌یه تاک و ته‌ران.
هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ده‌زگا میدیاییه‌کان کارده‌که‌ن، له‌لای سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسان ناویان تۆمار نه‌کراوه، بۆیه رێژه‌ی راسته‌قینه‌ی ژماره‌ی میدیاکار‌و رۆژنامه‌نووسانی مێینه یه‌کلا نابێته‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌لای سه‌ندیکاشن هێشتا به‌جۆرێک شه‌ن‌و که‌و نه‌کراون که رۆژنامه‌نووسی نێرینه‌و مێینه له‌یه‌ک جیابکرێنه‌وه‌و به‌ڵام سکرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان وا مه‌زه‌نده‌ی ده‌کات له‌و هه‌شت هه‌زار رۆژنامه‌نووسه‌ی له‌لای سه‌ندیکا تۆمارن به‌نزیکه‌یی چاره‌کێکیان مێینه بن.
کاروان ئه‌نوه‌ر، سکرتێری لقی سلێمانی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان باس له‌وه ده‌کات که حاڵه‌تی که‌می رێژه‌ی به‌شداری ژن له‌میدیاو ناوه‌نده‌کانی بڕیاری میدیاکان ته‌نیا په‌یوه‌ندی به‌هه‌رێمی کوردستانه‌وه نییه، به‌ڵکو له‌هه‌موو عێراق رێژه‌ی به‌شداری ژنان له‌پاشه‌کشێدایه‌و ده‌ڵێت "پێشتر رۆڵ و به‌شداریی ژنان باشتر بوو، ئێستا دامه‌زراوه‌کان گوێ به‌باڵانسی جێنده‌ریی ناده‌ن، توندوتیژی جێنده‌ریی هه‌یه‌و ته‌واوی ده‌زگاکان پیاو دایمه‌زراندون و هه‌ر خۆشیان به‌ڕێوەیان دەبەن، ستافه‌کان پیاون و ئه‌قڵیه‌ته‌که‌ش پیاوه، ئه‌مانه هه‌موو هۆکارن".
دامه‌زراوه‌کان گوێ به‌باڵانسی جێنده‌ریی ناده‌ن، توندوتیژی جێنده‌ریی هه‌یه‌و ته‌واوی ده‌زگاکان پیاو دایمه‌زراندون و هه‌ر خۆشیان به‌ڕێوەیان دەبەن
کاروان ئه‌نوه‌ر داتای وردی له‌باره‌ی رێژه‌ی به‌شداری ژن له‌هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام شارێکی "کراوه"ی وه‌ک سلێمانی ده‌کاته پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگانی ئه‌و رێژه‌یه‌و ده‌ڵێت "له سلێمانی ڕێژه‌ی ژن له‌میدیادا له25% که‌متره، پیاو زۆرینه‌ن، سلێمانی به‌راورد به هه‌موو شاره‌کانی تری عێراق ڕێژه‌ی بونی ژنان له میدیادا زیاتره، که‌واته دۆخه‌که باش نییه بۆ رۆژنامه‌نوسانی مێینه".
ئه‌و، سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسان و رێکخراوه‌کانی په‌یوه‌ست به‌داکۆکی له رۆژنامه‌نوسان به‌هۆکارو که‌مته‌رخه‌م زانی له‌و پاشه‌کشێیه‌و ده‌ڵێت "له‌دونیادا سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسان گه‌ر بزانن رێژه‌ی ژن که‌مه کار ئاسانی ده‌که‌ن‌و بۆ راگرتنی هاوسه‌نگی ره‌گه‌زه‌کان‌و کێشه‌کانی به‌رده‌میان چاره ده‌که‌ن تا ژن له‌پیشه‌ی میدیادا نه‌تۆرێت، به‌ڵام لێره رێکخراوه‌کان و سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان ئه‌م کارئاسانیه‌یان نه‌کردوه".
رۆژ به‌رۆژ بەشداری ژنان که‌متر ده‌بێته‌وه
له‌کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌م راپۆرته نموونه‌ی چه‌ند ده‌زگایه‌کی میدیاییمان وه‌رگرت له‌گه‌رمیان‌و ناوچه جێناکۆکه‌کانی ده‌وروبه‌ری، به‌ئاڕاسته سیاسییه جیاوازه‌کانه‌وه، که‌چی هه‌موویان له‌وه‌دا هاوبه‌شن که ژنان که‌مینه پێک ده‌هێنن.
