من‌و هاوڕێکانم وه‌ک هه‌ر هه‌فته‌یه‌کی تر بۆ ئاماده‌کردنی پڕۆگرامێک به‌ره‌و گوندی پهڵکان که‌وتینه رێ، وامانده‌زانی ئه‌م رۆژه‌ش وه‌ک هه‌موو رۆژه‌کانی تر تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام ئه‌وەی تووشی هاتین دهستگیرکردنو زه‌وتکردنی که‌لوپه‌لی رۆژنامهوانیو سووکایه‌تی پێکردنمان بوو.
بۆ ماوەی یەک ساڵ لەنێوان ساڵانی ٢٠١٧و ٢٠١٨ لەکەناڵی که‌ی ئێن ئێن پرۆگرامێکی هه‌فتانه‌م پێشکه‌ش ده‌کرد به‌ناوی دیته‌یڵ، پڕۆگرامه‌که باسی لەو کێشەو گرفتە ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتییانە دەکرد کە پەیوەستبوون بە ژیانی خەڵکەوە، پڕۆگرامەکە هەموو هەفتەیەک رۆژانی یەکشەممە کاتژمێر نۆ و پێنج خولەکی شەو پەخش دەکراو ماوەکەی ٤٥ خولەک بوو.
هەر جارەو لە ناوچەیەکی جیاواز پڕۆگرامەکەمان ئامادە دەکرد، یەکێک لەو جارانە رۆژی ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ من‌و هاوکارم ته‌لان کۆسره‌تی کامێرامان چووینه گوندی پهڵکانی سه‌ر به‌ناحیه‌ی سه‌رگه‌ڕانی قه‌زای دوبز له پارێزگای که‌رکوک، لەم کارەماندا مه‌لا فه‌رمان که هه‌م خۆی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه‌و هه‌م له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پۆستی هه‌یه چاوساغی ده‌کردین.
گوندی پهڵکان له‌ساڵی 2033ەو له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه کوردییه‌کاندایه، له‌و کاته‌وه زۆربه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی پێشتر هاورده‌ی ناوچه‌که کرابوون ئه‌وێیان جێهێشتووه‌و دانیشتوانه کورده‌که‌ی بۆی گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به‌ڵام کاتێک له‌ساڵی 2017 رووداوه‌کانی 16ی ئۆکتۆبه‌ر روویداو هێزه عێراقییه‌کان هاتنه ناوچه‌که، ئیتر ورده ورده عه‌ره‌به‌کان گه‌ڕانه‌وه‌و هه‌وڵیانده‌دا به زه‌بری باڵاده‌ستی ئه‌و کاته خێزانه کورده‌کان ده‌ربکه‌ن.
ماوه‌یه‌کی زۆر بوو خێزانه کورده‌کان داد‌و بێدادیان بوو که له‌وێ ده‌رده‌کرێن، بۆیه هه‌ر خۆیان ناردیان به شوێن تیمه‌که‌ی ئێمه‌دا تا له رێی ئاماده‌کردنی پڕۆگرامێکی ته‌له‌فزیۆنییه‌وه ده‌نگیان بگه‌یه‌نین‌و ئه‌و فشاره‌یان له‌سه‌ر نەمێنێت.
به‌یانییه‌کی زوو گه‌یشتینه ناوچه‌که، له سه‌ره‌تاوه دیاربوو بارودۆخه‌که که‌مێک ئاڵۆزه، چونکه چه‌ند که‌سێکمان له ناوچه‌که ده‌بینی که چه‌کیان پێیه‌و کورده‌کان ده‌یانگوت ئه‌وه عه‌ره‌به هاوردهکراوهکاننو به چه‌ک هه‌ڕه‌شه‌مان لێده‌که‌ن.
ده‌ستمان کرد به کاریی ئاسایی خۆمان‌و لێدوانمان له هه‌ندێ هاووڵاتی کوردیی ناوچه‌که وه‌رگرت که هه‌موویان ده‌یانگوت عه‌ره‌به‌کان به پشتوانی هێزه عێراقییه‌کان هه‌وڵی ده‌رکردنمان ده‌ده‌ن، چه‌ند هه‌وڵماندا هه‌ندێک له عه‌ره‌به‌کانیش لێدوان بده‌ن، به‌ڵام هه‌موویان به گرژی وه‌ڵامیان ده‌داینه‌وه‌و ئاماده‌ی قسه کردن نه‌بووین.