که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک - له‌لایه‌ن یه‌کێتی نشتیمانی کوردستانه‌وه پاڵپشتی دارایی ده‌کرێت – ئه‌و حزبه دیموکراسی و مافی ژنان له‌دروشمه سه‌ره‌کییه‌کانێتی، به‌ڵام ئاماده‌یی ژنان به‌پێی به‌ڕێوبه‌ری که‌ناڵه‌که ناگاته له سه‌دا 15و هیچ به‌شێکی که‌ناڵه‌که له‌لایه‌ن ژنانه‌وه به‌ڕێوه نابرێت.
شوان داودی، به‌ڕێوبه‌ری که‌ناڵی ئاسمانی که‌رکوک، وتی "ئێمه هیچ بنه‌مایه‌کی نوسراوی جێنده‌ریی تایبه‌ت به‌که‌ناڵه‌که‌مان نییه، به‌ڵام ژنان له‌به‌شی هه‌واڵ، ده‌رهێنان، په‌یامنێران، و بێژه‌ری کار ده‌که‌ن"، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد له‌کۆی 250 کارمه‌ندی که‌ناڵه‌که، ره‌گه‌زی مێ ناگاته 40 که‌س.
به‌بڕوای داودی، خێزان و کۆمه‌ڵگه به‌پله‌ی یه‌که‌م و دواتر ناجێگری دۆخی ئه‌منی که‌رکوک هۆکار بوون بۆ که‌می و به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ژنان له‌میدیادا، ئه‌و پێیوایه ژنان توانایان هه‌یه گه‌ر به‌ربه‌ستیان بۆ دروست نه‌بێت له‌پیشه‌ی میدیاییدا.
نوسینگه‌ی که‌ناڵی ئاسمانی په‌یام له که‌لار که سه‌ر به کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوردستانه، 6 کارمه‌ندی هه‌یه، ته‌نیا یه‌ک له‌و کارمه‌ندانه ژن و بێژه‌ره، نوسینگه‌که هیچ بنه‌مایه‌کی نوسراوی جێنده‌ریشیان نییه.
وه‌ک چۆن له‌به‌شێک له‌په‌رله‌مان‌و حکومه‌ته‌کانی دنیا بنه‌مای به‌ڵانسی جێنده‌یی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداری ژن 25% که‌متر نه‌بێت، هه‌ندێک له‌ده‌زگا میدیاییه‌کانی دنیاش ئه‌م بنه‌مایه په‌یڕه‌و ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌یه‌کی گونجاوی ژن له‌ناو میدیاکادا هه‌بێت‌و له‌کوردستانیش چه‌ند میدیایه‌ک هه‌ن ئه‌م بنه‌مایه‌یان په‌یڕه‌و کردووه.
رادیۆی ده‌نگی نوێ که رادیۆیه‌کی لۆکاڵییه له‌هه‌ڵه‌بجه‌و له‌ساڵی 2005ه‌وه په‌خش ده‌کات، زۆربه‌ی کارمه‌نده‌کانی مێینه‌ن‌و ته‌نانه‌ت په‌یڕه‌وێکی جه‌نده‌رییان بۆ کارکردن داناوه. له‌په‌یڕه‌وی رێکخستنی کاری رادیۆکه‌دا هاتووه "مه‌رجه سێ له‌سه‌ر چواری کارمه‌نده‌کانی رادیۆ له‌ره‌گه‌زی مێ بن".
مه‌رجه سێ له‌سه‌ر چواری کارمه‌نده‌کانی رادیۆ له‌ره‌گه‌زی مێ بن
رادیۆی یه‌کگرتوو له‌گه‌رمیان که ئۆفیسه‌که‌ی له‌که‌لاره، له 25 کارمه‌ند پێکهاتوون، ته‌نیا پێنج له‌وانه ئافره‌تن‌و پۆسته دیار‌و هه‌ستیاره‌کان هه‌مووی به‌ده‌ست پیاوانه‌وه‌یه.
شیرین عه‌بدوڵا ناوی خوازراوی کچه میدیاکارێکه له‌و رادیۆیه‌و خۆی داوای‌کرد ناوی راسته‌قینه‌ی بڵاو نه‌کرێته‌وه، ده‌ڵێت "به‌ڕێوبه‌ری دامه‌زراوه‌کان که‌پیاون به‌ربه‌ستن له‌به‌رده‌م پێشکه‌وتنی ژنان، بڕیار به ده‌ستی پیاوانه و ئه‌وه‌ش بوه‌ته هۆی په‌راوێزخستنی ژنان".
ده‌شڵێت "ده ساڵه له که‌ناڵ و سایت و رادێو کارم کردوه، له‌م ماوه‌یه‌دا رێگریم لێکراوه‌و مافم پێشێلکراوه گه‌ر ئاره‌زوم بۆ پیشه‌که‌م نه‌بوایا ده‌مێک بوو له‌میدیا تۆرابوم".
له‌باره‌ی جۆری پێشێلکارییه‌کانه‌وه ده‌ڵێت "به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگاکه‌م جیاوازی ره‌گه‌زی و موچه‌ی به‌رانبه‌رم ده‌کرد، چونکه میدیای کوردی میدیای نێرینه‌یه و ده‌رفه‌ت به‌مێینه ناده‌ن، سه‌رباری تانه‌و توانجی کۆمه‌ڵگا که به هه‌ڕه‌شه‌و کۆمێنتی ناشرین و جوێن و نامه‌و ته‌سویری نه‌شیاو له‌ڕێگه‌ی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه بۆیان ده‌ناردم، به‌ڕاستی له‌دامه‌زراوه‌کاندا ڕۆڵ و به‌شداری ژنان تادێت که‌متر ده‌بێته‌وه".
"ئێمه‌ی ژنان له‌ناو دامه‌زراوه‌کانیشدا هیچمان به‌ده‌ست نییه، پیاوانن بڕیارده‌ده‌ن ئێمه چیبکه‌ین و چی نه‌که‌ین، به‌ڕێوەبه‌ری ده‌زگاکه‌م گوێ به‌قسه‌و ڕاوبۆچون و بابه‌ته‌کانمی نه‌ده‌دا و ڕێگریان لێکردم به‌توندی به‌رنامه‌که‌ی منی له‌پێدانی زانیاری سیاسی به‌خه‌ڵک وه‌ستاند و تۆمه‌تباری کردم به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌زگاکه و دژایه‌تی کردنی حزبه‌کان، پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌م زیانێکی گه‌وره‌ی به‌که‌سایه‌تی و خێزانه‌که‌می دا و پڕۆسه‌ی ژیانی خێزانیمی هه‌ڵوه‌شانده‌وه"، شیرین وای گوت.
رۆژنامه‌ی خانه‌قی له‌پارێزگای دیاله که له‌ساڵی 2005ه‌وه به‌پاڵپشتی مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قینی یه‌کێتی به‌شێوه‌یه‌کی مانگانه له خانه‌قین‌و که‌لارو کفری‌و جه‌له‌ولاو دیاله‌و که‌رکوک بڵاو ده‌بێته‌وه، له‌و پێج کارمه‌نده‌ی هه‌یه‌تی ته‌نیا یه‌ک ئافره‌ت کاری تێدا ده‌کات ئه‌ویش وه‌کو تایپێست.
له رادیۆی مه‌ده‌نیه‌ت له قه‌زای خانه‌قین، له‌کۆی نۆ کارمه‌ند یه‌کیان مێینه‌یه. له‌ڕادێوی ده‌نگ له که‌لار، له‌کۆی شه‌ش کارمه‌ند دوانیان مێینه‌ن.
حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د باپیر، به‌ڕێوبه‌ری رادێوی مه‌ده‌نیه‌ت له خانه‌قین گوتی "خودی ڕێژەی ئافره‌ت که‌مه بۆ کاری میدیایی، قه‌یرانی دارایی دامه‌زراوه‌کانیش له‌چه‌ند ساڵی ڕابردودا هۆکارێکی تره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌ربه‌ستی خێزان و کۆمه‌ڵگه هه‌یه".
زه‌ینب حسه‌ین مو‌سا له"ده‌زگای ئاژانسی رۆژنامه‌وانی‌و میدیای جیهانی" که سه‌ر به‌یه‌کێتی رۆژنامه‌نووسانی عێراقه‌و زیاتر کار بۆ پێگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانانی گه‌نج ده‌کات، ده‌ڵێت "ئاماده‌بونی ژنان له‌میدیای عێراقیدا به‌ره‌و که‌مبونه‌وه‌یه‌کی مه‌ترسیدار ده‌چێت چونکه ژنان به‌رپرسیاریه‌تیان نییه‌و له‌ئاست سه‌رنوسه‌ر، به‌ڕێوبه‌ر و سکرتێری نوسین، یان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نوسه‌ران".