ڤیدیۆ: بەرنامەكەی جوانڕۆ محەمەد لە گوندی پەڵكانە لە كەركوك
تازه له ماڵی یه‌کێک لهدانیشتووه کورده‌کانی ناوچه‌که هاتبووینه ده‌ره‌وه که پێنج سه‌ربازی عێراقی‌و ئەفسەرێک بە ئۆتۆمبێلێکی توێتا هایلۆکس دەبڵ قەمەرە گه‌یشتنه لامان‌و فه‌رمانده‌که‌یان که پله‌ی موقه‌ده‌می هه‌بوو فه‌رمانی به‌سه‌ربازه‌کان کرد کامێرا‌و که‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌کانمان ببهنو خۆشمان ده‌ستگیر بکه‌ن.
من‌و کامێرامانەکەیان لە کوشنی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە دانا‌و سەربازێکیش بەچەکەوە لە تەنیشتمانەوە بوو، لەگەڵ خۆیان بردیانین بۆ بنکەیەکی سەربازی تازە دروستکراو له نزیک قه‌زای دوبز، هه‌م له رێگە و هه‌م له ناو بنکه‌که‌ش وه‌ک تاوانبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا دهکردینو له‌گه‌ڵمان توند بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باجی رۆژنامه‌نووسیمان پیشاندان‌و هۆکاری کاره‌که‌مان بۆ روون کردنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر بێسوود بوو له‌وێ بۆ نزیکەی سەعاتێک له یەکێک لە کابینەکانی ناو بنکەکە هێشتیانینه‌وه.
ته‌لان کۆسره‌ت، کامێره‌مانی ئه‌و کاته‌ی که‌ناڵی که‌ی ئێن ئێن که ئه‌وکات یه‌کێک بوو له هاوکاره‌کانم، ئه‌وه‌ی له بیری ناچێت مامه‌ڵه‌ی هێزهکانهو ده‌ڵێت "ئێمه کارێکی ئاسایی خۆمان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردیان له‌گه‌ڵ تاوانباریش ناکرێت، توند دەجوڵانەوەو لەگەڵ پۆلیسێک خرابوینە کوشنی پشتەوەی ئۆتۆمبێلەکە، رێک لەوە دەچوو تاوانباریان گرتبێت".
ئێمه کارێکی ئاسایی خۆمان ده‌کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌وان کردیان له‌گه‌ڵ تاوانباریش ناکرێت
مه‌لا فه‌رمان که رێنیشاندهرهکهمان بوو خۆیشی ئه‌ندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌و دوای ده‌ستگیرکردنمان له‌گه‌ڵمان هاتبوو،، زۆر هه‌وڵیدا بۆ ئازادکردنمان، به‌ڵام سوودی نه‌بوو، سەربازو ئەفسەرەکان هەمووی عەرەب بوون‌و ئێمەش عەرەبییەکەمان باش نەبوو، بۆیە زۆربەی ئەو گفتوگۆیانە لەڕێی مەلا فەرمانەوە دەکران.
پاش ئەوەی هیچ چارەمان نەما، مەلا فەرمان په‌یوه‌ندیکرد به نووسینگه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د که ئه‌وکاته جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق بوو، دوای بێنه‌و به‌رده‌یه‌کی زۆر به‌هه‌وڵی ئه‌و نووسینگه‌یه ئازادکراینو که‌لوپه‌له‌کانمان پێدرایه‌وه، به‌ڵام گوتیان ده‌بێ دهمو ده‌ست ناوچه‌که جێبهێڵنو به چاودێری هێزێک له‌وێ ده‌رکراین.
بۆ مه‌لا فه‌رمان ئه‌و مامه‌ڵه‌یه نائاسایی نه‌بوو، چونکه ئه‌و خه‌ڵکی ناوچه‌که‌یه‌و وه‌ک خۆی ده‌ڵێت زۆر له‌وه زیاتری بینیوه، ده‌شڵێت "ئێمه به‌وپێیه‌ی له‌ناو کهرکوکینو ئاگاداری مامه‌ڵه‌ی به‌شێک له‌و هێزانه‌ی ده‌مانزانی که مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌که باشنیوه له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌نووسانیش به هه‌مان شێوه‌ن، لای من ئه‌و رووداوه شتێکی زۆر سه‌یر نه‌بوو، چونکه ئه‌و هێزانه خۆیان ده‌زانن ئه‌وه‌ی له‌و ناوچانه رووده‌ده‌ن نایاساییه‌و خۆشیان نایانه‌وێت خه‌ڵک له رێی میدیاکانه‌وه ڕه‌وشی خراپی خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ببینن".