زه‌ینه‌ب ده‌شڵێت "ئێمه‌ی ژنان مافمان پێشێله، چونکه میدیا بۆمان نه‌بوه‌ته پیشه، 17 ساڵه له زۆربه‌ی ده‌زگاکانی که‌ناڵ و ویب سایت و ڕۆژنامه کارم کردوه‌و به‌خۆبه‌خش و به‌موچه‌یش، ته‌مه‌نم چوه‌ته سه‌ره‌وه چه‌ندین جار هه‌وڵمداوه ببمه به‌ڕێوبه‌ری ده‌زگایه‌ک یان به‌رپرسی ژوری هه‌واڵ ڕێگریان لێکردوم، دوو ساڵ به‌ڕێوەبه‌ری رۆژنامه‌یه‌کی ئازاد بووم له‌لایه‌ن پیاوانی حزبییه‌وه کێشه‌یه‌کیان بۆ دروست کردم وازیان نه‌هێنا تا وازم له‌ده‌زگاکه هێناو دامخست، دواتر گروپی ڕۆژنامه‌وانی فۆتۆگرافه‌رانم دامه‌زراند پیاوێکی ده‌ستڕۆشتوو ڕێگری لێکرم و گروپه‌که‌ی پێداخستم".
له‌سه‌دا سه‌د پیاوانه
دلێر که‌ریم که ئه‌ندامی نوسینگه‌ی گه‌رمیانی سه‌ندیکای رۆژنامه‌نووسانی کوردستانه له که‌لار، ده‌ڵێت "له‌ئێستادا 20 ڕۆژنامه‌نوسمان لا تۆماره‌و هه‌مویان له‌ره‌گه‌زی پیاون، پێشتر نزیکه‌ی 200 ڕۆژنامه‌نوس تۆمار بوو ته‌نانه‌ت له نووسینگه‌ی سه‌ندیکاکه‌مان دوو ئافره‌تمان هه‌بوو ئه‌وانیش وازیان له‌پیشه‌که‌یان هێناو ڕۆیشتن".
ده‌شڵێت "له‌گه‌رمیان ده‌زگای ئاینده، ڕادێوی ده‌نگ و یه‌کگرتو و کۆمه‌ڵ و ڕادێوی کازیوه و له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی که‌ناڵه‌کانی ڕوداو و ئێن ئاڕتی و کوردسات و په‌یام هەن و زۆرینه‌ی کارمه‌نده‌کانیان پیاون، له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی په‌تای کۆرۆنا ڕۆژنامه‌نوسان به‌تایبه‌ت ژنان وازیان هێناوه له پیشه‌که‌یان، ئه‌و ژماره‌یه‌ی که‌ئێستا له‌ده‌زگاکانی گه‌رمیان کارده‌که‌ن زۆرینه‌ی نێرینه‌ن".
دلێر پێیوایه خانمانی میدیاکار که پێشێلکاریشیان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت بێده‌نگ ده‌بن‌و ده‌ڵێت "تائێستا هیچ ئافره‌تێکی ڕۆژنامه‌نوس نه‌هاتوه‌ته لامان و بڵی فڵان ده‌زگا یان له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌زگا مافیان پێشێلکردوم پێیان باشه واز له‌پیشه‌کانیان بهێنن و له‌به‌ر که‌سایه‌تی و ئابڕوچونیان بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن و سه‌ندیکای لێ‌ئاگادار ناکاته‌وه".
"دوای ده‌وام وه‌ره بۆلام"
ئه‌مه ئه‌و بۆچوونه‌یه که خودی رۆژنامه‌نووسه مێینه‌کان پشت راستی ده‌که‌نه‌وه‌و باس له‌وه ده‌که‌نه‌وه که ته‌نانه‌ت کاتێک پێشێلکاریشیان به‌رامبه‌ر ده‌کرێت بێده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرن، نه‌وه‌ک تۆمه‌تێک تر بخرێته پاڵیان.
رێناس ساڵح کچه رۆژنامه‌نووسێکه له که‌لارو له‌رۆژنامه‌ی نه‌وژین کارده‌کات، ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ی به‌توانایه‌کی ژنانه ده‌رده‌چێت‌و په‌یوه‌سته به مه‌سه‌له‌کانی ژنانه‌وه.
رێناس رووداوێک ده‌گێڕێته‌وه که له‌ناو بازاڕی که‌لار به‌سه‌ریدا هاتووه‌و ده‌ڵێت: له‌مانگی ئابی ساڵی 2010دا له‌ناو بازاڕ خه‌ریکی کاری ڕۆژنامه‌وانی بووم لەناکاو هێزێکی ئه‌منی هه‌ڵیکوتایه سه‌رم‌و به‌هه‌ڵسوکه‌وتی ناشرین ده‌ستگیریان کردم نزیکه‌ی سێ سه‌د که‌سی ناوبازاڕیان له‌سه‌رم کۆبوونه‌وه‌و ده‌یان وت خوا ده‌زانێ چ کارێکی خراپی کردوه بۆیه ده‌ستگیریان کرد، هێزه ئه‌منیه‌کان سووکایه‌تیان پێکردم وتیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچی له‌ئۆتۆمبیلی میکزه‌مینیه‌که‌مان سه‌رتناخه‌یه‌ن زوو پێشمان بکه‌وه به‌پێ بۆ بنکه، هه‌ر چه‌نده باجی ڕۆژنامه‌وانیم پێشانم دان بێسودبوو و که‌له‌پچه‌یان کردم".
رێناس هه‌رچۆنێک بێـت به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاکه‌ی ئاگادارکردووه‌ته‌وه‌و به‌هه‌وڵی ئه‌و له‌کۆتایی ناو بازاڕه‌که ئازادکراوه.
رێناس باس له‌وه‌ش ده‌کات که زۆر کات له‌کاتی کاره‌که‌یان گێچه‌ڵیان پێ ده‌کرێت‌و ده‌ڵێت "زۆرجار په‌یوه‌ندیم کردوه به به‌ڕێوبه‌ر یان به‌رپرسێک لێدوانی لێوه‌رگرم به‌ڵام قسه‌ی بۆ نه‌کردوم و پێی گوتوم کاتژمێر ئه‌وه‌نه بێ بۆلامان قسه‌ت بۆ ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌و مه‌وعیدو کاتانه‌ی دایان ده‌نا ئه‌و کاته‌نه بوو ده‌وام ته‌واوبوه‌و به‌ته‌نهایه و به‌شێوه‌یه‌ک قسه ده‌که‌ن دوور له‌چوارچێوه‌ی پیشه‌که‌م و گێچه‌ڵیمان ده‌که‌ن منیش زانیومه مه‌به‌ستیان چیه نه‌ڕۆشتوم بۆ لایان و لێدوانم وه‌رنه‌گرتوه لێیان".
زۆرجار په‌یوه‌ندیم کردوه به به‌ڕێوبه‌ر یان به‌رپرسێک لێدوانی لێوه‌رگرم به‌ڵام قسه‌ی بۆ نه‌کردوم و پێی گوتوم کاتژمێر ئه‌وه‌نه بێ بۆلامان قسه‌ت بۆ ده‌که‌ین
ئازاد عوسمان، به‌ڕێوەبه‌ری رادێوی ده‌نگ له‌که‌لار ده‌ڵێت "به‌ڵی له کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقیدا به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م رۆژنامه‌نوسانی مێینه‌دا هه‌یه و هه‌میشه ده‌وری لاوه‌کی ده‌درێت به ژن و ئه‌وه‌ش بووەته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌زمونی که‌م په‌یدا بکه‌ن، دابونه‌ریت و کۆمه‌ڵگه و خێزان به‌ربه‌ستێکی تره".
قه‌یرانی که‌مبوونه‌وه‌ی میدیاکارانی مێینە
هه‌رچه‌نده هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رێژه‌ی ژن له‌ده‌زگا میدیاییه‌کاندا که‌مبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا رووداوه‌کانی چه‌ند ساڵی رابردوو ئه‌وه‌نده‌ی تر بوونه هۆکاری که‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێژه‌یه.
شەڕی داعش و رووداوه‌کانی ئۆکتۆبه‌ری 2017 به‌تایبه‌تی له‌ناوچه جێناکۆکه‌کان هۆکاربوون بۆ داخرانی چه‌ندین ده‌زگای میدیایی‌و بێکاربوونی به‌ده‌یان ژنه میدیاکار.
ئه‌مه‌ل باجه‌لان سکرتێری سه‌ندیکای رۆژنامه‌نوسانی کوردستان نوسینگه‌ی خانه‌قین له‌قه‌زای خانه‌قین ده‌ڵێت "پێش شه‌ڕی داعش‌و 16ی ئۆکتۆبه‌ر، 15 دامه‌زراوه‌ی میدیایی له‌قه‌زای خانه‌قین هه‌بوون‌و 160 رۆژنامه‌نوس له‌لامان تۆماربون زیاتریان ژنانی ڕۆژنامه‌نوس بوون، به‌ڵام ئێستا ته‌نها 68 که‌سمان ماونه‌ته‌وه ته‌نیا دوانیان ئافره‌تن، له‌و 15 دامه‌زراوه‌ش ته‌نها دامه‌زراوه‌ی ڕادێوی مه‌ده‌نیه‌ت و ڕۆژنامه‌ی خانه‌قی ماونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی که‌ناڵی کوردستان که دوو کارمه‌ندیان له‌قه‌زاکه‌یه ئه‌وانه‌ش پیاون".