من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌وکاته له‌رێی چاوساغهکهمانهوه ده‌ستمان به نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مان نه‌گه‌یشتایه، زۆر له‌وه زیاتر دههێڵراینهوهو ره‌نگه ناڕهحهتتریش بکراینایه.
ئه‌حمه‌د جاف به‌رپرسی نووسینگه‌ی ئارام شێخ محه‌مه‌د جێگری پێشوی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت "پاش ئه‌وه‌ی تیمه رۆژنامه‌وانییه‌که په‌یوه‌ندییان پێوه کردم له رێگه‌ی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنییه‌وه قسه‌م له‌گه‌ڵ یه‌کێک له ئه‌فسه‌رانی ئه‌و هێزهکرد، به ڕێزه‌وه وه‌ڵامی دامه‌وه‌و داوام لێکرد هاوکاری ئه‌و تیمه بکات‌و مامه‌ڵه‌یه‌کی ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ بکرێت به‌لێنی پێدام و به‌ڵام باسی له هۆکاری ده‌ستگیرکردنیانی نه‌کرد، دواتر له‌لایه‌ن تیمه‌که‌وه ئاگادارکرامه‌وه که ئازادکراون‌و گه‌ڕاونه‌ته‌وه".
ئێستاش زۆرجار بیر ده‌که‌مه‌وه‌و ده‌ڵێم بۆ ئێمه ته‌نیا له یه‌ک رۆژی کارکردن‌دا تووشی ئه‌و هه‌موو سه‌رئێشه‌یه هاتین، ده‌بێ کاری رۆژنامه‌نووسه‌کانی ناو که‌رکووک چۆن بێت که هه‌موو رۆژێک مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوانه ده‌که‌ن.
ئارام جه‌مال ڕۆژنامه‌نووسه ماوه‌ی زیاتر له پانزه ساڵه له که‌رکوک کاری رۆژنامه‌وانی ده‌کات، کاتی رووداوەکە بەرپرسی نووسینگەی کەی ئێن ئێن بوو لە کەرکوک، له‌باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌وه ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی هێزه عێراقییه‌کان بۆ که‌رکوک مامه‌ڵه‌ی ئه‌و هێزانه مامه‌ڵه‌یه‌کی ئاسایی نه‌بوو به‌وپێیه‌ی ده‌یانویست رۆژنامه‌نووسان به ته‌نیا رووماڵی ئه‌و بابه‌تانه بکه‌ن که ئه‌و هێزانه ده‌یانه‌وێت، نه‌یانده‌ویست رۆژنامه‌نووسان کار له‌سه‌ر مه‌له‌فه جیاوازه‌کان و پێشێلکاری ئه‌و هێزانه و بڕیاره سیاسی و سه‌ربازیه‌کانیان بکه‌ن، رۆژنامه‌نووسانی ناو سه‌نته‌ری که‌رکوک به شێوه‌یه‌کی گشتی‌و رۆژنامه‌نووسه کورده‌کان به‌تایبه‌ت ئاسته‌نگیان زۆر بۆ دروستکراوه‌و نه‌یانتوانیوه ئازادانه کاره‌کانیان بکه‌ن زۆرترین پێشێلکاریش له‌و ناوچانه ئه‌نجامدراون".
وه‌ک چۆن ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه سه‌ره‌ڕای هه‌موو هه‌وڵه‌کانیان بۆ ئه‌وه‌ی له‌رێێ یاساوه مافیان ده‌ست بکه‌وێته‌وه‌و هیچیان بۆ نه‌کراوه، منیش ده‌مزانی یاسا هیچ بۆ من ناکات، بۆیه سکاڵام تۆمارنه‌کرد، چونکه له بارێکی نائاساییداو له ناوچه‌یه‌کی نائارام‌و له شوێنێک که من تیایدا خه‌ڵکی ناوچه‌که نیم‌و به‌ئاسانی ده‌ستم بهدادگاکانی ناکات، پێم وابوو په‌نا بردن بۆ دادگا بێ سوودو بێ ئه‌نجامه.