ئه‌مه‌ل ده‌شڵێت "سه‌ندیکاکه‌مان توانای پشتگیری کردنی ڕۆژنامه‌نوسان نییه، چونکه له‌نێوان دوو ئیداره‌یی حکومه‌تی ناوه‌ندی و هه‌رێمی کوردستانه‌و هه‌ردوو لا گرنگی پێناده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته گرفت بۆ رۆژنامه‌نوسان و ده‌رفه‌تی کاری که‌مکردوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت ژنان".
ئه‌مه‌ل گوتی" له‌میدیای عێراق و هه‌رێم پیاوسالاریه‌و ڕێگه به‌ئافره‌ت ناده‌ن بێنه پێشه‌وه له‌میدیادا کار بکه‌ن مێینه له‌میدیادا به‌پله‌ی دووه‌م کاری میدیایی پێ ئه‌درێت، چونکه ده‌زگاکان زیاتر له‌ژێر چه‌تری حزبین ئه‌مه‌ش بۆ ئافره‌ت سه‌خته، خێزانه‌کان ڕێگریان لێده‌که‌ن کاری تێدا بکه‌ن، باڵانسی جێنده‌ریی ڕانه‌گیراوه‌و بۆ مێینه لێدوان نادرێت و ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی ڕێگری له‌ڕوماڵ و گێچه‌ڵی و جیاوازی موچه به‌رانبه‌ریان ده‌کرێت، یاسای ڕۆژنامه‌گه‌ری عێراقی و هه‌رێمی کوردستانیش که‌م و کورتی هه‌یه‌و پێویستی به‌هه‌موارکردنه‌وه ده‌کات".
بەشێک لە کەمتەرخەمییەکە دەکەوێتە ئەستۆی خۆیان
هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی میدیاکاره خانمه‌کان هۆکاری پاشه‌کشه‌ی خانمان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی پیاوان، به‌ڵام بۆچوونێکیش هه‌یه پێچه‌وانه‌ی ئه‌م ئاڕاسته‌یه‌یه.
زمناکۆ یه‌حیا که رۆژنامه‌نووسێکه له‌سایتی ئێستا‌و رۆژنامه‌نووسێکی دیاره له‌گه‌رمیان، خه‌تاکه ده‌خاته ئه‌ستۆی خودی خانمان‌و ده‌ڵێت "هۆکاری سه‌ره‌کی که‌مته‌رخه‌می و ساردی ئافره‌تان خۆیانن له‌هاتنه پێشه‌وه‌ی پیشه‌ی میدیادا ئافره‌ته‌کان که‌ده‌بنه دایک یان پیشه‌یه‌کی تر ده‌دۆزنه‌وه به‌ته‌واوی ده‌ستبه‌رداری ڕاگه‌یاندن ده‌بن واده‌زانن ڕۆژنامه‌نوسی بۆ ئافره‌ت قورسه‌و باش نییه".
زمناکۆ ده‌شڵێت "راسته ڕۆژنامه‌نوسی مێینه‌ی به‌توانامان هه‌یه، به‌ڵام تائێستا به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێت و نه‌گه‌یشتون به‌پله‌ی باشتر، به‌زۆری کاری بێژه‌ری و په‌یامنێری ده‌که‌ن ده‌بێ متمانه‌یان به‌تواناو لێهاتوی خۆیان هه‌بێت چونکه ڕاگه‌یاندن ته‌نها پیشه‌یه‌کی پیاوانه نییه".
لە دەرئەنجامدا تێدەگەین کە هەموو ئەم پێشێلکارییانەی کە بەشێوەی جیاواز رووبەرووی ڕۆژنامەنووسانی مێینە دەبنەوە، دۆخێکی نائارام و پڕ کێشەیان لە ژینگەی کاری میدیاییدا بۆ دروست دەکات و ئەمەش ڕۆژ بە ڕۆژ مەترسی لەسەر کەمبوونەوەی ژمارەی ڕۆژنامەوان و میدیاکارانی مێینە لە دەزگا و کەناڵە میدیاییەکان زیاد دەکات.